کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ 24 کتژمێر دواخرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ٢٤ کاتژمێر دواخراوه.
هه‌روه‌ها فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى پێش دواخستنى واده‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، بایکۆتى دانیشتنه‌که‌یان کرد.
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کۆبێته‌وه و به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى کۆبونه‌وه‌که که له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دیاریکراوه له‌باره‌ى پێنج بڕگه‌وه گفتوگۆ بکات، که ئه‌وانیش خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دوه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) له ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مان ده‌کرێت

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار