لیواى پاراستى سلێمانى چه‌ند کارمه‌ندێکى هاتوچۆى سلێمانى ده‌ستگیر ده‌کات
"کارمه‌نده‌کان له‌به‌ر نه‌بوونى موچه ده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆیان داخستووه"

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ژماره‌یه‌کى به‌رچاوى کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى ئه‌مڕۆ ده‌رگاى به‌شێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که داده‌خه‌ن و لیواى پاراستنى سلێمانى ده‌چێته سه‌ریان و به‌شێکیان ده‌ستگیر ده‌کرێن.
یه‌کێک له کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى که نه‌ویست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ژماره‌یه‌ک کارمه‌ند وه‌ک ناره‌زایه‌تى بۆ دواکه‌وتنى موچه‌کانمان هه‌وڵماندا ده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاوتوچۆى سلێمانى دابخه‌ین و کارکردن رابگرین، به‌ڵام به‌فه‌رمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر هێزى لیواى پاراستنى سلێمانى چه‌ند کارمه‌ندێکمانى ده‌ستگیرکردووه".
کارمه‌ندانى مانگرتوو بڕیاریان دابوو که ئه‌مڕۆ ده‌رگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هاتوچۆ له تاسلوچه له رۆژئاواى سلێمانى دابخه‌ن، دیاره لیواى پاراستنى سلێمانى زانیارى ئه‌و جموجوڵه‌یان پێده‌گات و له رێگا خاڵى پشکنین بۆ ئه‌و پۆلیسانه داده‌نێن و ژماره‌یه‌کیان ده‌ستگیر ده‌که‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان ده‌رده‌چن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى له تاسلوجه و ده‌رگاکانى داده‌خه‌ن و کاره‌کانى راده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئه‌و کارمه‌ندانه مافى خۆیانه داواى موچه بکه‌ن، به‌ڵام پێدانى موچه له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه‌و پێیان راگه‌یه‌ندراوه ئارام بگرن تا چه‌ند رۆژێکى دیکه وه‌ک سه‌رجه‌م کارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه.
