لیژنه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بووى یاسایى سه‌ر شه‌قامى سه‌د مه‌ترى پێکهێندرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانی‌و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کانى تایبه‌ت به شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى (شاڕێى بابان) و به ئاماده‌بوونى فاخر ته‌یب حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى گروپى کۆمپانیاکانى قه‌یوان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌که ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، بڕیاردرا به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى باڵا به سه‌رۆکایه‌تى پارێزگارى سلێمانى و ئه‌ندامێتى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنى خێراى هه‌ر کێشه‌و گیروگرفتێکى په‌یوه‌ست به شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی.
لیژنه‌که هاووڵاتیانى دڵنیا ده‌کاته‌وه، که مافى یاسایى هه‌موو که‌سێک پارێزراو ده‌بێت و ڕێکارى پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هه‌ر کێشه‌یه‌کى زه‌وى و زار‌و موڵک و ماڵ دیاریکراوه.
هاوکات لیژنه‌ى ناوه‌ندییش له هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته پێکهێنراوه بۆ نه‌هێشتنى هیچ ڕۆتین و دواکه‌وتنێک له کاره‌کاندا.
به‌شێک له کارى ئه‌و لیژنانه هه‌ژمارکردن و وردبینى کردنى به‌ڵگه‌نامه‌کانى خاوه‌ندارێتى ئه‌و موڵکانه ده‌بێت، که ده‌که‌ونه سه‌ر رێره‌وه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی، به‌مه‌به‌ستى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان.
