عه‌لى حه‌مه ساڵح: قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 350 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه
"جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ناتوانێت بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، ده‌ڵێت" جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ناتوانێت بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانه‌وه ته‌خویل نه‌کرێت" و ده‌شڵێت:" قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 350 ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه و هێزه‌کانى حکومه‌ت خۆیان قاچاخچیێتى بکه‌ن، دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌مانه نه‌بێت نه‌کرێت باشتره".
هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بانگێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستانى کردووه بۆ کۆبونه‌وه له 26 و 27 و 28 ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر دۆخى کۆرۆناو ناوجه جێناکۆکه‌کان.
عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند:"ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانه بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکات، له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بێت، یان له بیناى په‌رله‌مان نه‌بێت، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان ته‌خویل ده‌کات بانگهێشتى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران بکات، به‌ڵام سه‌رۆکى په‌رله‌مان له بیناى په‌رله‌مانه".
هه‌روه‌ها عه‌لى حه‌مه ساڵح کۆبوونه‌وه‌ى له‌م شێوه‌یه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت " خه‌ڵک بێموچه‌و بێ ژیان بێت، قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 350 ملیۆن دۆلارى مانگانه بێت، ھێزه‌کانى حکومه‌ت خۆیان قاچاخچیێتى بکه‌ن؟ نه‌خۆشخانکانى شێرپه‌نجه له بێ ده‌رمانیدا به‌ره‌و داخران بچن.. ئه‌مه نه‌خرێته دانیشتنى په‌رله‌مان، ئه‌نجام نه‌دانى ئه‌و دانیشتنه زۆر باشتره".
کارنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان وه‌ک راگه‌یه‌ندراوه گفتوگۆ له‌سه‌ر کۆرۆنا و ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌کات به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک وه‌زیر.
