به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى؛ دابه‌شکردنى ئاو که‌مده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاگادارییه‌کى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند،"به‌هۆى لێدان له کیبڵى ژێرزه‌وى له‌گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین ماوه‌ى سێ ڕۆژه ناتوانین وه‌ک پێویست ئاو له‌پرۆژه‌ى سه‌رچنار بنێرین" وتیشی، ئه‌م گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت چاره‌سه‌رده‌کرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى ئاگادارییه‌کى ئاراسته‌ى هاوڵاتیان کرد و رایگه‌یاند،"هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ئاگادارده‌که‌ین که‌به‌هۆى لێدان له کیبڵى ژێرزه‌وى له‌گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕین ماوه‌ى سێ ڕۆژه ناتوانین ڕۆژانه له‌کاتژمێر 10ى به‌یانى بۆ ماوه‌ى زیاتر له 6 کاتژمێر وه‌ک پێویست ئاو له‌پرۆژه‌ى سه‌رچنار بنێرین بۆ گه‌ڕه‌که‌کان به‌هۆى ڕاگرتنى کاره‌باى پرۆژه‌که‌مان."
هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که" ئه‌م گرفته به‌رده‌وام ده‌بێت تاچاره‌سه‌رکردنى له‌لایه‌ن به‌شى چاککردنه‌وه‌ى هێڵه‌کانى کاره‌باوه."
