کۆنگرێسى ئه‌مریکا یاساى سزادانى تورکیاى په‌سه‌ندکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگرێسى ئه‌مریکا یاساى سزادانى ده‌وڵه‌تى تورکیاى په‌سه‌ندکرد، تا پێشکه‌شى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وڵاته بکرێت و ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا جێبه‌جێى بکات.
به‌پێى هه‌واڵێکى "ئه‌لمۆنیتۆر"ى ئه‌مریکی، نوێنه‌رانى کۆنگرێس به تێکڕاى ده‌نگ، ئه‌م یاسایه‌یان له چوارچێوه‌ى پێشنیارى یاساى به‌رگرى ساڵانه په‌سه‌ندکردووه که پێشتر له‌لایه‌ن (ئادام کسینجر) له دیموکراته‌کان و (ئه‌بیگه‌یل سپانبرگر) له کۆماریخوازه‌کان پێشکه‌ش کرابوو. کسینجر له کاتى پێشکه‌شکردنى پێشنیاره‌که‌ى ڕایگه‌یاند: تورکیا هۆشدارییه‌کانى ئه‌ندامانى ناتۆى له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنى سه‌ربازیى له‌گه‌ڵ ڕوسیا ڕه‌چاو نه‌کردووه و به‌شى یه‌که‌مى سیستمى ئێس-400ى وه‌رگرتووه.
کسینجر ده‌شڵێت:" ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته ڕوون ببێته‌وه که تورکیا له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانى لێبوردن نایگرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووى سزاى توند ده‌بێته‌وه و یاساکانى ئه‌مریکا به‌هۆى ئه‌و پێشلکارییانه‌وه سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت".
یاساى سزا گشتییه‌کانى (CAATSA) هه‌ندێک سزا ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێک که مامه‌ڵه‌یه‌کى گرنگى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ به‌شى سه‌ربازیى ڕوسیا بکات.
کسینجر جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه، که به‌پێى یاساى (CAATSA)، سه‌رۆک کۆمار پێویسته له ماوه‌ى مانگێکدا دواى په‌سه‌ندى ئه‌م یاسایه، سزاکان به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره-دا بسه‌پێنێت.
