وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى: کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات کۆبونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌سه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ خاکى هه‌رێم ده‌بێت، ده‌شڵێت:" خۆشحاڵ ئه‌بین فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى بکات، ئه‌گه‌ر نه‌شیکه‌ن کۆبونه‌وه ده‌کرێت و دواناخرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکدا بانگێشتى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه له 26 و 27 و 28 ته‌موز که چه‌ند وه‌زیرێک بانگێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" چه‌ند راپۆرتێکى لیژنه‌کان ته‌واو بووه‌و دراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و ڤایرۆسى کۆرۆنا، گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرته‌کان ده‌کرێت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان بانگێشت ده‌کرێن".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هیوادارن فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان بکات، وتیشى:" خۆشحاڵ ئه‌بین به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌که‌ن کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رۆژى شه‌ممه 25ى ته‌موز کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى له بیناى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌ندام ده‌درێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ده‌رئه‌نجامى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات که فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌کات یان نا، چونکه به‌بڕواى ناوبراو پابه‌ندى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تین بۆ هه‌ڵپه‌ساردنى کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان.
