له هه‌ولێر 250 دوکان سووتان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاگر له بازاڕى کوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌که‌وێته‌وه‌و له ئه‌نجامدا ئه‌و بازاڕه زه‌ره‌رى گه‌وره‌ى به‌رده‌که‌وێت که نزیکه‌ى 250 دوکان له‌خۆده‌گرێت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ته‌موز کارمه‌ندانى ئاگرکوژانه‌وه که توانیان تا ده‌رنه‌گانێکى ئه‌م به‌یانییه ئاگره‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن، ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوکانه‌کان زیاتر له له‌وح دروستکراون و رێڕه‌وى نێوان ریزى بازاڕه‌کان ته‌سکن و ناتوانرێت ئۆتۆمبیله‌کانى ئاگر کوژانه‌وه‌ى پیادا تێپه‌ڕێت، هه‌ربۆیه کۆنترۆڵکردنى ئاگره‌که زه‌حمه‌ت بووه.
به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کانى زه‌ره‌رو زیانه‌کان نزیکه‌ى 250 دوکان سووتاون و زه‌ره‌رى ته‌واویان به‌رکه‌وتووه و تائێستاش هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که نه‌زاندراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار