سه‌عدى پیره: مۆفه‌ق نه‌بووین له فرۆشتنى نه‌وت
"ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌یدا هه‌یه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌عدى پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى رایگه‌یاند"هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی" ده‌شڵێت" مۆفه‌ق نه‌بووین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى به‌غداى بکه‌ین...ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌یدا هه‌یه".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى ئانادۆل ده‌ڵێت:"جۆرێک له گرژى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى که کۆبونه‌وه پێویسته‌کان دوابخرێت، هه‌ندێک له هه‌ڵوێسته‌کانى پارتى نائیجابى بون به‌رامبه‌ر به کۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌کێتی، ئه‌مانه هه‌موى پێویستى به به‌دواداچونه".
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ده‌شڵێت:" نه‌مانتوانیوه مۆفه‌ق بین له فرۆشتنى نه‌وت و راده‌ستى عێراقى بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، عێراق گره‌نتى ئه‌وه بدات که میزانییه‌ى ته‌واو بنێرێت و ئه‌مه کێشه‌ى رۆژانه‌ى خه‌ڵکه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که جارى وا هه‌یه ئه‌م ناکۆکییانه په‌ل ده‌هاوێژێت بۆ ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆرجار هه‌بووه گفتوگۆى جددى هه‌بوه و ئه‌کید ناکۆکى له‌نێوان سه‌رۆکى په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ى هه‌یه".
سه‌عدى پیره ئاماژه به کۆبونه‌وه‌ى بافاڵ تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى ده‌کات و به"زه‌رور" بۆ ده‌ستپێکى کردنه‌وه‌ى هه‌ندێک گرێ کوێره که رێگربون له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان باسى کردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد،"خیلافاتێکى زۆر هه‌یه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتی، هه‌مومان له‌م دۆخه نیگه‌رانین، به‌ڵام هه‌ندێک له ئێمه پێیوایه چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دارایى به‌جۆرێک ده‌کرێت، هه‌ندێکى دیکه پێیوایه به جۆرێکى دیکه ده‌کرێت".
