سازدانى: هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ دەڵێت: خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نین لەدەرەوەی وڵات. زرنگ فاروق به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ هاوڵاتى ئاماژە بەکارو پرۆژەکانیان لەپارێزگای سلێمانی دەکات، دەشڵێت: «پێخۆشحاڵ ده‌بین که‌هه‌ر کار‌و پرۆژه‌یه‌ک هه‌بێت له‌شاره‌کانی تری کوردستان به‌شدار ده‌بین، هه‌موو کات چاوه‌ڕێین له‌هه‌ولێر و دهۆک به‌ری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌کو کۆمپانیاکانی تر به‌ئازادی و به‌گوێره‌ی یاسا کاربکه‌ین!» هاوکات جەخت دەکاتەوە کەفاروق گروپ دابه‌شبووه به‌سه‌ر نۆ سێکته‌رو بزنسى جیاوازدا، که‌بریتین له‌بواره‌کانى بیناسازی، چیمه‌نتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و ته‌ئمین، هۆتێل و گه‌شتیاری، خزمه‌تگوزارى دارایى و هه‌روه‌ها پیشه‌سازى ئه‌له‌منیۆم و ساندویچ په‌ناڵ که له‌لایه‌ن بیست و دوو کۆمپانیا که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کییان له‌سلێمانیدایه‌و سه‌رجه‌م کاره‌کانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هاوڵاتى: بنیاتنانى کارگەى ریسایکلین له‌سلێمانى چ گرنگییه‌کى هه‌یه؟ زرنگ فاروق: کارگه‌که‌ی ئێمه کارگه‌ی ریسایکلین نییه، به‌ڵکو کارگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی ره‌قه که‌تازه‌ترین و پێشکه‌وتووترین ته‌کنۆلۆژیای جیهانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک. له‌م کارگه‌یه‌دا دوای چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی خۆڵ و خاشاکه‌که بڕی 85%ی خۆڵ و خاشاکه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌رهه‌می (Refuse Derived Fuel -RDF). (RDF) جۆرێکه له‌جۆره‌کانی وزه، وزه‌یه‌که دۆستی ژینگه‌یه، له‌ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی ره‌ق به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به‌کارده‌هێنرێت له‌کارگه‌کاندا وه‌کو سووته‌مه‌نی، هیچ کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی نیه له‌سه‌ر ژینگه. له‌کارگه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها 15% له‌ته‌واوی خۆڵ و خاشاکه‌که وه‌کو پاشماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی (RDF) ده‌مێنێته‌وه که‌پاشماوه‌یه‌کی ناچالاکه و نابێته هۆی دروستبوونی گاز‌و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، دواتر ئه‌م بڕه ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل (Land fill)، ناوچه‌ی (لاند فیل) بریتیه له‌ڕووبه‌رێکی فراوانی زه‌وی که‌ته‌رخانکراوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی به‌پاشماوه‌ی خۆڵ و خاشاک دوای چاره‌سه‌رکردنی، پاشان له‌داهاتوودا ده‌بێته ناوچه‌یه‌کی سه‌وزایی. ناوچه‌ی لاند فیل به‌جۆرێک دیزاین کراوه که‌هیچ جۆره گیراوه‌یه‌ک ناچێته ژێرزه‌وی که‌ببێته هۆی پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی سه‌رزه‌وی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی (Leachate Treatment System ) که‌ته‌واوی ئاوی پیسی ناو هه‌موو کارگه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات. له‌کارگه‌کانی تر که‌ڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک ده‌که‌ن پاشماوه‌ی کارگه‌کان ده‌گاته بڕی 40% بۆ 60%و پاشان ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل که‌ڕووبه‌رێکی فراوانی زه‌وی داگیرده‌کات، هه‌روه‌ها پاشماوه‌که‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی گاز‌و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرو پیسکردنی ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی چونکه پاشماوه‌که چالاکه. کارگه‌که کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی چاره‌سه‌رکردنی کۆی پاشه‌ڕۆی شاره‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی رۆژانه، سه‌ره‌ڕای دابینکردنی نزیکه‌ی (200) هه‌لی کاری راسته‌وخۆو چه‌ندان هه‌لی کاری تری ناڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵکی شاری سلێمانی و ناوچه‌که. هاوڵاتى: له‌وڵاتانى پێشکه‌وتوو خۆڵ و خاشاک جیاکراوه‌ته‌وه، شوشه‌و پلاستیک و خوارده‌مه‌نى هه‌ریه‌که‌ى سه‌به‌ته‌ى خۆى هه‌یه؟ بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دروستکردنى کارگەکەدا ئه‌م کارەش بکه‌ن؟ زرنگ فاروق: ئه‌وه‌ی که له‌شاری سلێمانی دامه‌زراوه کارگه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکه که‌پێشکه‌وتووترین و تازه‌ترین کارگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاک، واته ئه‌و خۆڵ و خاشاکه‌ی که‌دێته کارگه‌که جگه له(پاشه‌ڕۆی پزیشکی، پاشماوه‌ی بیناسازی، ئاوه‌ڕۆ) هه‌موو جۆره‌کانی تری خۆڵ و خاشاک به‌یه‌که‌وه وه‌رده‌گیرێت و چاره‌سه‌رده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا ئه‌و ماددانه‌ى له‌خۆڵ و خاشاکه‌کاندان چ سوودێکى لێده‌بینن؟ بۆ نموونه ئه‌وه‌ى شووشه‌یه چى لێده‌کرێت و خوارده‌مه‌نى و پلاستیک و مقه‌باکان چى لێده‌که‌ن؟ زرنگ فاروق: ئه‌و مادانه‌ی له‌خاشاکه‌که‌دا هه‌یه هه‌ریه‌که‌یان بڕی جیاواز وزه‌یان تێدایه (نرخی کالۆری)، ئه‌و خاشاکه‌ی که له‌شاری سلێمانیه‌وه دێته کارگه‌که به‌نزیکه‌یی 55% شێی تێدایه، هه‌موو جۆره‌کانی خاشاکه‌که به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی میکانیکیدا تێده‌په‌ڕێت و پاشان ده‌برێت بۆ خانه‌کانی وشککردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی، لێره‌دا خاشاکه‌که وشک ده‌کرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌کتریاییه‌وه (وشکردنه‌وه‌ی بایۆلۆجی) بۆ نزیکه‌ی 20% راده‌ی شێ، پاشان به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی تری میکانیکیدا تێده‌په‌ڕێت و ئاماده‌ده‌بێت بۆ به‌کارهێنانی وه‌کو سووته‌مه‌نی له‌کارگه‌کاندا که‌پێی ده‌وترێت به‌رهه‌می (RDF) مادده‌ی شوشه یه‌کێکه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌وه‌کو پاشماوه هه‌ژمار ده‌کرێت و ده‌برێته ناوچه‌ی لاند فیل. هاوڵاتى: رێنماییه‌کان بۆ هاوڵاتیان چییه، ئایا هاوڵاتیان له‌مه‌ودوا خۆڵ و خاشاکه‌کانیان چۆن جیابکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌مووى به‌تێکه‌ڵى فڕێده‌درێت؟ زرنگ فاروق: داوا له‌حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین، که کاربکه‌ن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێک که‌هاوڵاتیان که‌مترین بڕی پاشه‌ڕۆیان هه‌بێت له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا بۆ پاراستنی ژینگه. هاوڵاتى: کۆمپانیاى ecocem یه‌کێکه له‌کۆمپانیاکانى فاروق گروپ و له‌ئێستادا خاوه‌ندارى کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک ده‌کات، رۆژانه چه‌ند تۆن خۆڵ و خاشاک کۆده‌که‌نه‌وه؟ زرنگ فاروق: کارگه‌که له‌توانایدایه رۆژانه (1100) ته‌ن له‌خۆڵ و خاشاکی ره‌قی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر بکات، که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی کۆکردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک و شاره‌وانی سلێمانییه‌وه کۆده‌کرێته‌وه‌و پاشان ده‌هێنرێته کارگه‌که، که‌ئه‌مه‌ش یه‌کسانه به‌تێکڕای خۆڵ و خاشاکی رۆژانه‌ی شاری سلێمانی، له‌تواناماندا هه‌یه ئه‌و بڕه زیادبکرێت به‌گوێره‌ی پێداویستی شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئایا له‌توانادا هه‌یه هه‌موو بڕی پاشه‌رۆ چاره‌سه‌ربکرێت به‌بێ دروستبوونی هیچ جۆره پاشماوه‌یه‌ک؟ زرنگ فاروق: به‌پێی زانیارییه‌کان تاوه‌کو ئێستا له‌جیهاندا هیچ جۆره ته‌کنیکێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که‌بتوانێت چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاک بکات و هیچ جۆره پاشماوه‌یه‌کی نه‌بێت. هاوڵاتى: کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک هه‌موو به‌شه‌کانى ته‌واو بووه یان ئه‌مه ته‌نها قۆناغى یه‌که‌میه‌تى و به‌شى دیکه‌ى ماوه؟ زرنگ فاروق: له‌ئێستادا ته‌واوی به‌شه‌کانی کارگه‌که ته‌واو بووه، کارگه‌که له‌قۆناغی کارپێکردنی ئه‌زموونیدایه. هاوڵاتى: ئه‌م کارگه‌یه ده‌توانرێت تا 25 ساڵى دیکه سوودى لێ ببینرێت؟ به‌تایبه‌ت که‌ژماره‌ى دانیشتوان زیاد ده‌کات و خۆڵ و خاشاکه‌کانیش زیاتر ده‌بن؟ زرنگ فاروق:به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌مان، ئه‌م کارگه‌یه له‌توانایدایه تاوه‌کو (20) ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ری خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی بکات به‌زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانیشه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر پێویست بوو چاره‌سه‌ری فراوانکردن و په‌ره‌پێدانی بۆ دابینده‌کرێت. هاوڵاتى: ئایا چیتر خۆڵ و خاشاک ئاوى ژێر زه‌وى و سه‌رزه‌وى پیس ناکات؟ به‌تایبه‌ت که‌پێشتر به‌شێک له‌پاشه‌ڕۆکان ده‌خرانه ئاوى تانجه‌رۆى شارى سلێمانییه‌وه؟ زرنگ فاروق: به‌ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واوی ژینگه‌ی ناوچه‌که‌و شاری سلێمانی رزگاری ده‌بێت له‌پیسبوون، به‌ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی و خاک و هه‌وای ناوچه‌که‌ش. که‌جاران به‌هۆی دروستبوونی ئاگر له‌خاشاکه‌که‌دا چه‌ندین رۆژ ئاگرو دوکه‌ڵی پیس به‌رده‌وام له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌که‌وته‌وه، به‌مه‌ش هه‌واو ژینگه‌ی ناوچه‌که پیس ده‌بوو. هاوڵاتى: له‌هه‌موو وڵاتان پرسى پاراستنى ژینگه یه‌کێکه له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانى حکومه‌ت، ئێوه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م کارگه‌یه‌وه چ رۆڵێکتان هه‌یه له‌پاراستنى ژینگه‌ى شارى سلێمانى؟ زرنگ فاروق: ئه‌م کارگه‌یه رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌پاراستنی ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌گشتی و ناوچه‌ی تانجه‌رۆ به‌تایبه‌تی، ئه‌مه‌ش به‌چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها رێگری کردن له‌تێکه‌ڵبوونی ئه‌و (گوشراوو لیتاوه) که له‌خاشاکه‌که‌دا هه‌یه، بۆ ناو ئاوی تانجه‌رۆو ئاوی ژێرزه‌وی ناوچه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆژه‌یه به‌کارهێنانی بڕی 85% رووبه‌ری ئه‌و زه‌ویانه که‌مده‌کاته‌وه که‌پێشتر ته‌رخانکرابوون بۆ شاردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئه‌م پرۆژه‌یه 60 ملیۆن دۆلارى تێچووه‌و ده‌ڵێن پڕۆژه‌ى قازانج نییه، ئه‌مه ته‌نها له‌پێناو سوودى گشتى جێبه‌جێتان کردووه؟ بۆچى؟ زرنگ فاروق: وه‌کو روون و ئاشکرایه لای هه‌مووان سه‌ره‌تا ئێمه له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی جیهانیدا به‌شداربووین له‌م پرۆژه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و جه‌نگی داعش و باری سیاسی که به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا هاتووه، ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی تر کشانه‌وه له‌پرۆژه‌که، بۆیه تاکلایه‌نه له‌ڕووی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی کاک فاروقی مه‌لا مسته‌فا بڕیاریدا به‌دابینکردنی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌که له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا، پرۆژه‌که پرۆژه‌یه‌کی بازرگانی رووت و خێرا نیه، به‌ڵکو پرۆژیه‌کی خزمه‌تگوزاری گشتیی ستراتیژیه که‌ئه‌مه‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و پرۆژانه‌ی ترمان که جێبه‌جێکراون له‌شاری سلێمانی. هاوڵاتى: ئاماده‌ن بێجگه سلێمانى به‌هه‌مان شێوه له‌قه‌زاکان هه‌مان کارگه دروستبکه‌ن یا بۆ ئه‌وه‌یان پێویسته سه‌رمایه‌دارانى دیکه بێنه پێشه‌وه‌و ئه‌و خزمه‌ته بکه‌ن؟ زرنگ فاروق: ئێمه هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین به‌پێی توانای خۆمان له‌خزمه‌تکردنی کوردستان و شاره‌که‌ی خۆمان و خۆشحاڵ ده‌بین که‌ئه‌م پرۆژانه‌ی ئێمه ببێته هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دارانی تر چاولێکه‌ری بکه‌ن له‌خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌یاندا. هاوڵاتى: سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه ده‌ستى پێکردووه‌و کۆمپانیاى ئاسیاسێل یه‌کێکه له‌و کۆمپانیایانه‌ى به‌شدارى تێدا ده‌کات؟ سه‌وزکردنى شار هاوشانى کارگه‌ى چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ‌و خاشاک تاچه‌ند رۆڵى ده‌بێت له‌پاککردنه‌وه‌ى ژینگه؟ زرنگ فاروق: سه‌باره‌ت به‌به‌شی یه‌که‌مى پرسیاره‌که‌ت ده‌رباره‌ى سه‌وزکردنى شاخى گۆیژه، ئاسیا سێڵ به‌رده‌وامه له‌سه‌وزکردنی رووبه‌ری (200) دۆنم له‌شاخى گۆیژه به‌بڕی یه‌ک ملیۆن دۆلارى ئه‌مریکى که‌سه‌رجه‌م به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانى پرۆژه‌که وه‌ک سیستمى ئاودێرى و کارى ئه‌ندازیارى و چه‌ندین عه‌مباری گه‌وره‌ى دفنکراو بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌خۆده‌گرێت، بێجگه له‌م مه‌به‌سته ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆ ره‌خساندنى هه‌لى کار له‌سلێمانیدا. ئه‌م پرۆژه‌یه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی چاره‌سه‌رکردنی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی ئامانجى سه‌ره‌کییان به‌شداریکردنه له‌پاکڕاگرتنى ژینگه‌و جوانکردنى شار که‌خه‌ونى هه‌موو دانیشتوانى سلێمانییه، خۆشمان به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین لایه‌نێکى سه‌ره‌کى و به‌شدارى ئه‌م جۆره پرۆژانه‌ین که له‌بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌ى قازانج نه‌ویستن و سوودى گشتى هه‌یه. هاوڵاتى: فاروق گروپ خاوه‌نى چه‌ند پڕۆژه‌یه له‌پارێزگاى سلێمانى و چه‌ند هه‌لى کارى دابینکردووه له‌سه‌ر ئاستى عێراق؟ زرنگ فاروق: بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌که‌مان روونتر بێت باشتروایه بڵێین فاروق گروپ دابه‌شبووه به‌سه‌ر نۆ سێکته‌رو بزنسى جیاوازدا، که‌بریتین له‌بواره‌کانى بیناسازی، چیمه‌نتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و ته‌ئمین، هۆتێل و گه‌شتیاری، خزمه‌تگوزارى دارایى و هه‌روه‌ها پیشه‌سازى ئه‌له‌منیۆم و ساندویچ په‌ناڵ که له‌لایه‌ن بیست و دوو کۆمپانیا که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کییان له‌سلێمانیدایه‌و سه‌رجه‌م کاره‌کانى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هه‌ربۆیه فاروق گروپ و هاوکات ئاسیاسێڵ ده‌بنه گه‌وره‌ترین دابینکه‌رى هه‌لى کار له‌سه‌ر ئاستى کوردستان و عێراقدا. هه‌روه‌ها شانازیش به‌وه‌وه ده‌که‌ین که‌به‌رده‌وامین له‌ڕه‌خساندنى هه‌لى کارى نوێ و دروستکردن و به‌هه‌مان شێوه‌ش سودلێوه‌رگرتن له‌تواناى گه‌لێک ستافى لێهاتوو له‌عێراقدا. هاوڵاتى: بۆچى ته‌نها له‌پارێزگاى سلێمانى کارده‌که‌ن؟ ده‌وترێت سه‌رمایه‌دار پرۆژه‌کانى په‌رت و بڵاو ده‌کات و ده‌ترسێت؟ به‌ڵام فاروق گروپ ته‌نها له‌سلێمانى پرۆژه‌و کاره‌کانى ده‌کات؟ ئایا ئه‌مه ریسک و موجازه‌فه نییه؟ زرنگ فاروق: وه‌کو هه‌میشه باسکراوه ئێمه خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌ک نین له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کاک فاروق وه‌کو سه‌رمایه‌دارێکی نیشتیمانی به‌به‌رپرسیاریه‌تی خۆی زانیوه که‌ته‌واوی کار‌و سه‌رمایه‌ی خۆی له‌خزمه‌تی شار‌و کوردستاندا بخاته‌گه‌ڕ، دوای ئه‌وه له‌عێراقدا. هاوڵاتى: بیرتان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه له‌پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک پڕۆژه‌تان هه‌بێت؟ زرنگ فاروق: پێخۆشحاڵ ده‌بین که‌هه‌ر کار‌و پرۆژه‌یه‌ک هه‌بێت له‌شاره‌کانی تری کوردستان به‌شدار ده‌بین، هه‌موو کات چاوه‌ڕێین له‌هه‌ولێر و دهۆک به‌ری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌کو کۆمپانیاکانی تر به‌ئازادی و به‌گوێره‌ی یاسا کاربکه‌ین! هاوڵاتى: وه‌زیرى شاره‌وانى له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى گه‌شتیارى دوکان بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد کارى له‌سه‌رده‌کرێت؟ ئایا گه‌یشتووه به‌چى که‌پڕۆژه‌یه‌کى گه‌وره‌ى گه‌شتیارییه‌و گرنگى بۆ بووژانه‌وه‌ى که‌رتێکى ئابوورى هه‌یه؟ زرنگ فاروق: له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌کو فاروق گروپ ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ ده‌سپێکردنى پرۆژه‌که‌و ماسته‌رپلانه‌که‌ى ته‌واوبووه‌و له‌کارى خۆمان نه‌وه‌ستاوین، ئه‌وه‌ى که‌ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه ئێمه چاوه‌ڕوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانین بۆ دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک و دانانى کۆمپانیایه‌کى هاوبه‌ش بۆ دروستکردنى پرۆژه‌که، له‌هه‌مان کاتدا ئێمه چاوه‌ڕێى ته‌واوکردنى کاروبارى زه‌وى و زارى پرۆژه‌که‌ین. که‌واته که‌ى حکومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوه ره‌سمیانه‌ی ته‌واوکرد، ئێمه ده‌ستده‌که‌ین به‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که. ئێمه رۆژانه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م کاره مێژووییه (پرۆژەی دوکانی گەشتیاری) گرنگه ده‌که‌ین... چاوه‌ڕێی هه‌نگاوو په‌له‌کردنی لوتفی حکومه‌تین به‌ڕۆڵی خۆی هه‌ستێت.
هاوڵاتى سوپای نیشتمانی لیبیا به سه‌رۆکایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که هێزه چه‌کداره‌کانی ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تورکیا و مورته‌زه‌قه‌کانى تا له‌ناویاببه‌ن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ته‌موزى 2020 سوپای نیشتمانی لیبیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که "تورکه‌کان سه‌رقاڵی پلاندانانن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی له‌ناکاو و خێرا بۆسه‌ر سرت و جوفره و هێرشه‌که‌یان به‌رفراوان بێت، به‌ڵام ئاماده‌ین تورکیا‌و مورته‌زه‌قه‌کان له‌ناو ببه‌ین". سوپای نیشتمانی لیبیا جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که هه‌موو هێزه‌کانیان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌و شه‌ره گه‌وره‌یه‌ى له‌سه‌ر سنورى سرت و جوفره به‌م نزیکانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوکات، ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هه‌ر هێرشێکی تورکییا له ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه و هه‌ر ئه‌گه‌رێکی دزه‌کردنی مورته‌زه‌قه‌کانى تورکیا له‌به‌رچاو ده‌گرن و چاودێرى ته‌واوى دۆخه‌که ده‌که‌ن.
شاناز حه‌سه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌ر یاساى چاکسازى کردووه بۆ جێبه‌جێکردنى و بڕیاره سه‌رجه‌م ده‌رماڵه «ناشایسته‌کان» و موچه‌ى «بندیوار» و «دوو مووچه‌یى» ببڕێت و خه‌رجیه‌کانى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه که‌ته‌نها مانگانه (600) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 1ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى باڵا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لیژنه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستى کردووه به‌جێبه‌جێکردنى بڕگه‌و مادده‌کانى یاساى چاکسازى له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى و بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستى حکومه‌تى واڵا کردووه. حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى (895) ملیار دینارى مانگانه بۆ موچه‌و مینحه‌ى یه‌ک ملیۆن و (252) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین خه‌رج ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه که‌مى بکاته‌وه بۆ (600) ملیار دینارى مانگانه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى راپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه سروشتییه‌کانه‌وه بۆى ده‌رکه‌وتووه که به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ناتوانن خه‌رجیه‌کانى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له (600) ملیار دینار زیاتر خه‌رج بکه‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى «به‌هیواین خه‌رجییه‌کان بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه که‌مببێته‌وه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، که له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ستیکه‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که‌حکومه‌ت له‌توانایدا نییه مانگانه (900) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداشدا رێککه‌وتن بکرێت. کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌یه‌وێت به"رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له‌سه‌دا 28 بۆ 30کۆى گشتى خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى مووچه که‌مبکاته‌وه وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و لابردنى بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى و لابردنى ده‌رماڵه ناشایسته‌کان خه‌رجى مانگانه ره‌نگه که‌متر بێت له (600) ملیار دینار. پێشه‌وا هه‌ورامى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌ى چاکسازى که‌هاته په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى بڕینى ده‌رماڵه‌ى نایاسایى درا به‌حکومه‌ت، هه‌ر شتێک که‌هه‌بێت له‌ئه‌مه زیاتر تێپه‌ڕناکات، واته ته‌نیا ده‌رماڵه ناشایسته‌کان ده‌بڕدرێت، که‌جیاوازى زۆر له‌ده‌رماڵه‌ى وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه به‌هه‌مان پله‌ى وه‌زیفى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت که‌پڕۆژه یاساى چاکسازى ناردووه‌ته په‌رله‌مان» ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌موو قسه‌ى خۆیان کردووه‌و ره‌نگیداوه‌ته‌وه له‌مادده‌و له‌ناو یاساکه‌دا جێگر کراوه، بابه‌تى ده‌رماڵه‌کان یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« ئه‌گه‌ر بندیوار‌و دوو موچه‌یى و خانه‌نشینى نایاسایى و دوو موچه‌و سێ موچه‌یى ببڕدرێت له‌وانه‌یه که‌متر له (600) ملیار دینارى مانگانه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکرێت». « داهاتى هه‌رێم هه‌ر له‌داهاتى ناوخۆ‌و نه‌وت جێگیر‌و دیاریکراو نیه ده‌گۆڕێت، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى ئه‌م حکومه‌ته داهات گه‌یشته (300) ملیار دینارى مانگانه، بۆیه که‌مێک جدى تر کۆنترۆڵى مه‌رزه‌کان بکرێت داهات به‌رزتر ده‌کرێته‌وه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى که له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌ڵێت:» ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه که‌یاساى چاکسازى له‌ماوه‌ى شه‌وو رۆژێکدا جێبه‌جێ بکرێت». زیاد جه‌بار، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر بارودۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتى خۆمان ئاماده‌کردووه ده‌مانه‌وێت حکومه‌ت بێته په‌رله‌مان، ئه‌و تیڕوانینه هه‌ڵه‌یه له‌شه‌وو رۆژێکدا یاساى چاکسازى جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام ده‌ستکراوه به رێکاره‌کانى جێبه‌جێکردنى «. زیاد جه‌بار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه بۆیه حکومه‌ت خۆى په‌یڕه‌وێکى بۆ ده‌رکردووه‌و نێردراوه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که‌تایبه‌تمه‌ندن به‌یاساکه‌و ئه‌وانیش رێنمایى پێ ده‌رده‌که‌ن بۆ خوار خۆیان و بۆ جێبه‌جیکردنى» ئه‌رکى په‌رله‌مان له‌ئێستا ته‌نها چاودێریکردنى وردى جێبه‌جێکردنیه‌تى تا نایه‌کسانى تێدا نه‌بێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕینى له‌سه‌دا 21%ی موچه تا له‌سه‌دا 50% که له‌موچه‌ى مانگى شوبات جێبه‌جێ کراوه «نایاسایى بووه حکومه‌ت ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام خه‌رجى مانگانه‌ى موچه‌و مینحه‌کانى له (900) ملیار دیناره‌وه که‌مکرده‌وه بۆ ته‌نها (700) ملیار دینار». زیاد جه‌بار، پێشیوابوو جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، چاکسازى کردنه له‌خه‌رجییه‌کاندا نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى و کاریگه‌ریشى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم»ده‌ستبردن بۆ بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کێکه له‌خاڵه هه‌ره خراپه‌کان که‌حکومه‌ت کردوویه‌تى». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پاش جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، له‌سه‌دا (26)ی خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى موچه‌ى مانگانه له (895) ملیار دیناره‌وه بۆ (600) ملیار دینار که‌مده‌بێته‌وه‌و به‌کۆى گشتى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه. «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات» جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌وه یاساییه و ده‌رچووه‌و پێویسته کارى له‌سه‌ر بکرێت و له‌سه‌ر په‌رله‌مانیش پێویسته چاودێرى یاساى چاکسازى بکات، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم پێویستیان به‌ئه‌وه نیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان». هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه« له‌یاساى چاکسازى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه، به‌ڵکو یاساى چاکسازى واته که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌ڕێگه‌ى برینى موچه‌ى بندیوار‌و ئه‌و که‌سانه‌ى پله‌یه‌کیان هه‌ڵگرتووه به ناشایسته‌و واته ئه‌وانه‌ى به‌گه‌نده‌ڵى به‌غه‌در موچه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆر که‌ئه‌مه ئه‌سڵى یاساى چاکسازییه«. جه‌لال محه‌مه‌د، پێشیوابوو ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت، واته «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات». عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئاگادارى ئه‌و ورده‌کاریانه‌ى حکومه‌ت نین، که تاووتوێى کردووه‌و کردوشیه‌تى به‌بڕیار، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که‌زۆر بێمنه‌ت و بێباکه له‌په‌رله‌مان». عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»بابه‌تى موچه هه‌ستیارترین و په‌یوه‌ندیدارترین بابه‌ته به‌ژیانى خه‌ڵکه‌وه، به‌پێى یاسا ده‌بوایه حکومه‌ت ساڵانه له‌مانگى (10)دا پرۆژه بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌وکات په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه ده‌ستکارى ئه‌م پرۆژه یاسایه بکات، ئه‌وکات ده‌رفه‌ت نامێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت یارى به‌قوتى خه‌ڵک بکات، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا ئه‌و ده‌ستکاریانه هه‌مووى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسایه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که« له‌هه‌ر وڵاتێک په‌رله‌مان رۆڵى لاواز بوو، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن رۆڵى به‌هێز ده‌بێت و به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام لێره ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له‌هه‌موو کابینه‌کانى دیکه لاوازتره‌و کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانیش زۆر لاواز کراوه«. عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان دوو یاداشتیان هه‌یه که‌داواى به‌رپرسانى حوکه‌مه‌تیان کردووه به‌سه‌رۆک و جێگر‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه که‌بێنه په‌رله‌مان و روونکردنه‌وه له‌سه‌ر (27) ملیار دۆلارى قه‌رزى سه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌چ یاسایه‌ک «حکومه‌ت له‌سه‌دا (21)ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڕیوه«. هاوکات، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌یاساى چاکسازیدا هیچ کات که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه‌و ته‌نیا ده‌توانێت ده‌رماڵه‌کان رێکبخاته‌وه، که له‌سه‌دا (56)ى موچه‌ى خه‌ڵک ده‌رماڵه‌یه، بۆیه ئه‌وه زۆر خراپه‌و حکومه‌ت ده‌توانێت به‌ناوى ده‌رماڵه‌وه پاره‌یه‌کى زۆر له‌خه‌ڵک ببڕێت، کاردانه‌وه‌مان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت بڕیارمان داوه که نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵیاندا سکاڵا تۆمارده‌که‌ین له‌دادگاى کارگێڕى».
به‌کر شوانى پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دێڤا) بەسەرۆکایەتیی عەلی باباجان و پارتی ئایندە بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو کەهەردووکیان لەهەناوی پارتی داد‌و گەشەپێدان-ئاکەپەی دەسەڵاتدارەوە لەدایکبوون، لەهەوڵێکی بێوچاندان بۆ پتەوکردنی رێکخستن و ریزەکانیان لەسەرانسەری تورکیادا بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتووی وڵات کەبڕیاروایە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامبدرێت. ئەم دوو پارتە بەڵێنی گۆڕینی ئاڕاستەی سیاسەت و گەڕانەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانتاری و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەدەن. دێڤاو ئایندە بەتایبەتی هەوڵەکانی خۆیان لەشارەکانی باکوری کوردستاندا چڕکردووەتەوەو هەریەکەیان خوازیارە بەشێک لەدەنگەکانی ئاکەپەو پارتی دیموکراسیی گەلان-هەدەپە بەلای خۆیدا رابکێشێت. هەردوو لایەنیش لەهەوڵەکانیاندا لەباکوری کوردستان پشتیان بەدوو پێشهاتی گرنگ بەستووە کەچاوەڕێ دەکرێت لەهەڵبژاردنی داهاتوودا کاریگەریی بەرچاویان بەسەر ئەنجامەکانەوە هەبێت؛ زیادبوونی ژمارەی گەنجانی کورد، بەتایبەتی ئەوانەی کە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دەگەنە تەمەنی دەنگدان و هەروەها ئەو ئاتمۆسفێرەی کە لەئەنجامی گوشارەکانی حکومەتەوە بۆ سەر هەدەپە لەهەرێمەکە هاتووەتە ئاراوە. وەک دەزانرێت، لەماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا دەنگی دەنگدەرانی کورد لەباکوری کوردستان لەنێوان بەرەی کورد، کە لەم سەردەمەدا هەدەپە سەرکردایەتیی دەکات و بەسەر ئاکەپەدا دابەش بووە، بۆیە لێرەدا دەستبەجێ ئەو پرسیارە بەخەیاڵدا دێت کەداخۆ پارتی دێڤای باباجان و پارتی ئایندەی داودئۆغڵو چی بەڵێن و بەرنامەو کارنامەیەکیان هەیە بۆ دوورخستنەوەی دەنگدەرانی کورد لەهەدەپەو ئاکەپەو رازییکردن و راکێشانیان بەلای خۆیاندا؟ بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا پێویستمان بەزانینی بۆچوون و سیاسەتی هەردوو پارتی دێڤاو ئایندەیە لەسەر پرسی کورد لەتورکیا. وەک لەکارنامەی پارتی دێڤاو لێدوانەکانی باباجان لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی پارتەکەو لەمیدیاکانی تورکیادا دەردەکەوێت، دێڤا بەپێویستی دەزانێت پرسی کورد بەتەواوی لەچوارچێوەی دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤدا بگیرێتە دەست و ئەو پرەستیژەی کورد لەسەر ئاستی جیهان بەدەستی هێناوە، لەسیاسەتی فەرمیی تورکیادا لەبەرامبەر دۆزی کورد رەنگبداتەوە. دێڤا پرسی کورد‌و شەڕی نێوان پەکەکەو دەوڵەت لەیەکدی جیا دەکاتەوەو دژ بەوەیە هەردووکیان بخرێنە یەک چوارچێوەوە. ئەم پارتە پشتیوانیی خۆی بۆ شەڕی دەوڵەت لەدژی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد ناشارێتەوەو لەبەرامبەر ئەوەدا داوا دەکات لەچوارچێوەی تورکیادا ماف و ئازادییەکانی کورد، بەبەکارهێنان و خوێندنی زمانی کوردیشەوە، دەستبەرو زامن بکرێت. هاوکات پارتی ئایندە بەسەرۆکایەتیی داودئۆغڵو سەرچاوەی پرسی کورد دەگەڕێنێتەوە بۆ هەبوونی کێماسی لەمافەکانی مرۆڤدا و خراپ بەکارهێنانی ئەو کێماسییانە. ئەو پارتە لەبەرنامەی راگەیاندنیدا پێی وایە دەکرێت بەگرتنەبەری سیاسەتێکی جددی و ئاکارمەندو دیموکراسی هەموو پرسەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیادا، بەپرسی کوردیشەوە، چارەسەربکرێن. بەشێوەیەکی گشتی، هەردوو پارتی دێڤاو ئایندە سیاسەتی خۆیان لەباکوری کوردستان لەسەر دوو بنەمای سەرەکی بەڕێوەدەبەن؛ یەکسانیی هاووڵاتیبوون لەدەستوورداو پەروەدەو خوێندن بەزمانی دایک. لەهەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨‌دا هەدەپە ٦٥،٥٪و ئاکەپە ٢١،٥٪ی دەنگەکانی سنووری پارێزگای ئامەدیان بەدەستهێنا و یەکەمیان (٩) و دووەمیان (٣) پەرلەمانتاری لەو شارەوە ناردە ئەنقەرە. لەهەڵبژاردنە ناوخۆیییەکانیشدا کەکۆتایی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدران، هەدەپە زۆربەی شارەوانییەکانی باکوری کوردستانی بردەوە بەشارەوانیی گەورەی دیاربەکریشەوە، بەڵام هەر دوای چەند مانگێک حکومەتی ئاکەپە سەرۆک شارەوانییە کوردەکانی، بەسەرۆکی شارەوانیی گەورەی دیاربەکریشەوە، دوورخستەوەو قەیومی لەشوێنیان دانا. لەئاتمۆسفێرێکی وەهادا هەردوو پارتی دێڤاو ئایندە شاری دیاربەکری خاوەن نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتوویان کردووە بەچەقی هەوڵ و کارەکانیان بۆ پەیداکردنی ئەندام و لایەنگر. بەپێی نوێترین راپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی راوێست (RAWEST) کە لەباکوری کوردستان لێکۆڵینەوەی مەیدانی ئەنجامدەدات، پارتی دێڤای باباجان زیاتر سەرنجی تووێژی ناوەندو دەنگدەرانی شارنشین و پارتی ئایندەی داودئۆغڵویش زیاتر سەرنجی دەنگدەرانی کۆنسەرڤاتیڤی بەلای خۆیدا راکێشاوە. لەڕاپۆرتی ماڵپەڕی ناوەندی ئاماژە بۆکراودا هاتووە کەپارتی دێڤا چانسی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی بەشێک لەدەنگدەرانی کورد‌و هۆکارێکی ئەوەیش دەگەڕێنێتەوە بۆ پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆماری پێشوو عەبدوڵا گویل لەپارتی دێڤاو سیاسەتەکانی باباجان. گویل رۆژی ١١ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٩ لەکاتی پێشوازیکردنی وەک سەرۆک کۆمار لەشاندێکی سیاسەتمەدارانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی-بەدەپە (دواتر قەدەغە کراو هەدەپە شوێنی گرتەوە)، لەقسەکانیدا ئاماژەی کردبوو بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی پرسی کورد‌و ناوی قەزای گویرۆمایکی سەر بەپارێزگای بدلیسی بەکوردی هێنابوو کە نۆرشینە. «ڕاوێست» پێی وایە ئەو هەڵوێستەی گویل لە یادەوەریی کوردەکاندا ماوەتەوەو پارتی دێڤا دەتوانێت لەپاڵ بەرنامەی سیاسیی خۆیدا لەمەڕ پرسی کورد، هیوا لەسەر ئەو هەڵوێستەی گویلیش هەڵبچنێت. سیاسەتمەدارانی کورد کەپێشتر وەک کاندیدی سەربەخۆ دەچوونە هەڵبژاردنەوە، ساڵی ٢٠١٤ لەسەر لیستی هەدەپە چوونە هەڵبژاردنەوە و بەربەستی ١٠٪ی رێژەی دەنگەکانیان بڕی و گەیشتنە پەرلەمانی تورکیا. پەلامارەکانی داعش لەو ساڵەدا بۆ سەر باشور و رۆژئاوای کوردستان و دواتر شەڕی کۆبانێ و چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو شارە لەو هۆکارانە بوون کە هەستی نەتەوایەتییان لای کورد بووژاندەوەو دەنگدەرانی باکور بەلێشاو دەنگیان بۆ هەدەپە دا. حکومەتی ئاکەپە لەو قۆناغە بەدواوە بەدەستگیرکردن و زیندانیکردنی ژمارەیەکی زۆر لەسیاسەتمەداران و ئەندامان و دەنگدەرانی هەدەپە هەوڵی داوەو دەدات لەکاریگەریی ئەو پارتە کەم بکاتەوە. ئەمەیش هۆکارێکی ترە «راوێست» پێی وابێت کە بەشێکی بەرچاو لەدەنگدەرانی کورد، ئەگەرچی ئەقڵ و دڵیان لای هەدەپەیە، بەڵام بەدوور نازانرێت لەهەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگ بۆ دێڤا بدەن. ئەوە بۆ هەموو ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا یەکلایی بووەتەوە کەهەدەپە وەک نوێنەری زۆرینەی دەنگدەرانی کورد لەهەڵبژاردنی داهاتوودا رۆڵێکی یەکلاییکەرەوەی دەبێت لەنێوان پارتەکانی بەرەی دەسەڵات و بەرەی ئۆپۆزسیۆندا، بۆیە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، لەسەرووی هەموویانەوە دێڤا، هاوتەریب لەگەڵ پەیداکردنی دەنگدەردا لەباکوری کوردستان، لەگەڵ هەدەپەیشدا لەپەیوەندی و گفتوگۆدایە بۆ ئەگەری کاری هاوبەش لەداهاتوودا. چاودێران وای بۆ دەچن بەرەی کورد زیاتر لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن نزیک بێت وەک لەبەرەی دەسەڵات، بەڵام ئایا مەرجەکانی بەرەی کورد بەڕابەرایەتیی هەدەپە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆن چۆن و چی دەبن، ئەوە پرسیارێکە وەڵامەکەی لای داهاتووە. *بەکالۆریۆسی رۆژهەڵاتناسی، بازنەی تورکیاناسی، زانکۆی بۆن، ئەڵمانیا
کاوه ره‌ش. به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ردوو وو‌ڵاتى به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، گه‌یشتونه ڕێککه‌وتنێکى تازه له‌سه‌ر دروستکردنى "یه‌که‌یه‌کى هاوبه‌ش، بۆ تێک‌شکاندن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و که‌س و گروپانه‌یى که کاروبارى کۆچى نائاسایى کۆچبه‌ران ڕێک ده‌خه‌ن" له‌نێوان به‌نده‌ره ئاوییه‌کانى فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیادا. ڕێککه‌وتنه‌که دواى کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى 12ى ته‌موزی 2020، نێوان پریتى پاتێل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ گێڕاڵد دارمانین، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا هات، بۆ خێراکردن و هه‌ماهه‌نگى زیاتر بۆ وه‌ستاندنى لێشاوى کۆچبه‌رانى نایاسایی. هاوکات پۆلیسى به‌یتانیا، گه‌یشتنى 180 کۆچبه‌ریان ڕاگه‌یاند که‌به‌ڕێگاى چه‌ناڵى ئینگلیزی‌دا خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌و ووڵاته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌وبه‌رى ئاوه‌وه 200 کۆچبه‌رى تر له‌لایه‌ن پۆلیسى وو‌ڵاتى فه‌ڕه‌نساوه ده‌ستگیرکرابون که‌هه‌وڵى په‌ڕینه‌ویان دابوو، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌ى تۆمارکراوى کۆچبه‌ران بوو له یه‌ک ڕۆژدا. خاتوو پاتێڵ ده‌رباره‌ى وورده‌کارى ڕێکه‌وتنه‌که‌ى نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" ڕێک که‌وتوین که‌به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆچبه‌راندا بکه‌ین، که‌به به‌له‌م دێن و بیان گه‌ڕێنینه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا و تۆڕه‌کانى قاچاغچیش ڕووبه‌ڕوى یاسا بکه‌ینه‌وه، بۆ سزادانیان". به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماو ئارام بونه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاوه، کۆچبه‌ران هه‌لى زیاتر ده‌قۆزنه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌به‌ریتانیا. ته‌نها له‌سه‌رتاى ساڵى 2020وه دوو هه‌زارو 500 کۆچبه‌ر توانیوانه به‌هۆى به‌له‌مى بچوکه‌وه ئه‌و به‌نده‌ره ئاویانه ببڕن و بگه‌نه به‌ریتانیا به‌سه‌رکه‌وتویی هاوکات بڕیاره له‌ڕێگاى ته‌که‌نه‌لۆجیاو هێزه‌کانى سنور پارێز‌و ده‌ریاوانیه‌وه ڕێوشوێنى توندى ئه‌منى پشتێ پێ ببه‌سترێ له‌ڕێگاى کامێراکانى چاودێرى و درۆنه فڕیوه‌کان، له‌و که‌ناره ئاوییانه‌ى کۆچبه‌ره نایاساییه‌کان، هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه ده‌ده‌ن.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" فراکسیۆنى یه‌کێتى و سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌شدارى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مان ناکه‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆخى دارایى و موچه نه‌بێت". دوێنێ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به سه‌رپه‌رشتى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان سیاسه‌تى یه‌کێتى جێبه‌جێ ده‌کات و وتیشى:" بڕیارى سه‌رکردایه‌تى ئه‌وه‌یه که فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مان ناکات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆخى دارایى و بژێوى خه‌ڵک و موچه نه‌بێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بێت دانسیشتنى په‌رله‌مان هیچ سوودى نییه". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه تا ئه‌و کاته‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن ئه‌وه بڕیاره له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام وتیشى:" ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانین و سه‌رۆکى په‌رله‌مانیش له په‌رله‌مانه و ئیش و کاره‌کانى خۆمان ده‌که‌ین و به‌فه‌رمى وه‌ک فراکسیۆن تائێستا ئه‌وه‌مان پێنه‌گه‌شتووه که کاره‌کان هه‌ڵپه‌سێرین".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تکرده‌وه که باس له راده‌ستکردنه‌وه‌ى برازایه‌کى ساڵح موسلیم ده‌که‌ن به تورکیا و ده‌ڵێت، "ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کى نییه". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ته‌موزى 2020 وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌باره‌ى راده‌ستکردنى برازایه‌کى ساڵح موسلیم به تورکیا رایگه‌یاند: "ده‌رباره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که گوایا که‌سێک به ناوى (دالیا مه‌حمود موسلیم) له هه‌رێمى کوردستانه‌وه راده‌ستى تورکیا کراوه‌ته‌وه، به پێویستى ده‌زانین راى گشتى ئاگادار بکه‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کى نییه به‌ڵکو هه‌وڵێکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ داپۆشینى راستیى بابه‌ته‌که". ئه‌وه‌ش هاتووه: "دالیا مه‌حمود موسلیم ناسراو به (ڤیان شه‌ڕڤان) دواى ئه‌وه‌ى واز له هێزه‌کانى یه‌په‌ژه ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ چه‌کدارێکى دیکه‌ى خه‌ڵکى به‌دلیسى باکوورى کوردستان به‌ناوى (سه‌لام ره‌مه‌زان محه‌مه‌د) ناسراو به تولهه‌لدان که له ریزه‌کانى یه‌په‌گه‌وه بووه، په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى دروست ده‌که‌ن و هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه بڕیارى وازهێنان ده‌ده‌ن و راده‌که‌ن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، "ره‌مه‌زان له رۆژى 9ى ته‌مموزى ئه‌م ساڵدا، به ئاره‌زووى خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه تورکیا و پاشان دالیا مه‌حمود ساڵح بۆ په‌یوه‌ندى کردن به سه‌لام له رۆژى 14ى ئه‌م مانگه، به قاچاخ ده‌چێته تورکیا و دواتر له شارى مێرسین خۆى راده‌ستى پۆلیسى تورکیا ده‌کات". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو"بۆیه هه‌رێمى کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به‌م بابه‌ته‌وه نییه." باس له‌وه‌شکراوه، "راگه‌یاندنه‌کانى په‌که‌که و هاوبۆچوونه‌کانیان له جیاتى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، هه‌قه ئه‌و پرسیاره له خۆیان بکه‌ن، که بۆچى خه‌ڵک واز له ریزه‌کانى ئه‌وان ده‌هێنێت و ئاماده‌ن بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ڕه‌شه‌کانیان، له رێگه‌ى قاچاخ ژیانى خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه". ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که "ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کاتێکدا ئاماده‌یى ته‌واوى خۆیان بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌رده‌بڕن، هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ش به په‌ناگه‌یه‌کى ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى رووى تێده‌که‌ن و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ش، هیچ کاریگه‌رییه‌کى نابێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕی". له پێشتردا، بنه‌ماڵه‌ى ساڵح موسلیم رایانگه‌یاند، کچه‌که‌یان له هه‌رێمى کوردستانه‌وه راده‌ستى تورکیا کراوه و ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له راده‌ستکردنى کچه‌که‌یان به تورکیا به‌رپرسیارن. دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ: دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە . بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە . دالیا مەحمود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لە گەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی ( سەلام رەمەزان محەمەد ناسراو بە تولهەلدان ) کە لە ڕیزەکانی یەپەگەوە بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن. رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحمود ساڵح بۆ پەیوەندی کردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات. بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە. ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە. دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش ،هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی . وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 2020/7/20
ئارێز خالید ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و شه‌ڕو پێکدادانه‌کان له‌سه‌ر خاکى لیبیا پێى ناوه‌ته قۆناغێکى دیکه‌وه‌و حکومه‌تى میسر (40) هه‌زار سه‌ربازى ره‌وانه کردووه بۆ پشتیوانى له‌خه‌لیفه حه‌فته‌ر دژى تورکیا‌و حکومه‌ته‌که‌ى سه‌راج. له‌دواى ساڵى 2011و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى موعه‌مه‌ر قه‌زافیى سه‌رۆکى لیبیا، ئه‌و وڵاته له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ى نه‌وتییه‌وه بووه‌ته شوێنى ململانێى هێزه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کان و هه‌ریه‌که‌شیان ده‌یانه‌وێت گۆڕه‌پانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى فراوانتر بکات. جه‌نگى لیبیا له‌ئێستادا پێى ناوه‌ته قۆناغێکه‌وه که ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند›› ده‌ستتێوه‌ردانه ده‌ره‌که‌ییه‌کان له‌کاروبارى لیبیادا گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که‌پێشینه‌ى نه‌بووه«. له‌ئێستادا خاکى لیبیا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووه که‌به‌ره‌ى رۆژئاوا له‌لایه‌ن حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى به‌سه‌رۆکایه‌تى فایز سه‌راج به‌ڕێوه‌ده‌برێت به‌پشتیوانى تورکیا‌و قه‌ته‌ر که له‌سه‌دا 26%ی خاکى لیبیا له‌ژێر ده‌ستیاندایه‌و به‌ره‌ى خه‌لیفه حه‌فته‌ر به‌پشتیوانى روسیا‌و فه‌ره‌نساو میسر له‌سه‌دا 74%ی خاکى لیبیایان کۆنتڕۆڵ کردووه‌و زۆرینه‌ى بیره نه‌وتییه‌کان لاى خه‌لیفه حه‌فته‌ره. هێزه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى به‌هاوکارى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا و میلیشیا سورییه‌کان که‌ئه‌ردۆغان تائێستا زیاتر له‌پێنج هه‌زار که‌سى ره‌وانه کردووه زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ته‌رابلوسى پایته‌خیان کۆنترۆڵ کردووه که‌بریتین له‌ناوچه‌کانى (مسراته، خه‌مس، زاوییه، سرمان، عه‌جیلات، زاوره، زلتن، رقدالین، سبراته، ره‌ئس جدیر، عه‌زیزییه، غریان، نالوت، ئه‌سابیعه و غدامس، عه‌ین زاره و وادى ره‌بیعن) که‌ده‌که‌ونه سه‌ر سنورى ته‌رابلوس. هه‌روه‌ها فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لیبیاش له‌به‌شى باشورى ئه‌و وڵاته له‌ئێستادا له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانیاندایه له‌گه‌ڵ بنکه‌ى ئاسمانى وتییه که‌نزیکه‌ى (170) کیلۆمه‌تر له‌ته‌رابلوسى پایته‌خته‌وه دووره. هێزه‌کانى حکومه‌تى ویفاق کۆنترۆڵى به‌شێک له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانیان کردووه که‌تواناى به‌رهه‌مهێنانى ته‌نها (30) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه. سوپاى نیشتمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حەفتەر که له‌به‌رى رۆژهه‌ڵاتى لیبیا به‌پشتیوانى روسیا‌و فه‌ره‌نساو میسر‌و ئیماراتی لەگەڵدایە کەبنکه‌ى سه‌ره‌کیى له‌شارى بنغازییه. به‌پێى توێژینه‌وه‌ى ناوه‌ندى جسور که‌ناوه‌ندێکى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریکییه، ئه‌و ناوچانه‌ى که له‌ژێر ده‌ستیاندایه گرنگترینیان ناوچه‌کانی، ته‌بره‌ق، زنتان‌و ره‌جبانه‌و له‌ئێستاشدا له‌ناوچه‌کانى ته‌رهونه و هیلالى نه‌وتى که‌خۆى له‌ناوچه‌کانى وه‌ک که‌فره‌و سرت ده‌بینێته‌وه زۆربه‌ى رووبه‌ره‌که‌ى له‌ژێر کۆنترۆڵی خه‌لیفه حه‌فته‌ردایه. به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ناوه‌ندى جسور که‌ناوه‌ندێکى تووێژینه‌وه‌ى ئه‌مریکییه، هێزه‌کانى حه‌فته‌ر ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر رێژه‌یه‌کى زۆرى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى لیبیادا که‌گرنگترینیان کێڵگه‌ى نه‌وتى شه‌راره، ئه‌مه‌ل، فارغ، تن، سه‌ریر، مه‌سله‌و نافوره‌ن، که‌تواناى به‌رهه‌مهێنانى (900) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یان هه‌یه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى خه‌لیفه حەفتەر کۆنترۆڵى به‌نده‌رى ته‌بره‌ق، ده‌رنه، بنغازی، سه‌دره‌و ره‌ئس لانوفیان کردووه. به‌پێى دوایین نه‌خشه‌ى بڵاوکراوه‌ى ماڵپه‌ڕى بى بى سی، زیاتر له‌سه‌دا 74%ی خاکى لیبیا له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانى سوپاى نیشتمانى لیبیا به‌سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه حه‌فته‌ردایه. ماڵپه‌ڕى بى بى سى به‌ریتانى بڵاویکردووه‌ته‌وه که‌دواى هێرشه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خه‌لیفه حه‌فته‌رو راگه‌یاندنى کۆنترۆڵکردنیان، هێرشه‌کانیان به‌ئاراسته‌ى ناوچه‌ى ته‌رهونه به‌قوڵایى (90) کیلۆمه‌تر به‌ئاراسته‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵات به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام به‌گه‌یشتنى هێزه‌کانى حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى بۆ ناوچه‌کانى باشوور له‌لایه‌ن هێزه‌کانى خه‌لیفه حه‌فته‌ره‌وه به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌و هێرشى پێچه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى حه‌فته‌ره‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى باشورى پایته‌خت ده‌ستیپێکرد. له‌ئێستدا سه‌ره‌کیترین هێزى ده‌ره‌کى که‌به‌شدارى له‌جه‌نگى لیبیادا ده‌کات هێزه‌کانى تورکیا‌و میلیشیا چه‌کداره سورییه‌کانه که بۆ هه‌ر چه‌کدارێک مانگانه هه‌شت هه‌زار لیره‌ى تورکى که‌مانگانه هه‌زارو (200) دۆلار ده‌کات ده‌درێته ئه‌و چه‌کدارانه له‌لایه‌ن حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) له‌نوێترین راگه‌یه‌ندراویدا رۆژى 17ى ته‌مموزى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازه سورییانه‌ى تورکیا پاڵپشتییان ده‌کات و ناردوونى بۆ لیبیا ژماره‌یان زیاتره له‌سێ هه‌زارو (500) سه‌رباز، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پنتاگۆن له‌مانگى دووى ئه‌مساڵدا ئاشکراى کرد تورکیا زیاتر له‌دوو هه‌زار سه‌ربازى دیکه‌ى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه. ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر خاکى لیبیا به‌تایبه‌ت له‌نێوان تورکیا‌و میسر زیادى کردووه‌و عه‌بدولفه‌تاح سیسى، سه‌رۆکى میسر له‌تازه‌ترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند:»رێگه نادەین خاکى وڵاتێکى عه‌ره‌بى له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیربکرێت، هێزمان ره‌وانه کردووه بۆ ده‌رکردنى توندڕه‌وه‌کان». هه‌روه‌ها به‌سام رازى وته‌بێژى حکومه‌تى میسر به‌میدیاکانى وڵاته‌که‌ى راگه‌یاند زیاتر له (40) هه‌زار سه‌ربازو (10) هه‌زار ئۆتۆمبێلى سه‌ربازییان ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى میلیشیاکان و هێزه‌کانى تورکیا. له‌به‌رامبه‌ردا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند›› ئیدانه‌ى چوونى هێزه‌کانى میسر ده‌که‌ین بۆ ناو خاکى لیبیا‌و به‌ناشه‌رعى ده‌زانین››. روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ 17ى ئه‌م مانگه له‌ڕاپۆرتێکیدا رایگه‌یاند:›› تورکیا له‌خاکى سوریاوه زیاتر له (2500) چه‌کدارى داعشى تونسى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه‌و له‌نزیک ناوچه‌کانى سرتى لیبیا جێگیرکراون››. له‌ڕاپۆرته‌که‌ى روانگه‌ى سورییدا باس له‌وه‌شکراوه ‹›ئه‌و سورییانه‌ى له‌وڵاتانى ئه‌فریقاوه نێردروان بۆ شه‌ڕى لیبیا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته (16) هه‌زار که‌س و ژماره‌ى کوژراوه‌کانى ئه‌و هێزانه‌ش که‌تورکیا پشتیوانی‌یان ده‌کات تائێستا گه‌یشتووه‌ته (870) که‌س». ناوچه‌ى سرت به‌یه‌کێک له‌ناوچه گرنگه‌کانى لیبیا داده‌نرێت به‌وپێیه‌ى خاوه‌ن گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته‌و له‌ئێستادا بووەته جێگه‌ى چاوتێبڕینى هه‌ریه‌که له‌میسرو تورکیا، هه‌فته‌ى رابردووش دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى نیشتمانى لیبیا رایگه‌یاند››هێزه‌کانى روسیا‌و ئه‌وانه‌ش که‌ئه‌و وڵاته پشیتوانییان ده‌که‌ن گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌کانى باشورى رۆژئاواى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى شه‌راره‌و ئه‌و هێزانه‌ش که‌تورکیا پشتیوانی‌یان ده‌کات له‌ئێستادا له‌ناوچه‌کانى بوشه‌هرو تاجورا جێگیرکراون. ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتمانى لیبیا له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌کانى ئه‌و هێزانه‌ى تورکیا پاڵپشتییان ده‌کات به بى بى سى راگه‌یاندووه‹› به‌شى رۆژئاواى ته‌رابلوس به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن تورکیاوه کۆنترۆڵ کراوه‌و ده‌یه‌وێت بگات به‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام سوپاى نیشتمانى لیبیا به‌وردى چاودێرى هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان ده‌کات له‌ناوچه‌ى سرت و جوفره«. هه‌وڵه‌کانى تورکیا له‌لیبیادا جگه له‌وه‌ى خۆى له‌ڕه‌وانه‌کردنى هێز بۆ ئه‌و وڵاته بینیوه‌ته‌وه، فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان و سیستمى به‌رگرى ئاسمانى پێشکه‌ش به‌حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى کرد، ئه‌م هاوکارییانه‌ى تورکیا بۆ حکومه‌تى ویفاق بۆ ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه هاوبه‌شه ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌ساڵى رابردوو له‌نێوان تورکیا‌و حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانیدا له‌بوارى سه‌ربازیى و ده‌ریاییدا واژۆیان کرد. به‌پێى رێککه‌وتنه‌که تورکیا داواى ده‌کرد ناوچه‌یه‌کى فراوان له‌ناوچه‌کانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بخاته ژێرده‌ستى خۆیه‌وه که‌ئه‌و ناوچانه‌ش به‌نه‌وت و غازى سروشتى ده‌وڵه‌مه‌ندن. ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین چاودێران وای دەبینن کەتورکیا ئەم شەڕەی لیبیا لەبەرژەوەندیی خۆی دەکات، بەبودجەی قەتەرو جەنگاوەری مورتەزەقەی عەرەب.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ته‌موز دابه‌زینى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 0.5% به‌خۆیه‌وه بینیووه. نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 42 دۆلار‌و 93 سه‌نت له بازاره‌کانى جیهاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) به 40 دۆلار‌و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 41 دۆلار‌و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه کراوه.
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق سستى تێکه‌وتووه‌و خه‌ریکه ده‌گاته بنبه‌ست به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ره‌تیکرده‌وه داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت که‌حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى باسى کردووه. جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه‌و به‌منزیکانه وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌چنه‌وه به‌غدا. هه‌روه‌ها جووتیار عادل وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات نه‌ک نه‌وت». به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى »تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، ئه‌مه‌ش به‌گرێکوێره‌ى چاراسه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا داده‌نرێت» به‌رپرسێکى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت ته‌نها داهاتى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ست بکات. بڕیاره به‌م نزیکانه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ به‌رده‌وامى دانوساندن و لێکتێگه‌یشتنه‌کان به‌ئامانجى رێککه‌وتن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا پێیانوایه رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» به‌غدا داواى نه‌وتى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه نه‌ک ته‌نها داهاتى نه‌وت». لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق له‌قۆناغێکدایه که‌زه‌حمه‌ته به‌م شێوازه‌ى ئێستا بگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه ئه‌و داواکاریانه‌ى هه‌رێم هه‌یه‌تى به‌غدا ناتوانێت جێبه‌جێى بکات». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ست بکات و ته‌نها داهاته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، وتیشى:»حکومه‌تى عێراق ئه‌مه‌ى به‌فه‌رمى ره‌تکردووه‌ته‌وه که‌ته‌نها داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، چونکه وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌فه‌رمى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که‌قانون و سیاسه‌تى وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ ده‌کات که‌هه‌موو نه‌وت یان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت و بچێته‌وه خه‌زێنه‌ى عێراق دواتر پشکیان دیارى بکرێت به‌پێى رێککه‌وتن». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه دوو سیناریۆ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌موو نه‌وت ته‌سلیم بکرێت، دووه‌میان راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه نه‌ک ته‌نها داهاته‌که‌ى. ناوبراو پێشیوابوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى هێناوه له‌ئیداره‌دانى حکومڕانى و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ عێراق، وتیشى:» کابینه‌ى نۆیه‌م پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکرێت، چونکه ئه‌م کابینه‌یه له‌وه زیاترى پێناکرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى فراکسیۆنه کوردییه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌نائومێدیدا نه‌مێننه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:» به‌پێى پرۆتۆکۆڵ نه‌وت لاى حکومه‌ته‌و داهات و دارایى لاى ئه‌وانه، پێویسته ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان بکه‌ن، چونکه پێمانوتوون هه‌ر رێککه‌وتنێک بکه‌ن ئێمه پاڵپشتى ده‌که‌ین له‌په‌رله‌ماندا». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم و بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌رێم داواى ده‌کات له‌به‌غدا تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و سستى تێکه‌وتووه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌گه‌رى رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ماوه، به‌ڵام گفتوگۆکان سستى تێکه‌وتووه‌و ناتوانین بڵێین بێ‌ئومێد بووین، چونکه وه‌فدى هه‌رێم به‌م نزیکانه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا ئومێد ده‌که‌ین بگه‌نه رێککه‌وتن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌سیناریۆکانى رێککه‌وتن و کێشه‌کان کرد له‌نێوان هه‌رێم و عێراق و وتى:» قه‌رزى موسته‌حه‌قاتى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم زائیده‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر نه‌وتدا داواى ده‌کات تائێستا له‌سه‌رى نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و ناکۆکى له‌سه‌رى هه‌یه«. هاوکات باسى له‌سیناریۆیه‌کى دیکه کرد بۆ ئه‌مساڵى 2020 واز له‌نه‌وت بهێندرێت و ته‌نها خاڵه گومرگییه‌کان گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ربکرێت و بڕێک پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دیارى بکرێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق نیوه‌ى داهاته گومرگییه‌کانى هه‌رێمى ده‌وێت له‌به‌رانبه‌ردا (150) بۆ (200) ملیار دینارى مانگانه ده‌داته هه‌رێم، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هیچ بڕه پاره‌یه‌ک باس نه‌کراوه که‌به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵییه‌کان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:» گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق: لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا ڤیان صه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا، گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن». ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌هیوا بۆ رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، وتیشى:» به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کان له‌نێوان هه‌ردوولادا هیوایه‌که بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، چونکه ئه‌مه بۆ رۆژێک و دوو رۆژ نییه بۆ فه‌تره‌یه‌کى زه‌مه‌نى زۆره«. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو که‌س له‌ناو سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ چه‌ندینجاره داواى له‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامبدات و دوانه‌خرێت له‌پێناو دابینکردنى موچه‌و پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و هاوکار بێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێمى کردووه بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غداو وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که‌دانوساندنه‌کان به‌رده‌وامى هه‌یه. هه‌فته‌ى رابردوو قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى (دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا) رایگه‌یاند:»چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات». له‌ماوه‌ى رابردودا وه‌فدى دانوستانى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت‌و بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتوون به‌ڕێککه‌وتن و گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. دوای ئەوەی گفتوگۆکان وەک پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا باسیان کردووە کەگەیشتووەتە بنبەست، بەڵام دوێنێ شەو سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو نەوت کردووەو داوایان کردووە بەکردەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.
هاوڵاتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆرى بازرگانى و په‌تاى کۆرۆنا کرد. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران کرا ، به‌تایبه‌تى له بوارى ئالوگۆڕى بازرگانى. هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگیى هه‌ماهه‌نگى کردنى هه‌ردوولا کرایه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا . هاوکات هه‌ردوولا هاورابوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، له به‌رژه‌وه‌ندى ھه‌موو هاووڵاتییانى عێراق.
هاوڵاتى نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت:" هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له کاته سه‌خته‌کان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناکات و وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19/7/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئێران، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌کان و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنیان، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر له عێراق و چه‌ند پرسێکى دیکه‌یان تاوتوێ کرد. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و باڵیۆزى ئێران له به‌غدا و ژماره‌یه‌کى به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز زه‌ریف جه‌ختیان له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگیى سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کان به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن، کرده‌وه. نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى وه‌زیرى ئێران و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى کوردستان به بایه‌خێکى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ڕوانێت، ئێرانیشى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به دراوسێیه‌کى زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها وتى:" هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له کاته سه‌خته‌کان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناکات، که هه‌میشه وه‌ک دۆست و دراوسێیه‌ک له هه‌موو قۆناغه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه، ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى دراوسێیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى، پێویستییه‌کى له‌پێش و گرنگه". نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان وێڕاى په‌یوه‌ندییه‌کى دێرینى مێژوویى، ئابوورى، کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتوورى، جموجووڵێکى فراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانیشى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامی‌دا هه‌یه" په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و فراوانکردنى هاریکاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى له‌و بوارانه‌دا که پێویستى و جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، خواستێکى به‌رده‌وامى هه‌رێمى کوردستانه و هه‌میشه کارمان له‌سه‌ر کردووه و ده‌که‌ین". هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، له وته‌یه‌کدا وتی:"عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه و گرووپه مه‌زهه‌بى و نه‌ژادیه‌کانییه‌وه زۆر ئازیزه و دراوسێیه‌کى باشه و ئه‌وله‌وییه‌تى سیاسه‌تى ئێمه عێراقه و ده‌خوازین که شاهیدى په‌یوه‌ندیى دۆستانه و برایانه و هاوکارى له ناوخۆى عێراق و نێوان عێراق و ناوچه‌که به‌تایبه‌ت کۆمارى ئیسلامیى ئێران بین". زۆر خۆشحاڵین "سه‌رۆک کۆماره‌که‌ى عێراق، کوردێکى عێراقیی، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که ئه‌م عێراقه له ناوچه‌که‌ى ئێمه‌دا به فه‌رمى ناسێنراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م عێراقه وه‌ک میحوه‌رێک بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت". هه‌وه‌ها وتی: ئێران پێشوازى له ئه‌م ڕۆڵه‌ى عێراق ده‌کات و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر نزیکمان له‌گه‌ڵ خوشک و برایانمان هه‌یه له هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر نزیکى کولتوورى و خێزانى و ته‌نانه‌ت خزمایه‌تیش....په‌یوه‌ندییه‌کى باشى ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق هه‌یه و هاوکاریى ئابووریمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندایه".
هاوڵاتى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند''بۆ کارى بازرگانى ئاساییه مامه‌ڵه به تمه‌نه‌وه بکرێت، به‌ڵام بۆ هاوڵاتیان وه‌ک قومار وایه بیانه‌وێت هه‌ڵیبگرن تا به‌هاکه‌ى زیاد بکات". سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند:''به ڕایى ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى تمه‌ن ده‌کڕن به مه‌به‌ستى قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تا دواتر به نرخێکى گرانتر بیفرۆشنه‌وه کارێکى دروست نیه ده‌کرێت توشى زه‌ر و زیان بن، چونکه وه‌کو قومار وایه، به‌ڵام هاوڵاتیان ئازادن له کڕینی''. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێکى که‌م تمه‌ن بکڕن ته‌نها به‌شى گه‌شتێک یا به پێى پێداویستى و بارودۆخى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان. به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو دابه‌زیووه‌و له ئێستادا 100دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمار پێشوازى ده‌کات له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و جه‌ختده‌کاته‌وه له‌وه‌ى که ناوچه‌که پێویستى به لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌ییه بۆ قه‌یرانه‌کان و چه‌سپاندنى ئاسایش له ناوچه‌که‌دا. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 له کۆشکى به‌غداد پێشوازیکرد له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و شاندى هاوڕێی. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگى په‌یوه‌ندنى مێژوویى قوڵ و دێرینى نێوان عێراق و کۆمارى ئیسلامى ئێران و پێویستى فراوانکردنى ئاسۆى هاریکارییه دوو قۆڵییه‌کانى هه‌ردوو وڵات له زۆربه‌ى بواره‌کاندا. هه‌روه‌ها" مکوڕى عێراقى دووپاتکرده‌وه تا ببێته ئامرازى ئارامى و ناوه‌ندێک بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانى گه‌لان و وڵاتانى ناوچه‌که، به‌جۆرێک ببێته‌مایه‌ى چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسایشى له‌ناوچه‌که‌دا". له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کرد ناوچه‌که پێویستى به بونیادنانى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگ و هه‌ماهه‌نگى و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌ش و تێڕوانینێکى روون و ئاشکرایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى ریشه‌ییه بۆ قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کان پشت به‌ستن به دیالۆگى بونیادنه‌رانه و راشکاوانه له نێوان ته‌واوى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان. هاوکات سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى عێراق گرنگى ده‌دات به پارێزگاریکردن له سه‌روه‌رى و ئاسایش و سه‌قامگیرى خاکه‌که‌ی، هه‌ماهه‌نگى ده‌کات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانى له چوارچێوه‌ى رێزگرتنى هاوبه‌ش و رێگرتن له ده‌ستخستنه نێو کاروبارى ناوخۆ یه‌کدی. ھه‌روه‌ھا جه‌واد زه‌ریف سڵاو و ستایشى حه‌سه‌ن روحانى و سه‌رکردایه‌تى ئێرانى گه‌یانده به‌رھه‌م ساڵح و ھیواى خۆشگوزه‌رانى و پێشکه‌وتنییان بۆ گه‌لى عێراق خواستووه. له‌لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ویستى وڵاته‌که‌ى نیشاندا بۆ فراوانکردنى ئاسۆى هاریکار و هه‌ماهه‌نگییه دووقۆڵییه‌کان و پشتیوانى عێراقیش کرد له‌گشت ئاسته‌کان، ھاوکات ئاماژه‌شیکرد بۆ گرنگى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌که له پێناو پشتیوانیکردن و درێژه‌دان به به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر. له کۆتایى دیداره‌که‌دا دواین گۆرانکارییه سیاسییه‌کان له سه‌ر ھه‌ردوو ئاستى ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تى و چۆنیه‌تى به‌ھێزکردنى ده‌رفه‌تى ئاشتى و سه‌قامگیرى گفتوگۆى له‌باره‌وه‌کرا. به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2020، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا. بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆببێته‌وه و دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات.
هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌شکرکێشى تورکیا بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاواى کورستان زیندوکردنه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌وڵه‌تى عوسمانییه. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شارى هه‌ولێر موزه‌یه‌ن گونه‌ش، هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په له هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دواین پێشهات و روداوه‌کانى باشور و ڕۆژئاواى کوردستان و ساڵیادى رۆژى داگیرکارى له‌گه‌ڵ به‌شێک له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆبونه‌ته‌وه‌و جه‌ختیانکرده‌وه که، "نابێت ساڵیادى رۆژى داگیرکارییه‌کان که له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیاریکراوه به‌بێ ده‌نگى تێبپه‌رێت و پێویسته هه‌مولایه‌ک دژ به داگیرکارى وڵاتان بوه‌ستینه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ئێستادا تورکیا هێرش و داگیرکارى بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاواى کوردستان ده‌کات، له‌هه‌مان کاتیش دستوه‌ردان ده‌کات له ناوخۆى لیبیا، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دژى به‌و داگیرکاریه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و رێگرى بکه‌ن. موزه‌یه‌ن گونه‌ش ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تورکیا به بیانوى په‌که‌که داگیرکارى بۆ سه‌ر باشورى کوردستان ئه‌نجامداوه‌و هه‌مولایه‌ک به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ دژ به‌و داگیرکارییه هه‌ڵوێستى هه‌بێت چونکه "تورکیا ئامانجى په‌که‌که نییه، به‌ڵکو تورکیا ده‌وێت خه‌ونى عوسمانى زیندو بکاته‌وه ئه‌ویش داگیرکردنى موسڵ و که‌رکوکه، ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌یان دوپاتکردوه‌ته‌وه".