دواى زیادبوونى کۆچبه‌ران، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا باندو تۆڕه‌کانى قاچاخچى تێکده‌شکێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
کاوه ره‌ش. به‌ریتانیا
ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ردوو وو‌ڵاتى به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، گه‌یشتونه ڕێککه‌وتنێکى تازه له‌سه‌ر دروستکردنى "یه‌که‌یه‌کى هاوبه‌ش، بۆ تێک‌شکاندن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و که‌س و گروپانه‌یى که کاروبارى کۆچى نائاسایى کۆچبه‌ران ڕێک ده‌خه‌ن" له‌نێوان به‌نده‌ره ئاوییه‌کانى فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیادا.
ڕێککه‌وتنه‌که دواى کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى 12ى ته‌موزی 2020، نێوان پریتى پاتێل، وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ گێڕاڵد دارمانین، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا هات، بۆ خێراکردن و هه‌ماهه‌نگى زیاتر بۆ وه‌ستاندنى لێشاوى کۆچبه‌رانى نایاسایی.
هاوکات پۆلیسى به‌یتانیا، گه‌یشتنى 180 کۆچبه‌ریان ڕاگه‌یاند که‌به‌ڕێگاى چه‌ناڵى ئینگلیزی‌دا خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌و ووڵاته.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌وبه‌رى ئاوه‌وه 200 کۆچبه‌رى تر له‌لایه‌ن پۆلیسى وو‌ڵاتى فه‌ڕه‌نساوه ده‌ستگیرکرابون که‌هه‌وڵى په‌ڕینه‌ویان دابوو، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌ى تۆمارکراوى کۆچبه‌ران بوو له یه‌ک ڕۆژدا.
خاتوو پاتێڵ ده‌رباره‌ى وورده‌کارى ڕێکه‌وتنه‌که‌ى نێوان به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" ڕێک که‌وتوین که‌به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆچبه‌راندا بکه‌ین، که‌به به‌له‌م دێن و بیان گه‌ڕێنینه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا و تۆڕه‌کانى قاچاغچیش ڕووبه‌ڕوى یاسا بکه‌ینه‌وه، بۆ سزادانیان".
به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماو ئارام بونه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاوه، کۆچبه‌ران هه‌لى زیاتر ده‌قۆزنه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌به‌ریتانیا.
ته‌نها له‌سه‌رتاى ساڵى 2020وه دوو هه‌زارو 500 کۆچبه‌ر توانیوانه به‌هۆى به‌له‌مى بچوکه‌وه ئه‌و به‌نده‌ره ئاویانه ببڕن و بگه‌نه به‌ریتانیا به‌سه‌رکه‌وتویی
هاوکات بڕیاره له‌ڕێگاى ته‌که‌نه‌لۆجیاو هێزه‌کانى سنور پارێز‌و ده‌ریاوانیه‌وه ڕێوشوێنى توندى ئه‌منى پشتێ پێ ببه‌سترێ له‌ڕێگاى کامێراکانى چاودێرى و درۆنه فڕیوه‌کان، له‌و که‌ناره ئاوییانه‌ى کۆچبه‌ره نایاساییه‌کان، هه‌وڵى په‌ڕینه‌وه ده‌ده‌ن.
