وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى راده‌ستکردنى برازایه‌کى ساڵح موسلیم به تورکیا روونکردنه‌وه ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تکرده‌وه که باس له راده‌ستکردنه‌وه‌ى برازایه‌کى ساڵح موسلیم ده‌که‌ن به تورکیا و ده‌ڵێت، "ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کى نییه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ته‌موزى 2020 وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌باره‌ى راده‌ستکردنى برازایه‌کى ساڵح موسلیم به تورکیا رایگه‌یاند: "ده‌رباره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که گوایا که‌سێک به ناوى (دالیا مه‌حمود موسلیم) له هه‌رێمى کوردستانه‌وه راده‌ستى تورکیا کراوه‌ته‌وه، به پێویستى ده‌زانین راى گشتى ئاگادار بکه‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌کى نییه به‌ڵکو هه‌وڵێکى چه‌واشه‌کارانه‌یه بۆ داپۆشینى راستیى بابه‌ته‌که".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "دالیا مه‌حمود موسلیم ناسراو به (ڤیان شه‌ڕڤان) دواى ئه‌وه‌ى واز له هێزه‌کانى یه‌په‌ژه ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ چه‌کدارێکى دیکه‌ى خه‌ڵکى به‌دلیسى باکوورى کوردستان به‌ناوى (سه‌لام ره‌مه‌زان محه‌مه‌د) ناسراو به تولهه‌لدان که له ریزه‌کانى یه‌په‌گه‌وه بووه، په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى دروست ده‌که‌ن و هه‌ردووکیان به‌یه‌که‌وه بڕیارى وازهێنان ده‌ده‌ن و راده‌که‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه، "ره‌مه‌زان له رۆژى 9ى ته‌مموزى ئه‌م ساڵدا، به ئاره‌زووى خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه تورکیا و پاشان دالیا مه‌حمود ساڵح بۆ په‌یوه‌ندى کردن به سه‌لام له رۆژى 14ى ئه‌م مانگه، به قاچاخ ده‌چێته تورکیا و دواتر له شارى مێرسین خۆى راده‌ستى پۆلیسى تورکیا ده‌کات".
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو"بۆیه هه‌رێمى کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به‌م بابه‌ته‌وه نییه."
باس له‌وه‌شکراوه، "راگه‌یاندنه‌کانى په‌که‌که و هاوبۆچوونه‌کانیان له جیاتى تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، هه‌قه ئه‌و پرسیاره له خۆیان بکه‌ن، که بۆچى خه‌ڵک واز له ریزه‌کانى ئه‌وان ده‌هێنێت و ئاماده‌ن بۆ ده‌ربازبوون له هه‌ڕه‌شه‌کانیان، له رێگه‌ى قاچاخ ژیانى خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که "ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کاتێکدا ئاماده‌یى ته‌واوى خۆیان بۆ لێکۆڵینه‌وه ده‌رده‌بڕن، هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ش به په‌ناگه‌یه‌کى ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى رووى تێده‌که‌ن و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌کارانه‌یه‌ش، هیچ کاریگه‌رییه‌کى نابێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕی".
له پێشتردا، بنه‌ماڵه‌ى ساڵح موسلیم رایانگه‌یاند، کچه‌که‌یان له هه‌رێمى کوردستانه‌وه راده‌ستى تورکیا کراوه و ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم له راده‌ستکردنى کچه‌که‌یان به تورکیا به‌رپرسیارن.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ:
دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە . بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە .
دالیا مەحمود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لە گەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی ( سەلام رەمەزان محەمەد ناسراو بە تولهەلدان ) کە لە ڕیزەکانی یەپەگەوە بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن. رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحمود ساڵح بۆ پەیوەندی کردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات. بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە.
ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش ،هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی .
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
2020/7/20
