نوێنه‌رى هه‌ده‌په له‌هه‌رێم: له‌شکرکێشى تورکیا زیندوکردنه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌وڵه‌تى عوسمانیه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌شکرکێشى تورکیا بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاواى کورستان زیندوکردنه‌وه‌ى خه‌ونى ده‌وڵه‌تى عوسمانییه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له شارى هه‌ولێر موزه‌یه‌ن گونه‌ش، هاوسه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ده‌په له هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دواین پێشهات و روداوه‌کانى باشور و ڕۆژئاواى کوردستان و ساڵیادى رۆژى داگیرکارى له‌گه‌ڵ به‌شێک له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان کۆبونه‌ته‌وه‌و جه‌ختیانکرده‌وه که، "نابێت ساڵیادى رۆژى داگیرکارییه‌کان که له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیاریکراوه به‌بێ ده‌نگى تێبپه‌رێت و پێویسته هه‌مولایه‌ک دژ به داگیرکارى وڵاتان بوه‌ستینه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ئێستادا تورکیا هێرش و داگیرکارى بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاواى کوردستان ده‌کات، له‌هه‌مان کاتیش دستوه‌ردان ده‌کات له ناوخۆى لیبیا، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دژى به‌و داگیرکاریه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و رێگرى بکه‌ن.
موزه‌یه‌ن گونه‌ش ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که تورکیا به بیانوى په‌که‌که داگیرکارى بۆ سه‌ر باشورى کوردستان ئه‌نجامداوه‌و هه‌مولایه‌ک به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ دژ به‌و داگیرکارییه هه‌ڵوێستى هه‌بێت چونکه "تورکیا ئامانجى په‌که‌که نییه، به‌ڵکو تورکیا ده‌وێت خه‌ونى عوسمانى زیندو بکاته‌وه ئه‌ویش داگیرکردنى موسڵ و که‌رکوکه، ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌یان دوپاتکردوه‌ته‌وه".
