نێچیرڤان بارزانى: ئێران هه‌میشه وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت:" هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له کاته سه‌خته‌کان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناکات و وه‌ک دراوسێیه‌ک له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19/7/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئێران، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌کان و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنیان، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا، شه‌ڕى دژى تیرۆر له عێراق و چه‌ند پرسێکى دیکه‌یان تاوتوێ کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و باڵیۆزى ئێران له به‌غدا و ژماره‌یه‌کى به‌رپرسان له هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز زه‌ریف جه‌ختیان له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و گرنگیى سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کان به گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن، کرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى وه‌زیرى ئێران و شاندى یاوه‌رى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند هه‌رێمى کوردستان به بایه‌خێکى زۆره‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ڕوانێت، ئێرانیشى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان به دراوسێیه‌کى زۆر گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها وتى:" هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک پشتگیرى و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و گه‌لانى ئێران له کاته سه‌خته‌کان و ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا له‌بیر ناکات، که هه‌میشه وه‌ک دۆست و دراوسێیه‌ک له هه‌موو قۆناغه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ستاوه، ئێستاش بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌ى دراوسێیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى، پێویستییه‌کى له‌پێش و گرنگه".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان وێڕاى په‌یوه‌ندییه‌کى دێرینى مێژوویى، ئابوورى، کۆمه‌ڵایه‌تى و کولتوورى، جموجووڵێکى فراوانى ئاڵوگۆڕى بازرگانیشى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامی‌دا هه‌یه" په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و فراوانکردنى هاریکاریى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى له‌و بوارانه‌دا که پێویستى و جێى بایه‌خى هه‌ردوولان، خواستێکى به‌رده‌وامى هه‌رێمى کوردستانه و هه‌میشه کارمان له‌سه‌ر کردووه و ده‌که‌ین".
هه‌ر له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران، له وته‌یه‌کدا وتی:"عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه و گرووپه مه‌زهه‌بى و نه‌ژادیه‌کانییه‌وه زۆر ئازیزه و دراوسێیه‌کى باشه و ئه‌وله‌وییه‌تى سیاسه‌تى ئێمه عێراقه و ده‌خوازین که شاهیدى په‌یوه‌ندیى دۆستانه و برایانه و هاوکارى له ناوخۆى عێراق و نێوان عێراق و ناوچه‌که به‌تایبه‌ت کۆمارى ئیسلامیى ئێران بین".
زۆر خۆشحاڵین "سه‌رۆک کۆماره‌که‌ى عێراق، کوردێکى عێراقیی، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه که ئه‌م عێراقه له ناوچه‌که‌ى ئێمه‌دا به فه‌رمى ناسێنراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌م عێراقه وه‌ک میحوه‌رێک بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت".
هه‌وه‌ها وتی: ئێران پێشوازى له ئه‌م ڕۆڵه‌ى عێراق ده‌کات و ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر نزیکمان له‌گه‌ڵ خوشک و برایانمان هه‌یه له هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر نزیکى کولتوورى و خێزانى و ته‌نانه‌ت خزمایه‌تیش....په‌یوه‌ندییه‌کى باشى ئابووریمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق هه‌یه و هاوکاریى ئابووریمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌و‌ام له گه‌شه‌سه‌ندایه".
