گفتوگۆیان له‌باره‌ى قه‌یرانه‌کان و چه‌سپاندنى ئاسایشى ناوچه‌که کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمار پێشوازى ده‌کات له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و جه‌ختده‌کاته‌وه له‌وه‌ى که ناوچه‌که پێویستى به لێکگه‌یشتنى هاوبه‌شه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ریشه‌ییه بۆ قه‌یرانه‌کان و چه‌سپاندنى ئاسایش له ناوچه‌که‌دا.
به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 له کۆشکى به‌غداد پێشوازیکرد له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و شاندى هاوڕێی.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیکرده‌وه له‌گرنگى په‌یوه‌ندنى مێژوویى قوڵ و دێرینى نێوان عێراق و کۆمارى ئیسلامى ئێران و پێویستى فراوانکردنى ئاسۆى هاریکارییه دوو قۆڵییه‌کانى هه‌ردوو وڵات له زۆربه‌ى بواره‌کاندا.
هه‌روه‌ها" مکوڕى عێراقى دووپاتکرده‌وه تا ببێته ئامرازى ئارامى و ناوه‌ندێک بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانى گه‌لان و وڵاتانى ناوچه‌که، به‌جۆرێک ببێته‌مایه‌ى چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسایشى له‌ناوچه‌که‌دا".
له به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کرد ناوچه‌که پێویستى به بونیادنانى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگ و هه‌ماهه‌نگى و لێکگه‌یشتنى هاوبه‌ش و تێڕوانینێکى روون و ئاشکرایه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى ریشه‌ییه بۆ قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کان پشت به‌ستن به دیالۆگى بونیادنه‌رانه و راشکاوانه له نێوان ته‌واوى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
هاوکات سه‌رۆک کۆمار جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى عێراق گرنگى ده‌دات به پارێزگاریکردن له سه‌روه‌رى و ئاسایش و سه‌قامگیرى خاکه‌که‌ی، هه‌ماهه‌نگى ده‌کات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانى له چوارچێوه‌ى رێزگرتنى هاوبه‌ش و رێگرتن له ده‌ستخستنه نێو کاروبارى ناوخۆ یه‌کدی.
ھه‌روه‌ھا جه‌واد زه‌ریف سڵاو و ستایشى حه‌سه‌ن روحانى و سه‌رکردایه‌تى ئێرانى گه‌یانده به‌رھه‌م ساڵح و ھیواى خۆشگوزه‌رانى و پێشکه‌وتنییان بۆ گه‌لى عێراق خواستووه.
له‌لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ویستى وڵاته‌که‌ى نیشاندا بۆ فراوانکردنى ئاسۆى هاریکار و هه‌ماهه‌نگییه دووقۆڵییه‌کان و پشتیوانى عێراقیش کرد له‌گشت ئاسته‌کان، ھاوکات ئاماژه‌شیکرد بۆ گرنگى پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتانى ناوچه‌که له پێناو پشتیوانیکردن و درێژه‌دان به به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر.
له کۆتایى دیداره‌که‌دا دواین گۆرانکارییه سیاسییه‌کان له سه‌ر ھه‌ردوو ئاستى ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تى و چۆنیه‌تى به‌ھێزکردنى ده‌رفه‌تى ئاشتى و سه‌قامگیرى گفتوگۆى له‌باره‌وه‌کرا.
به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌مموزى 2020، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و له‌لایه‌ن فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا.
بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق کۆببێته‌وه و دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات.
