هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا داده‌به‌زێت به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 03% و نه‌وتى به‌رێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ته‌موزى 2020 نرخى نه‌وتى خاوى برێنت بۆ هه‌ربه‌رمیلێک به 43 دۆلار‌و 8 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌راودر به دوێنێ 5 شه‌ممه له‌سه‌دا 03% دابه‌زیووه. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێک بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 42 دۆلار‌و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرخی نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 40 دۆلار‌و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 01% دابه‌زیووه.
هاوڵاتى ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى تورکی، خاڵێکى سه‌ربازى سه‌ربه هێزه‌کانى روسیاى له نزیک شارۆچکه‌ى "ده‌رباسیه" بۆردومان کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ته‌موزى 2020 هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا(رۆژئاڤاى کوردستان)، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له بۆردومانکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیانه‌ى شار‌و شارۆچکه‌کانى باکورى سوریا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى سه‌ربه سوپاى تورکیا، خاڵێکى سه‌ربازى هه‌ماهه‌نگیى ستراتیژى سه‌ربه هێزه‌کانى روسیاى به‌دورى یه‌ک کیلۆمه‌تر له باشورى شارۆچکه‌ى ده‌رباسیه له‌سه‌ر رێگه‌ى شارى حه‌سه‌که بۆردومان کردوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که بۆردومانه‌که برینداربونى سه‌ربازێکى روسى و سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى لێکه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ زانینى هۆکارى بۆردومانکردنى ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه که له‌لایه‌ن روسه‌کانه‌وه وه‌ک باره‌گا به‌کارده‌هێنرێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانیى عێراق ژماره‌یه‌ک رێنمایى نوێى به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رکرد و رایگه‌یاند، له ژێر چاودێرى و رێنمایى ته‌ندروستیدا، له 23ى ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانیه نێوخۆیى و ده‌ره‌کیه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانى عێراق، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌که‌دا بڕیاردراوه له‌دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ژێر مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان هه‌ڵبگیرێت و ته‌نها له‌کاتژمێر 9:30 خوله‌کى شه‌و تا 7:00ى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌بێت، کاته‌کانى دیکه‌ش ئاسایى ده‌بێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ى رێنماییه‌کاندا، مۆڵ و بازاڕه‌کان ده‌کرێنه‌وه. له دواى 23ى ته‌موزى 2020ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌کرێنه‌وه ئاماژه به‌وه‌شکراوه، لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانى بڕیاریداوه له دواى 23ى ته‌موزى 2020ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌روازه سنوریه‌کانى مونزڕیه، سه‌فوان و شیب به‌روى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بکرێنه‌وه. له‌به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان داوا له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن ده‌کات، هه‌ڵمه‌تێکى هۆشیارى بۆ پابه‌ندبونى هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستپێبکه‌ن.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا لەماوەی پێشوودا بەدوای زانیاری لەبارەی کەسایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقدا دەگەڕام، بە رێکەوت چاوم بەوتارێکی کازمی کەوت کە لەساڵی 2016 نووسیویەتی، تێیدا دژی لەشکرکێشی و هاتنی سوپای تورکیایە بۆ ناو خاکی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتەکەشی بەئاگرخۆشکەری جەنگی تایەفی تاوانبار دەکات. هەڵوێستی ئەوکاتی کازمی تەواو جیاوازە لەچاو هەڵوێستی ئێستای بەرامبەر بە لەشکرکێشی تورکیا. وتارەکەی مستەفا کازمی بەناونیشانی « التدخل التركي ومحاذير الوقوع في الأجندات الطائفية» لە 6/1/2016 لەسایتی ئیلاف بڵاوبۆتەوەو پێشتریش لەسایتی « مونیتور» ی بەشی عەرەبی بڵاوبۆتەوە. جێگەی ئاماژەیە لەوکاتەدا مستەفا کازمی بەرپرسی بەشی عێراقی سایتی مونیتوری ئەمریکی بووە. لەوکاتەدا تورکیا بەناوی جەنگی دژ بەداعش پەلاماری شارۆچکەی بەعشیقەی نزیکی شاری موسڵی دا‌و بنکەیەکی سەربازی داناوەو هەتاوەکو ئێستاش لەوێ ماونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا هیچ کاتێک سوپای تورکیا دژی داعش جەنگی نەکردووە. لەکاتی هاتنی سووپای تورکیاش بۆ بەعشیقە، خەڵکێکی زۆر دژی ئەم هاتنەی سوپای تورکیا بوون و پێیان وابوو بۆ پارێزگاریکردن و دەربازکردنی چەتەکانی داعش هاتووە. کازمی لەم وتارەیدا دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا دەوەستێتەوە و پێشی وایە کەهاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراقی دەبێتەهۆی پەرەسەندنی جەنگی تایەفی و هەروەها دژی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش دەوەستێتەوەو بەتایەفی تاوانباری دەکات. کازمی لەوتارەکەیدا دژی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەوەستێتەوەو دەڵێت: رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمانگی ئۆکتۆبەری پێشوودا لەکاتی باسکردنی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، وتی: هۆکاری ئەم داگیرکارییە ئەوەیە کە سوپای عێراق تەنها لەشیعە پێکدێت، تورکیاش ئامادەیە مەشق و راهێنان بەسوننەی عێراق بکات. دواتریش رەخنەکانی لەحکومەتی تورکیا چڕتر دەکاتەوەو دەڵێت: هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی حکومەتی تورکیا بۆ نموونە ئەو لێدوانەی ئەردۆغان و لەشکرکێشییەکەی بۆ ناو خاکی عێراق، کە هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی نەکردبوو، هەموو ئەمانە گوزارشت لەهەڵوێستێکی تایەفی تورکیا دەکەن، هەروەها ئەوە دەردەخەن کە تورکیا پشتگیری سوننە دەکات و دژی شیعەی عێراق و سوریاش دەوەستێتەوە. هەرئەمەش وایکرد کە لەدژی ئەم هەڵوێستەی تورکیا لایەنە شیعەکان ناڕەزایی دەرببڕن، بۆ نموونە لە 9/12/2015 ا» الائتلاف دولة القانون» لەبەیانێکی دژی تورکیا وەستایەوە رایگەیاند: تورکیا جەنگی تایەفی بەهێز دەکات. کازمی لەکۆتایی وتارەکەیدا دژی ئەوەیە کەدەوڵەتانی ناوچەکە هانی جەنگی تایەفی بددەن و پێشی وایە هەڵگرتنی ناسنامەی تایەفی زەرەر لەهێزو توانای ئەو دەوڵەتانە دەدات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئا لەم رەوشە ئاڵۆزەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، پێویستە لەسەر شانی هەموو هێزە ئیقلیمی و جیهانییە بەهێزەکان، لە راستی ئەوە تێبگەن، کە هاندان و یاریکردن بەسۆزی تایەفی کارێکی مەترسیدارە، چونکە ناوچەکە خۆی لەبنەڕەتدا دەکوڵێت و رەوشی ترسناکە. لەکۆتایشدا لە قازانجی هیچ هێزێکی ئیقلیمی نییە کە بەرژەوەندی لەناوچەکەدایە، بێت بەرگی تایەفی بپۆشێت و خۆی بکاتە بەشێک لەمیحوەری تایفی و دژی یەکێکی تر بوەستێتەوە. لەبەرئەوە زۆر گرنگە هێزە ئیقلیمییەکانی ناوچەکە زۆر بەوردییەوە ئاگاداری وتاری سیاسی و هەڵوێست و هەڵسوکەوتەکانیان بن، چونکە رووداوەکانی ناوچەکە خۆی لەخۆیدا هەڵگری ئاگری جەنگی تایفییە و ئەگەری تەقاندنەوەی هەیە. دیارە وتارەکەی کازمی باسی زۆر شتی تری کردووە کەچۆن ناوچەکە بەسەر میحوەری سوننە و شیعە دابەش بووەو کێشەی تایەفی لەناوچەکە، هیوادارم لەداهاتوودا تەواوی وتارەکە بکەمە کوردی. بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە کاتێک کازمی دێتە سەرکارو پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، بەداخەوە هەڵوێستی بەرامبەر تورکیا دەگۆڕێت. تورکیای دۆست هەر پاش دوو رۆژ لەدەستبەکاربوونی لە 9ی حوزەیرانی ئەمساڵدا مستەفا کازمی چاوی بەفاتیح یەلدز باڵیۆزی تورکیا لەعێراق کەوت، بەپێی بەیانێکی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق، کازمی رایگەیاندووە: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەهێز بکەین، بەتایبەتی لەبواری ئابووریی و دژایەتیکردنی تیرۆردا. دیارە مەبەستی سەرەکی تورکیا لەوشەی « تیرۆر» هێزە کوردییەکانە، لەکاتێکدا کازمی زۆر باش سیاسەت و ستراتیژی تورکیا دەناسێت، کەچی ئاواتەخوازی ئەوەیە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەهێزبکات. ئەم هەڵوێستەی کازمی تەواو پێچەوانەی هەڵوێستی ساڵی 2016یەتی، هەرچەندە راستە لەوکاتەدا رۆژنامەنووسێکی ئاسایی بووەو ئێستاش بەرپرسی حکومەت و قسەکانی حسابی بۆ دەکرێت، بەڵام نەدەبوو بەو شێوەیە هەڵوێستی بگۆڕێت. هەڵوێستی بەرامبەر بە لەشکرکێشییە نوێکەی تروکیا لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە، سوپای تورکیا بەشێوەی ئاسمانی و وشکانی خاکی عیراقی بەزاندووەو لەشکرکێشییەکی گەورەی دەستپێکردووەو هەتاوەکو ئیستاش بەردەوامە. بەڵام هەڵوێستی ئێستای کازمی بەرامبەر بەلەشکرکێشی تورکیا، بەپێچەوانەی ساڵی 2016 ەوە زۆر لاوازە. تاکە هەڵوێستی کازمی لەبەرامبەر لەشکرکێشی ئەمجارەی تورکیا، تەنها بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا بووە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق و پێشکەشکردنی ناڕەزایی نامەیەکی ئاسایی، ئەمەش تابڵێیت هەڵوێستێکی لاوازە بەرامبەر بەو ئەجێندا ترسناکەی تورکیا کە لەعیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە هەیەتی. ئەوەی هەستی پێدەکرێت چ حکومەتی هەرێمی کوردستان و چ حکومەتی بەغداد، هیچ کاردانەوەیەکی بەهێزیان بەرامبەر بەم لەشكرکێشیەی تورکیا نەنواندووە، لەکاتێکدا دەبوایە ئەوان بەوپەڕی هێزو توانایانەوە دژی ئەم لەشکرکێشییە بوەستانەیەتەوە، هەرچەندە هەڵوێستی حکومەتی بەغداد لەهی هەولێر باشترە. دوا قسە کازمی خۆی باش دەزانێت کە هیچ کاتێک تورکیا دۆستی عێراق نەبووە، ئەوەتا ئەمڕۆ بەئاشكرا بەناوی دژایەتیکردنی پەکەکەو تیرۆرەوە، بەشێکی گەورەی خاکی عێراقی داگیرکردووە، هەروەها ئاوی رووباری دیجلەو فوراتی نیمچە وشککردنێک کردووەو جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق دەکات، لەهەمووشی خراپتر ئەوەیە تورکیا لەپشتگیریکردنی سوننە توندڕەوەکانی عێراق بەردەوامە، هەروەها باسی نەخشەی تورکیای گەورە دەکات، کە بەشێکی زۆری خاکی عێراق دەگرێتەوە. هەموو ئەمانەش لەسیاسەتی دەوڵەتێکی دۆست ناوەشێتەوە، بگرە زیاتر لەسیاسەتی دەوڵەتێکی دوژمن دەچێت. دیارە هێشتا زووە تەواوی هەڵوێستی کازمیمان لەبارەی تورکیا بۆ روون بێتەوە، چونکە تەمەنی کابینەکەی کەمە، بەڵام هیوادارین لەداهاتوودا لەبەرامبەر تورکیادا بەم شێوە لاوازە نەبێت، دەنا تورکیا هەنگاوی ترسناکتر دەنێت. سەرچاوەکان: التدخل التركي ومحاذير الوقوع في الأجندات الطائفية. سایتی ئیلاف. السبت 09 يناير 2016 - الکاظمی: حریصون علی تطویر العلاقات مع ترکیا. سایتی ئەنادۆڵی تورکیا بەشی عەرەبی. 9/5/2020 تركيا تواصل انتهاكاتها.. كوماندوز يتوغل شمال العراق. سایتی العربیة. 17 يونيو 2020
هاوڵاتى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دووى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند،"ئه‌و گۆشته‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت شیاوى خواردن نییه"،هۆشیاریش به دوکانى گۆشت فرۆشه‌کان له هه‌بونى گۆشتى بێمۆر و قیمه‌کراو ده‌د‌ات. بێوه‌ى ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دووى سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌هۆى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌کى نایاسایى و فرۆشتنى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، لیژنه‌که له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆی شارى سلێمانى به‌هاوکارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له کۆڵان و شه‌قامه‌کان سه‌رده‌بڕدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌که نه‌کراوه، شوێنى سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌که‌شیان مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و ڤێتێرنه‌رى تێدا نییه، بۆیه "شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه". هه‌روه‌ها ئه‌و کوشتارگانه‌ى له‌لایه‌ن دکتۆر و که‌سانى شاره‌زاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێن، پێش سه‌ربڕین و دواى سه‌ربڕین، پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌که بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستى گۆشته‌که بۆ خواردن، پشکنینێکى دیکه بۆ گۆشته‌که ده‌کرێته‌وه پاشان مۆر ده‌کرێت. راشیگه‌یاند: لیژنه‌که له دوکانێکى گۆشتفرۆرشتن ده‌ستى به‌سه‌ر بڕێک قیمه‌ى ئاماده‌کراودا گرتوه، به‌پێى رێنماییه‌کان نابێت دوکانه‌کانى گۆشتفرۆشتن قیمه‌ى ئاماده‌کراوى لێبێت، "هه‌ر دوکانێکى گۆشتفرۆش گۆشتى بێمۆر یان قیمه‌ى ئاماده‌کراو بفرۆشێت شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌شى روبه‌ڕوى رێکارى یاسایى ده‌کرێته‌وه". سه‌رۆکى لیژنه‌که که هاوکات نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانییه، داوا له هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات: بۆ پاراستنى ته‌ندروستى خۆیان و خێزانه‌کانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌کڕن له شه‌قام و کۆڵانه‌کان به‌ده‌ر له رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و ڤێتێرنه‌رى سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌کاتى هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه. هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌کان ره‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى کراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوى ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌و پیشه‌دا به‌کارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌کانه‌وه له‌ناوده‌برێت.
هاوڵاتى شه‌وى ڕابردوو، فڕۆکه‌یه‌کى سه‌ربازیى ده‌وڵه‌تى تورکیا له (چیاى ئارتۆس) له ده‌وروبه‌رى وان که‌وته‌خواره‌وه، حه‌وت ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌کان تێدا کوژران. فڕۆکه سه‌ربازییه‌که تایبه‌ت به کارى سیخوڕ‌ى و هه‌واڵگیرى بووه و هێشتا هۆکارى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام میدیاى فه‌رمى تورکیا هه‌واڵى که‌وته‌خواره‌وه‌که‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و هۆکاره‌که‌ى ئاشکرا نه‌کردووه.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانی جیهاندا نزمبووه‌ته‌وه‌و نه‌وتى برێنت به 43 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له جۆرى برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 43 دۆلار‌و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێک بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 42 دۆلار‌و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 40 دۆلار‌و 70 سه‌نته.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 18 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌کۆى 10 هه‌زارو 114 تووشبوو، پێنج هه‌زارو 482 که‌س به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه. وه‌زاره‌ته‌که، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى 24 سه‌عاتى رابردوى کۆرۆناى له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا دو هه‌زارو 85 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام 238 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون به‌مشێوه‌یه: 73 هه‌ولێر، 64 سلێمانی، 45 گه‌رمیان، 34 راپه‌ڕین، 9 دهۆک، 13 هه‌ڵه‌بجه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، 78 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه: 44 هه‌ولێر، 16 گه‌رمیان، 8 دهۆک، 10 هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، 18 توشبوى کۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مشێوه‌یه: 6 هه‌ولێر، 11 سلێمانی، 1 راپه‌ڕین. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هێماى بۆ ئه‌وه کردوه که به تۆمارکردنى ئه‌م حاڵه‌ته نوێیانه، کۆى ژماره‌ى توشبوان له هه‌رێم گه‌یشتۆته 10 هه‌زارو 114 توشبو: 2556 هه‌ولێر، 6928 سلێمانی، 307 دهۆک، 323 هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌روه‌ها کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى چاکبونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته پێنج هه‌زارو 482 که‌س: 1757 هه‌ولێر، 3338 سلێمانی، 216 دهۆک، 171 هه‌ڵه‌بجه. ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو که له ئێستادا چوار هه‌زارو 262 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانن: 738 هه‌ولێر، 3287 سلێمانی، 91 دهۆک، 146 هه‌ڵه‌بجه. هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 370 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه: 61 هه‌ولێر، 303 سلێمانی، 6 هه‌ڵه‌بجه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
هاوڵاتى له‌پێناو پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆ، وه‌زیرى کشتوکاڵى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌کردنى هه‌ریه‌ک له هه‌نار، هه‌نجیر، سێ‌و، شوتی، په‌تاته، خه‌یار و هه‌نگوینیدا. بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى کشتوکاڵ له نوسراوێکدا که ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بگاته خاڵه سنورییه‌کان، بریاریدا به قه‌ده‌غه‌کردنى هاورده‌کردنى هه‌نار، هه‌نجیر، سێ‌و، شوتی، په‌تاته، خه‌یار و هه‌نگوین. هه‌روه‌ها له‌نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه دراوه که به‌شێک له‌و به‌رهه‌مانه پێشتر باجیان له‌سه‌ر دانابوون، به‌ڵام له 2020/8/1 بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردن کارى پێده‌کرێت.
هاوڵاتى سوپاى نیشتیمانى لیبیا به سه‌رۆکایه‌تى حه‌فته‌ر ڕایگه‌یاند، شه‌ڕى گه‌وره‌ى سرت و جفره له کاتژمێرى سفر نزیکبووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:"شه‌ڕه‌که ته‌نها له لیبیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى عه‌ره‌بى و بیانیش ده‌ستوه‌ردانى تێدا ده‌که‌ن". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا ڕایگه‌یاند:"حکومه‌تى ویفاق و تورکیا و چه‌ته‌کانیان ده‌ستیان کردووه به جووڵه به‌ره‌و هه‌ردوو ناوچه‌ى سرت و جفره". مسمارى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که شه‌ڕى ئه‌مجاره ته‌نها لیبیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى عه‌ره‌بى و بیانیش ده‌ستوه‌ردان ده‌که‌ن، چونکه پیلانى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئه‌من و ئاسایشى ناوچه‌که. سوپاى نیشتمانى لیبیا به سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه خه‌فته‌ر به‌هاوپه‌یمانێتى وڵاتى میصر‌و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى عه‌ره‌بى و فه‌ره‌نسا دژى تورکیا و حکومه‌تى ویفاق له شه‌ردان. هه‌روه‌ها عه‌مید خالد مه‌حجوب به‌ڕێوبه‌رى ڕێنمانییه مه‌عنه‌ویه‌کان له سوپاى نیشتیمانى لیبیا ڕایگه‌یاند:"میسر هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌مانه له ئه‌من و ئاسایشى لیبیادا". مه‌حجوب وتیشی، سروشتى جوگرافى هه‌ردوو شارى سرت و جفره وا هه‌ڵکه‌وتووه که ئاسان نابێت بۆ تورکیا هێرشى ئاسمانى بکات. هاوکات هێزه‌کانى خه‌لیفه حه‌فته‌ر دوپاتیانکرده‌وه ،که به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میسر، خه‌تى سنووریى له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به سیسته‌مى به‌رگرى ئێس 300 ده‌پارێزن و به‌رگرى له ئاسمانى سرت و جفره ده‌که‌ن که ده‌توانێت ڕێگه له هێرشى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا بگرێت. تورکیا تا ئێستا هه‌شت هه‌زار میلیشیاو چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه و سه‌دان که‌سیان لێ کوژراو برینداره‌و تا ئێستا شه‌ر له لیبیادا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند به‌منزیکانه واده‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت راده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ پارێزگاى به‌سره و سازکردنى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و پارێزگایه رایگه‌یاند که به‌منزیکانه واده‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نن که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى تێدا ئه‌نجام بدرێت. کازمى به‌پێویستى زانى سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکار بن بۆ په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دانانى بنه‌مایه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌ر و پاک و بێگه‌رد. یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانى مسته‌فا کازمى که بوو به سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بووه‌و چاوه‌روان ده‌کرێت تا کۆتایى ئه‌مساڵ رایبگه‌یه‌نێت. ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن پێویستى به په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه که په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى پێبدات. یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق هه‌موارکراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم هیچ کاتێکى دیاریکراوى بۆ دابه‌شبوونى مووچه‌ى مانگى سێ ئه‌مساڵى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم رانه‌گه‌یاندو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه نابێت بکرێته مانشێتى هه‌واڵ. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵه‌وه رایگه‌یاند:" هیچ کاتێکى دیاریکراوى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى سێ نییه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"مه‌سه‌له‌ى موچه په‌یوه‌سته به داهاتى هه‌رێمى کوردستان و نابێت به سیاسى بکرێت و بکرێته مانشێتى هه‌واڵ". له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگ و 15 رۆژى ئه‌مساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه‌و موچه‌ى مانگى دوو به بڕینى له‌سه‌دا 21% بۆ 50% دابه‌شکراو ئه‌مڕۆ کۆتایى به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى دووى ئه‌مساڵ هات.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ده‌روازه‌کانى شلامجه و سه‌فوان و مینا‌و و ئوم قه‌سرى راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌مموز، حکومه‌تى عێراق کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ک له ده‌روازه‌کانى شلامجه و سه‌فوان و مینا‌و و ئوم قه‌سرى راگه‌یاند و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراقیش باس له‌وه‌ده‌کات، "له‌سه‌ر فه‌رمانى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، پلانێکى ته‌واو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان ئاماده‌کراوه". پێشتریش له راگه‌یه‌ندراوێکدا فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کردبوو، "ئه‌و پلانه دواى کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کانى مه‌نده‌لى و مونزرییه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان ئاماده‌کراوه، به ئامانجى کۆنترۆڵکردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کان، پاراستنى حه‌ره‌مى گومرکی، سه‌پاندنى ئاسایش و جێبه‌جێکردنى یاسا له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کاندا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردبوو، "هێزى ده‌ریاوانى راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه سنورییه ده‌ریاییه‌کان له به‌نده‌رى ئوم قه‌سر له پارێزگاى به‌سره کۆنتڕۆڵ بکات و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو به‌و هێزانه دراوه به ئامانجى سه‌پاندنى ئاسایش و جێبه‌جێکردنى یاسا له ده‌روازه سنورییه‌کاندا". له 13ى ئه‌م مانگه‌دا مسته‌فا کازمى رایگه‌یاندبوو، پلانێکى باشیان بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه سنورییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تێیاندا ئاماده‌کردووه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراقیش ئه‌وه‌ى خستبووه‌ڕوو، "له‌سه‌ر فه‌رمانى کازمى هێزه ئه‌منییه‌کان له ده‌روازه سنورییه‌کاندا خراونه‌ته ژێر فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌رانى ده‌روازه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا، داهاتى ئه‌و ده‌روازانه به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت و بگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ى وڵات". ژماره‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى عیراق 22 ده‌روازه‌یه، له‌ناویاندا زرباتییه، شه‌لامجه، مونزرییه و شیب له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌فوان له‌گه‌ڵ کوه‌یت، تربێل له‌گه‌ڵ ئوردن، وه‌لید له‌گه‌ڵ سوریا، عه‌رعه‌ر و عه‌رعه‌رى نوێ له‌گه‌ڵ سعودیه، که له ئێستادا ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عیراقه‌وه کۆنترۆڵکراونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، سندوقى خانه‌نشینان رێکده‌خه‌نه‌وه که خزمه‌تى زۆرى خانه‌نشینان ده‌کات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 جووتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که سندوقى خانه‌نشینان رێکده‌خرێته‌وه‌و کارا ده‌کرێته‌وه. ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەند دەکات لە پێناو زامنکردنی مافی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکانی وەزیفە . داهاتی سندوقەکەش تەنیا بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان خەرج دەکرێت. • پەیڕەوی تایبەت بە مەرجەکانی دامەزراندن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەو ژوور پەسەند کرا. ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/15 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدا. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، لە چوارچێوەی هەنگاوە کردارییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری (پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم) خستەڕوو . ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکەی پەسەند کرد، کە مەبەستی سەرەکی لەم سندوقەش زامنکردنی مافی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانە لە گشت بوارەکانی وەزیفە، بەپێی ئەم پەیڕەوە داهاتی سندوقەکە تەنیا بۆ شایستەی دارایی خانەنشینان خەرج دەکرێت، سندوقەکەش ئەنجومەنێکی بەڕێوەبردنی دەبێت لە نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان. پاشان ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران هەر لە چوارچێوەی پەیرەوەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ( پەیڕەوی تایبەت بە مەرجەکانی دامەزراندن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرەو ژوور) سەرەڕای مەرجە گشتیەکانی دامەزراندن لە وەزیفەی گشتیی خستەڕوو. پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە بە کۆی دەنگ پەیڕەوەکە پەسەند کرا، کە مەبەستی سەرەکی لەم پەیڕەوەش ڕەچاوکردنی هەبوونی بڕوانامە و شارەزایی و لێهاتوویی ئەو کەسانەیە کە ئەو پلە وەزیفیانە پڕدەکەنەوە و ڕۆڵی سەرکردایەتی کارگێڕیی دیاریان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەرک و چالاکییەکانی وەزارەتەکان وەک کەسانی پیشەیی و تەکنۆکرات. ئینجا پرۆژە یاسای نوێی فرۆشتن و بە کرێدانی مایەکانی دەولەت لە لایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایە ڕوو و دواتر بە کۆی دەنگ پەسەند کرا. پاشان بڕیار لە سەر پێشنیاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو درا تایبەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی جێبەجێکردنی یاسای ڕێکخستنی مافی ڕەفتارکردن لەسەر زەویوزاری کشتوکاڵی ژمارە ( 1) ی ساڵی 2008 تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی کە مەرج وپێداویستیەکانی هاتوو لە یاسای ئاماژەپێدراویان تێدایە و تا ئێستا مامەڵەی قەرەبووکردنەوەکانیان ڕایی نەکراوە، ئەویش لە دوای ووردبینی دۆسیەکان و دڵنیابوون لە هەبوونی مەرجە یاساییەکان، بەم جۆرە کێشەی بەشێکی زۆر ئەو هاووڵاتیانە چارەسەر دەبێت کە بە شێوەی کارت و بە پێی شایستەبوون زەویان پێدراوە لە ساڵانی پێشوو بەڵام تا ئيستا لە فەرمانگەکانی تاپۆ بەناویان نەکراوە، دەرفەتیش دەدات بەو هاووڵاتیانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان لە پڕۆژەکان کڕیوە، بە فەرمی بەناوی خۆیان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیرەکانی (شارەوانی وگەشتوگوزار، کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، داد) ڕاسپێردران پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەی یاسایی ئەو هاووڵاتیيانە.