کاتى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانیه‌کان راگه‌یه‌ندرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانیى عێراق ژماره‌یه‌ک رێنمایى نوێى به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رکرد و رایگه‌یاند، له ژێر چاودێرى و رێنمایى ته‌ندروستیدا، له 23ى ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانیه نێوخۆیى و ده‌ره‌کیه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانى عێراق، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌که‌دا بڕیاردراوه له‌دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ژێر مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان هه‌ڵبگیرێت و ته‌نها له‌کاتژمێر 9:30 خوله‌کى شه‌و تا 7:00ى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌بێت، کاته‌کانى دیکه‌ش ئاسایى ده‌بێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ى رێنماییه‌کاندا، مۆڵ و بازاڕه‌کان ده‌کرێنه‌وه.
له دواى 23ى ته‌موزى 2020ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌کرێنه‌وه
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانى بڕیاریداوه له دواى 23ى ته‌موزى 2020ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌روازه سنوریه‌کانى مونزڕیه، سه‌فوان و شیب به‌روى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بکرێنه‌وه.
له‌به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان داوا له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن ده‌کات، هه‌ڵمه‌تێکى هۆشیارى بۆ پابه‌ندبونى هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستپێبکه‌ن.
