له‌باره‌ى خواردنى جۆره گۆشتێک هۆشدارى ده‌درێته هاوڵاتیان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دووى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند،"ئه‌و گۆشته‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌فرۆشرێت شیاوى خواردن نییه"،هۆشیاریش به دوکانى گۆشت فرۆشه‌کان له هه‌بونى گۆشتى بێمۆر و قیمه‌کراو ده‌د‌ات.
بێوه‌ى ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دووى سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: به‌هۆى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌کى نایاسایى و فرۆشتنى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، لیژنه‌که له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆی شارى سلێمانى به‌هاوکارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له کۆڵان و شه‌قامه‌کان سه‌رده‌بڕدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌که نه‌کراوه، شوێنى سه‌ربڕین و فرۆشتنه‌که‌شیان مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و ڤێتێرنه‌رى تێدا نییه، بۆیه "شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه".
هه‌روه‌ها ئه‌و کوشتارگانه‌ى له‌لایه‌ن دکتۆر و که‌سانى شاره‌زاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێن، پێش سه‌ربڕین و دواى سه‌ربڕین، پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن تا بزانرێت ئاژه‌ڵه‌که بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتریش بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستى گۆشته‌که بۆ خواردن، پشکنینێکى دیکه بۆ گۆشته‌که ده‌کرێته‌وه پاشان مۆر ده‌کرێت.
راشیگه‌یاند: لیژنه‌که له دوکانێکى گۆشتفرۆرشتن ده‌ستى به‌سه‌ر بڕێک قیمه‌ى ئاماده‌کراودا گرتوه، به‌پێى رێنماییه‌کان نابێت دوکانه‌کانى گۆشتفرۆشتن قیمه‌ى ئاماده‌کراوى لێبێت، "هه‌ر دوکانێکى گۆشتفرۆش گۆشتى بێمۆر یان قیمه‌ى ئاماده‌کراو بفرۆشێت شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت و خاوه‌نه‌که‌شى روبه‌ڕوى رێکارى یاسایى ده‌کرێته‌وه".
سه‌رۆکى لیژنه‌که که هاوکات نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانییه، داوا له هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ده‌کات: بۆ پاراستنى ته‌ندروستى خۆیان و خێزانه‌کانیان ئه‌و جۆره گۆشته مه‌کڕن له شه‌قام و کۆڵانه‌کان به‌ده‌ر له رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و ڤێتێرنه‌رى سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌کاتى هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت ئاگادار بکه‌نه‌وه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌کان ره‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سلێمانى کراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوى ئه‌و پێداویستیانه‌ى له‌و پیشه‌دا به‌کارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌کانه‌وه له‌ناوده‌برێت.
