تورکیا پێگه‌یه‌کى سه‌ربازى روسیاى له رۆژئاڤاى کوردستان بۆردومان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى تورکی، خاڵێکى سه‌ربازى سه‌ربه هێزه‌کانى روسیاى له نزیک شارۆچکه‌ى "ده‌رباسیه" بۆردومان کردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ته‌موزى 2020 هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا(رۆژئاڤاى کوردستان)، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له بۆردومانکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیانه‌ى شار‌و شارۆچکه‌کانى باکورى سوریا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى سه‌ربه سوپاى تورکیا، خاڵێکى سه‌ربازى هه‌ماهه‌نگیى ستراتیژى سه‌ربه هێزه‌کانى روسیاى به‌دورى یه‌ک کیلۆمه‌تر له باشورى شارۆچکه‌ى ده‌رباسیه له‌سه‌ر رێگه‌ى شارى حه‌سه‌که بۆردومان کردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که بۆردومانه‌که برینداربونى سه‌ربازێکى روسى و سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى لێکه‌وتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ زانینى هۆکارى بۆردومانکردنى ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه که له‌لایه‌ن روسه‌کانه‌وه وه‌ک باره‌گا به‌کارده‌هێنرێت.
