حکومه‌تى هه‌رێم: نابێت موچه بکرێته مانشێتى هه‌واڵ
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم: کاتى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵ نادیاره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم هیچ کاتێکى دیاریکراوى بۆ دابه‌شبوونى مووچه‌ى مانگى سێ ئه‌مساڵى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم رانه‌گه‌یاندو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه نابێت بکرێته مانشێتى هه‌واڵ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى سێى ئه‌مساڵه‌وه رایگه‌یاند:" هیچ کاتێکى دیاریکراوى بۆ دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى سێ نییه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"مه‌سه‌له‌ى موچه په‌یوه‌سته به داهاتى هه‌رێمى کوردستان و نابێت به سیاسى بکرێت و بکرێته مانشێتى هه‌واڵ".
له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگ و 15 رۆژى ئه‌مساڵدا حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها دوو موچه‌ى دابه‌شکردووه‌و موچه‌ى مانگى دوو به بڕینى له‌سه‌دا 21% بۆ 50% دابه‌شکراو ئه‌مڕۆ کۆتایى به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى دووى ئه‌مساڵ هات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار