سوپاکه‌ى خه‌لیفه خه‌فته‌ر؛ شه‌ڕى سرت و جفره بۆ لێدان له تورکیا نزیکه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى نیشتیمانى لیبیا به سه‌رۆکایه‌تى حه‌فته‌ر ڕایگه‌یاند، شه‌ڕى گه‌وره‌ى سرت و جفره له کاتژمێرى سفر نزیکبووه‌ته‌وه و ده‌شڵێن:"شه‌ڕه‌که ته‌نها له لیبیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى عه‌ره‌بى و بیانیش ده‌ستوه‌ردانى تێدا ده‌که‌ن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2020 ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى نیشتیمانى لیبیا ڕایگه‌یاند:"حکومه‌تى ویفاق و تورکیا و چه‌ته‌کانیان ده‌ستیان کردووه به جووڵه به‌ره‌و هه‌ردوو ناوچه‌ى سرت و جفره".
مسمارى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که شه‌ڕى ئه‌مجاره ته‌نها لیبیا نییه، به‌ڵکو لایه‌نى عه‌ره‌بى و بیانیش ده‌ستوه‌ردان ده‌که‌ن، چونکه پیلانى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئه‌من و ئاسایشى ناوچه‌که.
سوپاى نیشتمانى لیبیا به سه‌رۆکایه‌تى خه‌لیفه خه‌فته‌ر به‌هاوپه‌یمانێتى وڵاتى میصر‌و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى عه‌ره‌بى و فه‌ره‌نسا دژى تورکیا و حکومه‌تى ویفاق له شه‌ردان.
هه‌روه‌ها عه‌مید خالد مه‌حجوب به‌ڕێوبه‌رى ڕێنمانییه مه‌عنه‌ویه‌کان له سوپاى نیشتیمانى لیبیا ڕایگه‌یاند:"میسر هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌مانه له ئه‌من و ئاسایشى لیبیادا".
مه‌حجوب وتیشی، سروشتى جوگرافى هه‌ردوو شارى سرت و جفره وا هه‌ڵکه‌وتووه که ئاسان نابێت بۆ تورکیا هێرشى ئاسمانى بکات.
هاوکات هێزه‌کانى خه‌لیفه حه‌فته‌ر دوپاتیانکرده‌وه ،که به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میسر، خه‌تى سنووریى له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵات به سیسته‌مى به‌رگرى ئێس 300 ده‌پارێزن و به‌رگرى له ئاسمانى سرت و جفره ده‌که‌ن که ده‌توانێت ڕێگه له هێرشى فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى تورکیا بگرێت.
تورکیا تا ئێستا هه‌شت هه‌زار میلیشیاو چه‌کدارى سورى ره‌وانه‌ى لیبیا کردووه و سه‌دان که‌سیان لێ کوژراو برینداره‌و تا ئێستا شه‌ر له لیبیادا به‌رده‌وامه.
