هاوڵاتى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که نیشانشکێنه‌کانیان(قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانیانى گه‌ریلا) پێنج سه‌ربازیان له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا له حه‌فتانین کوشتووه. ئه‌مڕۆ 18ى ته‌موزى 2020 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)، له‌سه‌ر چالاکیى گه‌ریلاکانى دژى سوپاى داگیرکه‌رییه‌کانى تورکیا له حه‌فتانین ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێریى جه‌نگى هه‌فتانین-دا، ڕۆژى ١٧ ئه‌م مانگه کاتژمێره‌کانی؛ ٠٩:٤٠ خوله‌کى به‌یانى و ١٢:٠٥ خوله‌کى نیوه‌ڕۆ، هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید جودى له ناوچه‌ى شه‌شدار چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا سێ سه‌ربازى دوژمن سزادران. نیوه‌ڕۆى هه‌مان ڕۆژ هێزه‌کانمان له گردى تۆنێل له ناوچه‌ى شه‌شدار، چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا سه‌ربازێکى دوژمن سزادرا. هه‌مان ڕۆژ کاتژمێر ٠١:٠٠ى نیوه‌ڕۆ هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید بێریڤان، چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌شدا سه‌ربازێکى دوژمن سزادرا. له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک هاتووه: فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ڕۆژى ١٧ى ئه‌م مانگه، نزیک کاتژمێر ٠١:٣٠ خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ، ناوچه‌ى شه‌هید دیره‌ن له ئاڤاشین و ناوچه‌کانى کارکه‌ر و شه‌هید شاهین له زاپ-یان بۆردوومانکرد، له‌و بۆردوومانانه‌دا هیچ زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت، به‌ڵام ئاگر له ناوچه‌که که‌وته‌وه.
هاوڵاتى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى منداڵان و ململانێى چه‌کدارى رایگه‌یاند، پێشوازى له بڕیار و رێکاره‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌که‌ن که تایبه‌تن به پاراستنى ناوه‌نده‌کانى خوێندن. ڤیرجینیا گامبا، نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى منداڵان و ململانێى چه‌کدارى رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشوازى له بڕیارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌کات که تایبه‌تن به به‌کارنه‌هێنانى خوێندنگاکان بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و به ئامانج نه‌گرتنیان له کاتى ململانێ چه‌کدارییه‌کان، ئه‌و رێکارانه له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى پاراستنى مافى منداڵ هه‌نگاوى ئه‌رێنین هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هانى هێزه ناکۆکه‌کانى سوریا ده‌ده‌ن که هه‌مان رێکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) بگرنه‌به‌ر و ناوه‌نده‌کانى خوێندن بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى به‌کارنه‌هێنرێن. 14ى ئه‌م مانگه، فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له باکورى سوریا له‌و بنکه و باره‌گایانه ده‌کشێنه‌وه خوێندنگا به‌کارده‌هێنرێن.
هاوڵاتى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند ئه‌و شوێنانه‌ى که قه‌ره‌باڵغن و شوێنى گشتین له‌ئێستادا ناکرێنه‌وه‌و ده‌شڵێت:" بۆ کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان چاوه‌رێى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستییه‌کانین". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقاف و یه‌کێتى زانایان و لیژنه‌ى فتوا قسه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌ند ده‌رفه‌تى ئه‌وه ده‌بێت که مزگه‌وته‌کان وه‌کو شوێنه‌کانى دیکه بکه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ته‌نها مزگه‌وته‌کان نییه، به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى که قه‌ره‌باڵغن داخراون و جارێ ناکرێنه‌وه، دواى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستیه‌کان و داخوازییه‌کان ئه‌و کاته ده‌توانین بڕیار له کردنه‌وه‌یان بده‌ین".
ئارا ئیبراهیم جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که مه‌ترسى گه‌وره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌ماوه‌و هاوڵاتیان پابه‌ندبوون به رێنماییه‌کانه‌وه بۆ خۆپاراستنیان، ده‌شڵێت:" کێرڤى ڤایرۆسه‌که که‌مبووته‌وه". عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌راورد به دوو هه‌فته‌و بیست رۆژى رابردوو به‌ته‌واوى که‌مبووته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى پابه‌ندبوونى هاوڵاتیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى که دراون به تووشبوان که زیاتر له 450 که‌س پلازماى خوێنیان بۆ به‌کارهێنراو چاکبونه‌ته‌وه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت مانگى ئابى ئه‌مساڵ کۆرۆنا نامێنێت، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له هیچ وڵاتێکى پێشکه‌وتوودا کات بۆ کۆتایى هاتنى کۆرۆنا دیارى نه‌کراوه، به‌ڵام" ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌مبووته‌وه له هه‌موو عاله‌مدا، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان و زۆرێک له وڵاتان له مه‌ترسى ده‌رچووه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ناتوانن بڵێت"ترس له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌ماوه"، به‌ڵام ڤایرۆسى کۆرۆنا شه‌پۆله‌که‌ى به‌ره‌و کزى ده‌ڕوات، چونکه هاوڵاتیان له ماڵه‌وه خۆیان که‌ره‌نتین کردووه‌و خۆیان پاراستنه‌وه له‌کاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌یاندا و ته‌ندروستى سلێمانیش ئه‌وه‌ى له‌توانایدا بووه بۆ تووشبوانى ئه‌نجامداوه و که‌مترین نه‌خۆشى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هێزه‌کانى له بنکه‌ى سه‌ربازى تاجى له باکوورى به‌غدا کشاندووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیادا هاتووه:"هێزه‌کانى به‌ریتانیا بنکه‌ى سه‌ربازى تاجییان جێهێشتووه، به‌ڵام نزیکه‌ى 100 راوێژکارى به‌ریتانى له عێراق ده‌مێننه‌وه و له ئه‌رکه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانى به‌ریتانیا تا ئێستا مه‌شق و راهێنانیان به 120 هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق کردووه". له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیادا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که داعش هیچ ناوچه‌یه‌کى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له هێرشه‌کانى که به‌شێوه‌ى پارتیزانى ئه‌نجامیان ده‌دات.
هاوڵاتى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که ده‌زگاى هه‌واڵگرى تورکیا زیاتر له 2500 چه‌کدارى رێکخراوى تیرۆریستى داعشى گه‌یاندووه‌ته لیبیا. به پێى هه‌واڵیێکى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ که ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، ده‌زگاى هه‌واڵگرى تورکیا به فه‌رمانى حکومه‌ته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا زیاتر له 2500 تیرۆریستى بیانیى ناو داعشى له سوریاوه گواستووه‌ته‌وه بۆ لیبیا. روونیشیکرده‌وه که تیرۆریسته‌کان ره‌گه‌زنامه‌ى تونسییان هه‌یه و چه‌ند رۆژێکیش له‌مه‌وبه‌ر گروپێکى دیکه‌یان گه‌یشتوونه‌ته لیبیا بۆ پشتیوانیکردنى هێزه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى فایز سه‌راج. رێکخراوه‌که ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که هه‌ریه‌ک له‌و تیرۆریستانه مانگانه بڕى هه‌شت هه‌زار لیره‌ى تورکییان له لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌وه پێده‌درێت و سه‌رۆکى گروپه‌کانیش 11 هه‌زار لیره وه‌رده‌گرن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، سوید ده‌ست به وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى دابه‌شکراوى یوئێن ده‌کاته‌وه. ئارى جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌زگاى لوتکه ڕایگه‌یاند:" سوید ده‌ست به وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى دابه‌شکراو له ڕێگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ده‌کاته‌وه. چونکه له مانگى ئاپریله‌وه و به‌هۆى قه‌یرانى کۆرۆناوه وه‌ستێنرابوو". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، ئێستا ده‌زگاى کۆچى سوید ئاماده‌کارى ده‌کات تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ست به وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه بکاته‌وه. ئارى جه‌لال راشیگه‌یاند، ده‌زگاى کۆچ به‌شێوه‌یه‌کى سنوردار ده‌ست به وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى دابه‌شکراو له‌ڕێگاى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌کاته‌وه و ده‌یانگوازێته‌وه ناو سوید. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌نابه‌رانى دابه‌شکراو به‌و که‌سانه ده‌وترێن که له‌وڵاته‌کانى خۆیان به هۆکارى جیاواز ئاواره‌بون و له‌لایه‌ن ڕێکخراوى یۆئین ده‌زگاى کۆچ په‌نابه‌رێکه‌یان په‌سه‌ندکراوه و به‌سه‌ر وڵاتانى ئارامى جیهاندا دابه‌شده‌کرێن. سوید ئه‌م ساڵ بڕیاریداوه پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى دابه‌شکراو وه‌ربگرێت، به‌ڵام تا ئێستا و له‌به‌ر قه‌یرانى کۆرۆنا و داخستنى سنوره‌کان ته‌نها هه‌زار و سێ سه‌د په‌نابه‌ر بۆ ناو سوید گوازراونه‌ته‌وه.
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" سۆران عومه‌ر پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى کارى حزبى ده‌کات و نابێته راوێژارى کاک به‌رهه‌م ساڵح". دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سۆران عومه‌ر له کارى په‌رله‌مانتارى به‌هۆى ئه‌و سکاڵایه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر تۆمار کردبوو به‌و هۆیه‌وه هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چى سکرتێرى په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان ئه‌نجامداو پارێزبه‌نیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرت. وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" کاک سۆران عومه‌ر دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى کارى حزبى له‌ناو کۆمه‌ڵ ده‌کات". رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌که‌ینه‌وه که باسى ئه‌وه کراوه کاک سۆران عومه‌ر ده‌بێته راوێژکارى کاک به‌رهه‌م ساڵح". هه‌روه‌ها وتیشى:" سکاڵاکه‌که‌ى سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌موو که‌س ده‌یزانێت که سیاسییه‌و شتێکى ناحه‌قى به‌رانبه‌ر کراوه". وته‌بێژى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سۆران عومه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا له‌ناو کۆمه‌ڵ ئه‌رکى حزبى پێ ده‌سپێردرێت و دووپاتیکرده‌وه که نابێته راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق. ده‌رباره‌ى سکاڵاکه‌ى که له سه‌ریه‌تى، رێبوار حه‌مه‌د ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، عومه‌ر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌چێته شوێنه‌که‌ى سۆران عومه‌ر، وته‌بێژى کۆمه‌ڵیش ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که به‌پێى ریزبه‌ندییه‌که کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلایده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به‌ناوى ئیمانیۆڵ ماکڕۆن، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بانگهێشتى فه‌ره‌نسا ده‌کات. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ته‌موزى 2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا کرد. له کۆبونه‌وه‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماده‌ى بوو، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌که و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و فه‌ره‌نسا تاووتوێ کران. ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند:" هاتووم بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیریى وڵاته‌که‌م بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات بکه‌مه‌وه به‌تایبه‌تى له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌مڕووه‌وه پسپۆڕانى فه‌ره‌نسى ئاماده‌ن بۆ هاوکاریکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له بوارى کشتوکاڵى و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى ئابوورى". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها به ناوى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماکڕۆن، بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد بۆ سه‌ردانى فه‌ره‌نسا له ده‌رفه‌تێکى گونجاو‌دا. سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ڕۆڵى مێژوویى فه‌ره‌نساى کرد له پشتگیریکردنى گه‌لى کوردستاندا. پاشان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت تیشکیان خسته سه‌ر ده‌ره‌نجامى گفتوگۆکان له گه‌ل حکومه‌تى فیدراڵى و هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌کردووه کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌تایبه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌توانێ رۆڵى ئه‌رێنى خۆى له یه‌کنزیکردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى بگێڕێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور. هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێمه داواى هیچ شتێکمان نه‌کردووه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق بێت و هه‌ر شتێکیش ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه که که‌متر بێت له مافه ده‌ستوورییه‌کانمان".
هاوڵاتى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که، ڕایگه‌یاند:" شۆڕشى ڕۆژئاڤا هى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانه، هێرشه‌کان بۆسه‌رى چه‌نده قورسیش بن به‌رخۆدان ده‌کات و هه‌میشه هیواى گه‌لانه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ته‌موزى 2020 له هه‌شته‌مین ساڵیادى شۆڕشى ڕۆژئاڤاى کوردستان (باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا)، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ئه‌و شه‌هیدانه‌ى بۆ پێکهاتن و پاراستنى شۆڕشى ڕۆژئاڤا گیانیان فیداکرد به قه‌رزدارى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ برینداران خواستووه و هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ١٩ى ٧ى ٢٠١٢ له کۆبانێ ده‌ستیپێکرد و بۆ هه‌موو شاره‌کانى ڕۆژئاوا بڵاو بوه‌وه، له ئێستادا وه‌ک شۆڕشى گه‌وره‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێى له مێژووى جیهان گرتووه". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که: له هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان (باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا)، کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند: شۆڕشى ڕۆژئاوا هى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانه، هێرشه‌کان بۆسه‌رى چه‌نده قورسیش بن به‌رخۆدان ده‌کات و هه‌میشه هیواى گه‌لانه. له ده‌ستپێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى بۆ پێکهاتن و پاراستنى شۆڕشى ڕۆژئاوا گیانیان فیداکرد به قه‌رزدارى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ برینداران خواستووه و هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان له ١٩ى ٧ى ٢٠١٢ له کۆبانێ ده‌ستیپێکرد و بۆ هه‌موو شاره‌کانى ڕۆژئاوا بڵاو بوه‌وه، له ئێستادا وه‌ک شۆڕشى گه‌وره‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێى له مێژووى جیهان گرتووه. له به‌رده‌وامى هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاوا به کارى ٢٠ ساڵه‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سوریا، له‌سه‌ر بنه‌ماى پارادیگماى جڤاکى دیموکراتی، ئێکۆلۆژى و ئازادیى ژن دامه‌زرا، پارادیگمایه‌ک که داهاتووى مرۆڤایه‌تى له سه‌ده‌ى ٢١ ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ یه‌که‌مجار له شۆڕشى ڕۆژئاوا نیشاندرا، بۆیه دواى پێکهاتنى شۆڕشى ڕۆژئاوا، ده‌وڵه‌تى تورک و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان که‌وتنه دژایه‌تى کردنی، ده‌سه‌ڵاتى دواکه‌وتووى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست مه‌رگى خۆى له‌ناو شۆڕشى ڕۆژئاوادا بینی، دواى هێرشى چه‌ته‌کانى نوسره به پشتیوانى ده‌وڵه‌تى تورک له بنکه‌کانیان له‌ناو تورکیا بۆسه‌ر سه‌رێکانى و تێکشکانیان، ساڵى ٢٠١٤ به ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش هێرش کرایه سه‌ر ڕۆژئاوا، شه‌نگال و باشورى کوردستان. هه‌روه‌ها هاتووه: ده‌وڵه‌تى تورک به ده‌ستى داعش هێرشى کرده‌سه‌ر کۆبانێ و به‌و شێوه‌یه ویستى شۆڕشى ڕۆژئاوا بتوێنێته‌وه، ئه‌ردۆغان به وتنى ئه‌وه‌ی؛ “کۆبانێ ده‌که‌وێت و له‌لێوارى که‌وتن دایه”، به ئاشکار پشتیوانى خۆى له داعش نیشاندا، کاتێک داعش به‌هێز بوو و چه‌ندین ناوچه‌ى داگیرکرد، ئه‌ردۆغان نیشانی‌دا که چه‌نده دڵى پێخۆشه، به‌و شێوه‌یه‌ش ئاشکرایکرد که خه‌لیفه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى داعش بۆخۆیه‌تی، به‌ڵام خه‌ڵکى باکورى کوردستان، هێزه دیموکراته شۆڕشگێره‌کانى تورکیا و گه‌لانى جیهان، له کۆبانێ به‌هێزى شۆڕشى ڕۆژئاوا یه‌کیانگرته‌وه و به به‌رخۆدانێکى مێژوویى پێنج مانگه‌دا، داعشیان تێکشکاند و کۆبانێیان ئازادکرد، تێکشکانى داعش له کۆبانێ بووه ده‌ستپێکى کۆتاییهاتنی. له به‌شێکى دیکه‌دا هاتووه: له سه‌رکه‌وتنى به‌رخودانى کۆبانێ‌دا، له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى شۆڕشى ڕۆژئاوادا پشکى گه‌لى باکورى کوردستان زۆر گه‌وره‌یه، سه‌دان گه‌ریلاى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له‌گه‌ڵ سه‌دان لایه‌نگرى په‌که‌که ڕویانکرده ناو ڕیزه‌کانى به‌رخودانى کۆبانێ، له‌و به‌رخودانه‌دا سه‌دان گه‌نجى باکورى کوردستان، سه‌دان گه‌ریلاى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار شه‌هید بوون، به‌رخودان له پرسوس له‌سه‌ر سنوورى کۆبانێ، لابردنى تێله‌دڕه‌کاوییه‌کانى سه‌ر سنوور و به لێشاو و جه‌ماوه‌رى به‌ره‌و ئه‌و به‌رخودانه، بووه سیبمولى به‌رخودانه‌که، بۆیه له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى شۆڕشى ڕۆژئاوادا پشکى په‌که‌که و شه‌ڕڤانه ئینته‌رناسیۆنالیسته‌کان، که له هه‌ر چوار لاى جیهانه‌وه به خێرایى به‌ره‌و ئه‌و به‌رخودانه رۆیشتن، زۆر زۆره، به‌شداربوونى ئه‌و مرۆڤانه که بڕوایان به بۆچوونى ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌بوو و به‌شداریى ئینته‌رناسیۆنالیسته‌کان له‌و شۆڕشه‌دا، رۆح و کاره‌کته‌رى ئه‌و شۆڕشه‌ى ئافراندووه، تا گیان و خوێن و ڕه‌نجى ئینته‌رناسیۆنالیسته‌کان له هه‌ر چوار لاى جیهان و شۆڕشگێڕه‌کانى باکورى کوردستان نه‌بینرێت، تێگه‌یشتن له ڕۆح، ڕێباز و کاره‌کته‌رى شۆڕشى ڕۆژئاوا دروست نابێت. ئه‌وه‌ش هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاوا نه‌ک ته‌نها بناغه‌ى شۆڕشى دیموکراتى سوریایه، به‌ڵکو هاوکات بناغه‌ى شۆڕشى دیموکراتیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، سیستمى ئازادیخوازى دیموکراتیى له ڕۆژئاوا، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا یه‌کسانى ئازاد و دیموکراسییه، شۆڕشى ڕۆژئاوا له پێش هه‌مووانه‌وه شۆڕشى ژنانه، له‌و ڕووه‌وه له جیهاندا بێ هاوتایه، شۆڕشى ڕۆژئاوا به سیستمه‌که‌ى خۆی، به کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک و به هێڵى ئازادیخوازیى ژنان، که پشتبه‌ستووه به کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیى رێکخستنکراو، بووه به پێشه‌نگى شۆڕشه دیموکراتیکه‌کانى سه‌ده‌ى ٢١، بۆیه گه‌لانى بنده‌ست، زه‌حمه‌تکێشان، ژنان، گه‌نجان و هه‌موو هێزه دیموکراتیه‌کان ڕوویان له ڕۆژئاوا کردووه، وه‌ک شوێنێک، که ژیانى سۆسیالیستى دیموکراتی، که پشتبه‌ستوو نییه به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به کرده‌وه چووه‌ته ناو مێژووى مرۆڤایه‌تى و جێگه و پێگه‌ى گرنگى خۆى چه‌سپاندووه. هه‌روه‌ها هاتووه: شۆڕشى دیموکراتى به بیر و باوه‌ڕى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیى له هه‌موو سوریادا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته بناغه‌ى دیموکراتیى سوریا، ئه‌و کاره‌کته‌ره دیموکراتییه بووه ئامانجى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، که دواکه‌وتوترین و فاشیستترین هێزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، له‌و ڕووه‌وه شۆڕشى ڕۆژئاوا له نێوان گه‌لانى جیهان و هێزه دیموکراتییه‌کان و ده‌وڵه‌تى تورک-دا بووه شه‌ڕ، ئێستا گه‌وره‌ترین به‌هێزیى شۆڕشى ڕۆژئاوا که نابێته نسیبى هیچ شۆڕشێکى جیهان، ئه‌وه‌یه که پشتیوانیکردنى گه‌لانى له کۆڵ گرتووه، ئێستا گه‌وره‌ترین هێزى شۆڕشى ڕۆژئاوا، قووڵبوونه‌وه‌یه له کاره‌کته‌ره دیموکراتییه‌کانی، به‌رفراوانییه‌که‌ى و پشتوانیى گه‌لانى جیهان و دیموکراسی، شۆڕشى ڕۆژئاوا و باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا که خاوه‌نى ئه‌و هێزه‌یه، هێرشه‌کانیش چه‌ند قورس بن، ئه‌و ده‌زانێت به‌ره‌نگارى بکات و به دڵنیاییه‌وه هه‌موو کات ده‌بێته هیواى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گه‌لانى جیهان. له کۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى که‌جه‌که هاتووه: گه‌لى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و کوردان له هه‌موو جیهاندا پاڵپشتى شۆڕشى ڕۆژئاوان، هێزى به‌رخودانى شۆڕشى ڕۆژئاوا بێ هاوتایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شۆڕشى ڕۆژئاوا و باکوورى سوریا، که به‌ره‌نگارى ده‌کات، به دڵنیاییه‌وه هێرشه‌کانى هه‌موو هێزه دواکه‌وتوه‌کان تێکده‌شکێنێت، به دڵنیاییه‌وه سوریا ده‌کاته وڵاتێک، که له دیموکراتیبوونى خۆیدا ده‌بێته نمونه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له جیهاندا داده‌به‌زێت به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 03% و نه‌وتى به‌رێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 43 دۆلار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ته‌موزى 2020 نرخى نه‌وتى خاوى برێنت بۆ هه‌ربه‌رمیلێک به 43 دۆلار‌و 8 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌راودر به دوێنێ 5 شه‌ممه له‌سه‌دا 03% دابه‌زیووه. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئۆپێک بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 42 دۆلار‌و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، نرخی نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا(ته‌کساس) بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به 40 دۆلار‌و 46 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 01% دابه‌زیووه.
هاوڵاتى ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى تورکی، خاڵێکى سه‌ربازى سه‌ربه هێزه‌کانى روسیاى له نزیک شارۆچکه‌ى "ده‌رباسیه" بۆردومان کردووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى ته‌موزى 2020 هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا(رۆژئاڤاى کوردستان)، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له بۆردومانکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیانه‌ى شار‌و شارۆچکه‌کانى باکورى سوریا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانى سه‌ربه سوپاى تورکیا، خاڵێکى سه‌ربازى هه‌ماهه‌نگیى ستراتیژى سه‌ربه هێزه‌کانى روسیاى به‌دورى یه‌ک کیلۆمه‌تر له باشورى شارۆچکه‌ى ده‌رباسیه له‌سه‌ر رێگه‌ى شارى حه‌سه‌که بۆردومان کردوه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که بۆردومانه‌که برینداربونى سه‌ربازێکى روسى و سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى لێکه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ زانینى هۆکارى بۆردومانکردنى ئه‌و خاڵه سه‌ربازییه که له‌لایه‌ن روسه‌کانه‌وه وه‌ک باره‌گا به‌کارده‌هێنرێت.
هاوڵاتى لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانیى عێراق ژماره‌یه‌ک رێنمایى نوێى به‌مه‌به‌ستى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رکرد و رایگه‌یاند، له ژێر چاودێرى و رێنمایى ته‌ندروستیدا، له 23ى ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانیه نێوخۆیى و ده‌ره‌کیه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانى عێراق، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌که‌دا بڕیاردراوه له‌دواى جه‌ژنى قوربانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ژێر مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان هه‌ڵبگیرێت و ته‌نها له‌کاتژمێر 9:30 خوله‌کى شه‌و تا 7:00ى به‌یانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ده‌بێت، کاته‌کانى دیکه‌ش ئاسایى ده‌بێت، هه‌ر له چوارچێوه‌ى رێنماییه‌کاندا، مۆڵ و بازاڕه‌کان ده‌کرێنه‌وه. له دواى 23ى ته‌موزى 2020ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌کرێنه‌وه ئاماژه به‌وه‌شکراوه، لیژنه‌ى باڵاى سه‌لامه‌تى و نیشتمانى بڕیاریداوه له دواى 23ى ته‌موزى 2020ه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌مه‌رج و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌روازه سنوریه‌کانى مونزڕیه، سه‌فوان و شیب به‌روى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بکرێنه‌وه. له‌به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان داوا له که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن ده‌کات، هه‌ڵمه‌تێکى هۆشیارى بۆ پابه‌ندبونى هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌کانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستپێبکه‌ن.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵا لەماوەی پێشوودا بەدوای زانیاری لەبارەی کەسایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقدا دەگەڕام، بە رێکەوت چاوم بەوتارێکی کازمی کەوت کە لەساڵی 2016 نووسیویەتی، تێیدا دژی لەشکرکێشی و هاتنی سوپای تورکیایە بۆ ناو خاکی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتەکەشی بەئاگرخۆشکەری جەنگی تایەفی تاوانبار دەکات. هەڵوێستی ئەوکاتی کازمی تەواو جیاوازە لەچاو هەڵوێستی ئێستای بەرامبەر بە لەشکرکێشی تورکیا. وتارەکەی مستەفا کازمی بەناونیشانی « التدخل التركي ومحاذير الوقوع في الأجندات الطائفية» لە 6/1/2016 لەسایتی ئیلاف بڵاوبۆتەوەو پێشتریش لەسایتی « مونیتور» ی بەشی عەرەبی بڵاوبۆتەوە. جێگەی ئاماژەیە لەوکاتەدا مستەفا کازمی بەرپرسی بەشی عێراقی سایتی مونیتوری ئەمریکی بووە. لەوکاتەدا تورکیا بەناوی جەنگی دژ بەداعش پەلاماری شارۆچکەی بەعشیقەی نزیکی شاری موسڵی دا‌و بنکەیەکی سەربازی داناوەو هەتاوەکو ئێستاش لەوێ ماونەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا هیچ کاتێک سوپای تورکیا دژی داعش جەنگی نەکردووە. لەکاتی هاتنی سووپای تورکیاش بۆ بەعشیقە، خەڵکێکی زۆر دژی ئەم هاتنەی سوپای تورکیا بوون و پێیان وابوو بۆ پارێزگاریکردن و دەربازکردنی چەتەکانی داعش هاتووە. کازمی لەم وتارەیدا دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا دەوەستێتەوە و پێشی وایە کەهاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراقی دەبێتەهۆی پەرەسەندنی جەنگی تایەفی و هەروەها دژی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاش دەوەستێتەوەو بەتایەفی تاوانباری دەکات. کازمی لەوتارەکەیدا دژی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەوەستێتەوەو دەڵێت: رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمانگی ئۆکتۆبەری پێشوودا لەکاتی باسکردنی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، وتی: هۆکاری ئەم داگیرکارییە ئەوەیە کە سوپای عێراق تەنها لەشیعە پێکدێت، تورکیاش ئامادەیە مەشق و راهێنان بەسوننەی عێراق بکات. دواتریش رەخنەکانی لەحکومەتی تورکیا چڕتر دەکاتەوەو دەڵێت: هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی حکومەتی تورکیا بۆ نموونە ئەو لێدوانەی ئەردۆغان و لەشکرکێشییەکەی بۆ ناو خاکی عێراق، کە هیچ هەماهەنگییەکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی نەکردبوو، هەموو ئەمانە گوزارشت لەهەڵوێستێکی تایەفی تورکیا دەکەن، هەروەها ئەوە دەردەخەن کە تورکیا پشتگیری سوننە دەکات و دژی شیعەی عێراق و سوریاش دەوەستێتەوە. هەرئەمەش وایکرد کە لەدژی ئەم هەڵوێستەی تورکیا لایەنە شیعەکان ناڕەزایی دەرببڕن، بۆ نموونە لە 9/12/2015 ا» الائتلاف دولة القانون» لەبەیانێکی دژی تورکیا وەستایەوە رایگەیاند: تورکیا جەنگی تایەفی بەهێز دەکات. کازمی لەکۆتایی وتارەکەیدا دژی ئەوەیە کەدەوڵەتانی ناوچەکە هانی جەنگی تایەفی بددەن و پێشی وایە هەڵگرتنی ناسنامەی تایەفی زەرەر لەهێزو توانای ئەو دەوڵەتانە دەدات. لەمبارەیەوە دەڵێت: ئا لەم رەوشە ئاڵۆزەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە، پێویستە لەسەر شانی هەموو هێزە ئیقلیمی و جیهانییە بەهێزەکان، لە راستی ئەوە تێبگەن، کە هاندان و یاریکردن بەسۆزی تایەفی کارێکی مەترسیدارە، چونکە ناوچەکە خۆی لەبنەڕەتدا دەکوڵێت و رەوشی ترسناکە. لەکۆتایشدا لە قازانجی هیچ هێزێکی ئیقلیمی نییە کە بەرژەوەندی لەناوچەکەدایە، بێت بەرگی تایەفی بپۆشێت و خۆی بکاتە بەشێک لەمیحوەری تایفی و دژی یەکێکی تر بوەستێتەوە. لەبەرئەوە زۆر گرنگە هێزە ئیقلیمییەکانی ناوچەکە زۆر بەوردییەوە ئاگاداری وتاری سیاسی و هەڵوێست و هەڵسوکەوتەکانیان بن، چونکە رووداوەکانی ناوچەکە خۆی لەخۆیدا هەڵگری ئاگری جەنگی تایفییە و ئەگەری تەقاندنەوەی هەیە. دیارە وتارەکەی کازمی باسی زۆر شتی تری کردووە کەچۆن ناوچەکە بەسەر میحوەری سوننە و شیعە دابەش بووەو کێشەی تایەفی لەناوچەکە، هیوادارم لەداهاتوودا تەواوی وتارەکە بکەمە کوردی. بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە کاتێک کازمی دێتە سەرکارو پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، بەداخەوە هەڵوێستی بەرامبەر تورکیا دەگۆڕێت. تورکیای دۆست هەر پاش دوو رۆژ لەدەستبەکاربوونی لە 9ی حوزەیرانی ئەمساڵدا مستەفا کازمی چاوی بەفاتیح یەلدز باڵیۆزی تورکیا لەعێراق کەوت، بەپێی بەیانێکی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراق، کازمی رایگەیاندووە: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەهێز بکەین، بەتایبەتی لەبواری ئابووریی و دژایەتیکردنی تیرۆردا. دیارە مەبەستی سەرەکی تورکیا لەوشەی « تیرۆر» هێزە کوردییەکانە، لەکاتێکدا کازمی زۆر باش سیاسەت و ستراتیژی تورکیا دەناسێت، کەچی ئاواتەخوازی ئەوەیە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەهێزبکات. ئەم هەڵوێستەی کازمی تەواو پێچەوانەی هەڵوێستی ساڵی 2016یەتی، هەرچەندە راستە لەوکاتەدا رۆژنامەنووسێکی ئاسایی بووەو ئێستاش بەرپرسی حکومەت و قسەکانی حسابی بۆ دەکرێت، بەڵام نەدەبوو بەو شێوەیە هەڵوێستی بگۆڕێت. هەڵوێستی بەرامبەر بە لەشکرکێشییە نوێکەی تروکیا لەناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە، سوپای تورکیا بەشێوەی ئاسمانی و وشکانی خاکی عیراقی بەزاندووەو لەشکرکێشییەکی گەورەی دەستپێکردووەو هەتاوەکو ئیستاش بەردەوامە. بەڵام هەڵوێستی ئێستای کازمی بەرامبەر بەلەشکرکێشی تورکیا، بەپێچەوانەی ساڵی 2016 ەوە زۆر لاوازە. تاکە هەڵوێستی کازمی لەبەرامبەر لەشکرکێشی ئەمجارەی تورکیا، تەنها بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا بووە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق و پێشکەشکردنی ناڕەزایی نامەیەکی ئاسایی، ئەمەش تابڵێیت هەڵوێستێکی لاوازە بەرامبەر بەو ئەجێندا ترسناکەی تورکیا کە لەعیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە هەیەتی. ئەوەی هەستی پێدەکرێت چ حکومەتی هەرێمی کوردستان و چ حکومەتی بەغداد، هیچ کاردانەوەیەکی بەهێزیان بەرامبەر بەم لەشكرکێشیەی تورکیا نەنواندووە، لەکاتێکدا دەبوایە ئەوان بەوپەڕی هێزو توانایانەوە دژی ئەم لەشکرکێشییە بوەستانەیەتەوە، هەرچەندە هەڵوێستی حکومەتی بەغداد لەهی هەولێر باشترە. دوا قسە کازمی خۆی باش دەزانێت کە هیچ کاتێک تورکیا دۆستی عێراق نەبووە، ئەوەتا ئەمڕۆ بەئاشكرا بەناوی دژایەتیکردنی پەکەکەو تیرۆرەوە، بەشێکی گەورەی خاکی عێراقی داگیرکردووە، هەروەها ئاوی رووباری دیجلەو فوراتی نیمچە وشککردنێک کردووەو جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق دەکات، لەهەمووشی خراپتر ئەوەیە تورکیا لەپشتگیریکردنی سوننە توندڕەوەکانی عێراق بەردەوامە، هەروەها باسی نەخشەی تورکیای گەورە دەکات، کە بەشێکی زۆری خاکی عێراق دەگرێتەوە. هەموو ئەمانەش لەسیاسەتی دەوڵەتێکی دۆست ناوەشێتەوە، بگرە زیاتر لەسیاسەتی دەوڵەتێکی دوژمن دەچێت. دیارە هێشتا زووە تەواوی هەڵوێستی کازمیمان لەبارەی تورکیا بۆ روون بێتەوە، چونکە تەمەنی کابینەکەی کەمە، بەڵام هیوادارین لەداهاتوودا لەبەرامبەر تورکیادا بەم شێوە لاوازە نەبێت، دەنا تورکیا هەنگاوی ترسناکتر دەنێت. سەرچاوەکان: التدخل التركي ومحاذير الوقوع في الأجندات الطائفية. سایتی ئیلاف. السبت 09 يناير 2016 - الکاظمی: حریصون علی تطویر العلاقات مع ترکیا. سایتی ئەنادۆڵی تورکیا بەشی عەرەبی. 9/5/2020 تركيا تواصل انتهاكاتها.. كوماندوز يتوغل شمال العراق. سایتی العربیة. 17 يونيو 2020