وته‌بێژى کۆمه‌ڵ ره‌تیده‌کاته‌وه سۆران عومه‌ر ببێته راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح

ئه‌و فۆتۆیه‌ى گومانى دروست کرد له‌وه‌ى سۆران عومه‌ر ده‌بێته راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت:" سۆران عومه‌ر پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى کارى حزبى ده‌کات و نابێته راوێژارى کاک به‌رهه‌م ساڵح".
دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سۆران عومه‌ر له کارى په‌رله‌مانتارى به‌هۆى ئه‌و سکاڵایه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر تۆمار کردبوو به‌و هۆیه‌وه هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چى سکرتێرى په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان ئه‌نجامداو پارێزبه‌نیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرت.
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" کاک سۆران عومه‌ر دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى کارى حزبى له‌ناو کۆمه‌ڵ ده‌کات".
رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سیاسى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌که‌ینه‌وه که باسى ئه‌وه کراوه کاک سۆران عومه‌ر ده‌بێته راوێژکارى کاک به‌رهه‌م ساڵح".
هه‌روه‌ها وتیشى:" سکاڵاکه‌که‌ى سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌موو که‌س ده‌یزانێت که سیاسییه‌و شتێکى ناحه‌قى به‌رانبه‌ر کراوه".
وته‌بێژى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سۆران عومه‌ر بۆ له‌مه‌ودوا له‌ناو کۆمه‌ڵ ئه‌رکى حزبى پێ ده‌سپێردرێت و دووپاتیکرده‌وه که نابێته راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق.
ده‌رباره‌ى سکاڵاکه‌ى که له سه‌ریه‌تى، رێبوار حه‌مه‌د ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، عومه‌ر گوڵپى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌چێته شوێنه‌که‌ى سۆران عومه‌ر، وته‌بێژى کۆمه‌ڵیش ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که به‌پێى ریزبه‌ندییه‌که کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلایده‌کاته‌وه.
