نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان: رێکاره‌کانى هه‌سه‌ده بۆ پاراستنى منداڵان و خوێندنگاکان جێگه‌ى پێزانینه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى منداڵان و ململانێى چه‌کدارى رایگه‌یاند، پێشوازى له بڕیار و رێکاره‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌که‌ن که تایبه‌تن به پاراستنى ناوه‌نده‌کانى خوێندن.
ڤیرجینیا گامبا، نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروبارى منداڵان و ململانێى چه‌کدارى رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشوازى له بڕیارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) ده‌کات که تایبه‌تن به به‌کارنه‌هێنانى خوێندنگاکان بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى و به ئامانج نه‌گرتنیان له کاتى ململانێ چه‌کدارییه‌کان، ئه‌و رێکارانه له چوارچێوه‌ى بنه‌ماکانى پاراستنى مافى منداڵ هه‌نگاوى ئه‌رێنین
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، هانى هێزه ناکۆکه‌کانى سوریا ده‌ده‌ن که هه‌مان رێکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) بگرنه‌به‌ر و ناوه‌نده‌کانى خوێندن بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى به‌کارنه‌هێنرێن.
14ى ئه‌م مانگه، فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌رى له باکورى سوریا له‌و بنکه و باره‌گایانه ده‌کشێنه‌وه خوێندنگا به‌کارده‌هێنرێن.
