به‌ریتانیا هێزه‌کانى له بنکه‌ى سه‌ربازى تاجى کشانده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، هێزه‌کانى له بنکه‌ى سه‌ربازى تاجى له باکوورى به‌غدا کشاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیادا هاتووه:"هێزه‌کانى به‌ریتانیا بنکه‌ى سه‌ربازى تاجییان جێهێشتووه، به‌ڵام نزیکه‌ى 100 راوێژکارى به‌ریتانى له عێراق ده‌مێننه‌وه و له ئه‌رکه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانى به‌ریتانیا تا ئێستا مه‌شق و راهێنانیان به 120 هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق کردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى به‌ریتانیادا جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که داعش هیچ ناوچه‌یه‌کى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له هێرشه‌کانى که به‌شێوه‌ى پارتیزانى ئه‌نجامیان ده‌دات.
