"بۆ کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان چاوه‌رێى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستیه‌کانین"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند ئه‌و شوێنانه‌ى که قه‌ره‌باڵغن و شوێنى گشتین له‌ئێستادا ناکرێنه‌وه‌و ده‌شڵێت:" بۆ کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان چاوه‌رێى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستییه‌کانین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى ته‌موزى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌وقاف و یه‌کێتى زانایان و لیژنه‌ى فتوا قسه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن چه‌ند ده‌رفه‌تى ئه‌وه ده‌بێت که مزگه‌وته‌کان وه‌کو شوێنه‌کانى دیکه بکه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ته‌نها مزگه‌وته‌کان نییه، به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ى که قه‌ره‌باڵغن داخراون و جارێ ناکرێنه‌وه، دواى ده‌رئه‌نجامه ته‌ندروستیه‌کان و داخوازییه‌کان ئه‌و کاته ده‌توانین بڕیار له کردنه‌وه‌یان بده‌ین".
