که‌جه‌که: شۆڕشى ڕۆژئاڤا هى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانه و به‌رخودان ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که، ڕایگه‌یاند:" شۆڕشى ڕۆژئاڤا هى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانه، هێرشه‌کان بۆسه‌رى چه‌نده قورسیش بن به‌رخۆدان ده‌کات و هه‌میشه هیواى گه‌لانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ته‌موزى 2020 له هه‌شته‌مین ساڵیادى شۆڕشى ڕۆژئاڤاى کوردستان (باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا)، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ئه‌و شه‌هیدانه‌ى بۆ پێکهاتن و پاراستنى شۆڕشى ڕۆژئاڤا گیانیان فیداکرد به قه‌رزدارى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ برینداران خواستووه و هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ١٩ى ٧ى ٢٠١٢ له کۆبانێ ده‌ستیپێکرد و بۆ هه‌موو شاره‌کانى ڕۆژئاوا بڵاو بوه‌وه، له ئێستادا وه‌ک شۆڕشى گه‌وره‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێى له مێژووى جیهان گرتووه".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که:
له هه‌شته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان (باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا)، کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند: شۆڕشى ڕۆژئاوا هى گه‌لانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانه، هێرشه‌کان بۆسه‌رى چه‌نده قورسیش بن به‌رخۆدان ده‌کات و هه‌میشه هیواى گه‌لانه.
له ده‌ستپێکى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ئه‌و شه‌هیدانه‌ى بۆ پێکهاتن و پاراستنى شۆڕشى ڕۆژئاوا گیانیان فیداکرد به قه‌رزدارى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ برینداران خواستووه و هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاواى کوردستان له ١٩ى ٧ى ٢٠١٢ له کۆبانێ ده‌ستیپێکرد و بۆ هه‌موو شاره‌کانى ڕۆژئاوا بڵاو بوه‌وه، له ئێستادا وه‌ک شۆڕشى گه‌وره‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێى له مێژووى جیهان گرتووه.
له به‌رده‌وامى هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاوا به کارى ٢٠ ساڵه‌ى ڕێبه‌ر ئاپۆ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سوریا، له‌سه‌ر بنه‌ماى پارادیگماى جڤاکى دیموکراتی، ئێکۆلۆژى و ئازادیى ژن دامه‌زرا، پارادیگمایه‌ک که داهاتووى مرۆڤایه‌تى له سه‌ده‌ى ٢١ ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ یه‌که‌مجار له شۆڕشى ڕۆژئاوا نیشاندرا، بۆیه دواى پێکهاتنى شۆڕشى ڕۆژئاوا، ده‌وڵه‌تى تورک و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان که‌وتنه دژایه‌تى کردنی، ده‌سه‌ڵاتى دواکه‌وتووى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست مه‌رگى خۆى له‌ناو شۆڕشى ڕۆژئاوادا بینی، دواى هێرشى چه‌ته‌کانى نوسره به پشتیوانى ده‌وڵه‌تى تورک له بنکه‌کانیان له‌ناو تورکیا بۆسه‌ر سه‌رێکانى و تێکشکانیان، ساڵى ٢٠١٤ به ده‌ستى چه‌ته‌کانى داعش هێرش کرایه سه‌ر ڕۆژئاوا، شه‌نگال و باشورى کوردستان.
هه‌روه‌ها هاتووه: ده‌وڵه‌تى تورک به ده‌ستى داعش هێرشى کرده‌سه‌ر کۆبانێ و به‌و شێوه‌یه ویستى شۆڕشى ڕۆژئاوا بتوێنێته‌وه، ئه‌ردۆغان به وتنى ئه‌وه‌ی؛ “کۆبانێ ده‌که‌وێت و له‌لێوارى که‌وتن دایه”، به ئاشکار پشتیوانى خۆى له داعش نیشاندا، کاتێک داعش به‌هێز بوو و چه‌ندین ناوچه‌ى داگیرکرد، ئه‌ردۆغان نیشانی‌دا که چه‌نده دڵى پێخۆشه، به‌و شێوه‌یه‌ش ئاشکرایکرد که خه‌لیفه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى داعش بۆخۆیه‌تی، به‌ڵام خه‌ڵکى باکورى کوردستان، هێزه دیموکراته شۆڕشگێره‌کانى تورکیا و گه‌لانى جیهان، له کۆبانێ به‌هێزى شۆڕشى ڕۆژئاوا یه‌کیانگرته‌وه و به به‌رخۆدانێکى مێژوویى پێنج مانگه‌دا، داعشیان تێکشکاند و کۆبانێیان ئازادکرد، تێکشکانى داعش له کۆبانێ بووه ده‌ستپێکى کۆتاییهاتنی.
له به‌شێکى دیکه‌دا هاتووه: له سه‌رکه‌وتنى به‌رخودانى کۆبانێ‌دا، له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى شۆڕشى ڕۆژئاوادا پشکى گه‌لى باکورى کوردستان زۆر گه‌وره‌یه، سه‌دان گه‌ریلاى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له‌گه‌ڵ سه‌دان لایه‌نگرى په‌که‌که ڕویانکرده ناو ڕیزه‌کانى به‌رخودانى کۆبانێ، له‌و به‌رخودانه‌دا سه‌دان گه‌نجى باکورى کوردستان، سه‌دان گه‌ریلاى هه‌په‌گه و یه‌ژاستار شه‌هید بوون، به‌رخودان له پرسوس له‌سه‌ر سنوورى کۆبانێ، لابردنى تێله‌دڕه‌کاوییه‌کانى سه‌ر سنوور و به لێشاو و جه‌ماوه‌رى به‌ره‌و ئه‌و به‌رخودانه، بووه سیبمولى به‌رخودانه‌که، بۆیه له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى شۆڕشى ڕۆژئاوادا پشکى په‌که‌که و شه‌ڕڤانه ئینته‌رناسیۆنالیسته‌کان، که له هه‌ر چوار لاى جیهانه‌وه به خێرایى به‌ره‌و ئه‌و به‌رخودانه رۆیشتن، زۆر زۆره، به‌شداربوونى ئه‌و مرۆڤانه که بڕوایان به بۆچوونى ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌بوو و به‌شداریى ئینته‌رناسیۆنالیسته‌کان له‌و شۆڕشه‌دا، رۆح و کاره‌کته‌رى ئه‌و شۆڕشه‌ى ئافراندووه، تا گیان و خوێن و ڕه‌نجى ئینته‌رناسیۆنالیسته‌کان له هه‌ر چوار لاى جیهان و شۆڕشگێڕه‌کانى باکورى کوردستان نه‌بینرێت، تێگه‌یشتن له ڕۆح، ڕێباز و کاره‌کته‌رى شۆڕشى ڕۆژئاوا دروست نابێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: شۆڕشى ڕۆژئاوا نه‌ک ته‌نها بناغه‌ى شۆڕشى دیموکراتى سوریایه، به‌ڵکو هاوکات بناغه‌ى شۆڕشى دیموکراتیى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، سیستمى ئازادیخوازى دیموکراتیى له ڕۆژئاوا، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا یه‌کسانى ئازاد و دیموکراسییه، شۆڕشى ڕۆژئاوا له پێش هه‌مووانه‌وه شۆڕشى ژنانه، له‌و ڕووه‌وه له جیهاندا بێ هاوتایه، شۆڕشى ڕۆژئاوا به سیستمه‌که‌ى خۆی، به کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک و به هێڵى ئازادیخوازیى ژنان، که پشتبه‌ستووه به کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیى رێکخستنکراو، بووه به پێشه‌نگى شۆڕشه دیموکراتیکه‌کانى سه‌ده‌ى ٢١، بۆیه گه‌لانى بنده‌ست، زه‌حمه‌تکێشان، ژنان، گه‌نجان و هه‌موو هێزه دیموکراتیه‌کان ڕوویان له ڕۆژئاوا کردووه، وه‌ک شوێنێک، که ژیانى سۆسیالیستى دیموکراتی، که پشتبه‌ستوو نییه به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به کرده‌وه چووه‌ته ناو مێژووى مرۆڤایه‌تى و جێگه و پێگه‌ى گرنگى خۆى چه‌سپاندووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: شۆڕشى دیموکراتى به بیر و باوه‌ڕى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیى له هه‌موو سوریادا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه‌ته بناغه‌ى دیموکراتیى سوریا، ئه‌و کاره‌کته‌ره دیموکراتییه بووه ئامانجى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک، که دواکه‌وتوترین و فاشیستترین هێزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، له‌و ڕووه‌وه شۆڕشى ڕۆژئاوا له نێوان گه‌لانى جیهان و هێزه دیموکراتییه‌کان و ده‌وڵه‌تى تورک-دا بووه شه‌ڕ، ئێستا گه‌وره‌ترین به‌هێزیى شۆڕشى ڕۆژئاوا که نابێته نسیبى هیچ شۆڕشێکى جیهان، ئه‌وه‌یه که پشتیوانیکردنى گه‌لانى له کۆڵ گرتووه، ئێستا گه‌وره‌ترین هێزى شۆڕشى ڕۆژئاوا، قووڵبوونه‌وه‌یه له کاره‌کته‌ره دیموکراتییه‌کانی، به‌رفراوانییه‌که‌ى و پشتوانیى گه‌لانى جیهان و دیموکراسی، شۆڕشى ڕۆژئاوا و باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا که خاوه‌نى ئه‌و هێزه‌یه، هێرشه‌کانیش چه‌ند قورس بن، ئه‌و ده‌زانێت به‌ره‌نگارى بکات و به دڵنیاییه‌وه هه‌موو کات ده‌بێته هیواى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گه‌لانى جیهان.
له کۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى که‌جه‌که هاتووه: گه‌لى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان و کوردان له هه‌موو جیهاندا پاڵپشتى شۆڕشى ڕۆژئاوان، هێزى به‌رخودانى شۆڕشى ڕۆژئاوا بێ هاوتایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شۆڕشى ڕۆژئاوا و باکوورى سوریا، که به‌ره‌نگارى ده‌کات، به دڵنیاییه‌وه هێرشه‌کانى هه‌موو هێزه دواکه‌وتوه‌کان تێکده‌شکێنێت، به دڵنیاییه‌وه سوریا ده‌کاته وڵاتێک، که له دیموکراتیبوونى خۆیدا ده‌بێته نمونه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
