هه‌په‌گه له حه‌فتانین: پێنج سه‌ربازى تورکیا کوژران
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که نیشانشکێنه‌کانیان(قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانیانى گه‌ریلا) پێنج سه‌ربازیان له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا له حه‌فتانین کوشتووه.
ئه‌مڕۆ 18ى ته‌موزى 2020 ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)، له‌سه‌ر چالاکیى گه‌ریلاکانى دژى سوپاى داگیرکه‌رییه‌کانى تورکیا له حه‌فتانین ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێریى جه‌نگى هه‌فتانین-دا، ڕۆژى ١٧ ئه‌م مانگه کاتژمێره‌کانی؛ ٠٩:٤٠ خوله‌کى به‌یانى و ١٢:٠٥ خوله‌کى نیوه‌ڕۆ، هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید جودى له ناوچه‌ى شه‌شدار چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا سێ سه‌ربازى دوژمن سزادران.
نیوه‌ڕۆى هه‌مان ڕۆژ هێزه‌کانمان له گردى تۆنێل له ناوچه‌ى شه‌شدار، چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا سه‌ربازێکى دوژمن سزادرا.
هه‌مان ڕۆژ کاتژمێر ٠١:٠٠ى نیوه‌ڕۆ هێزه‌کانمان له گردى شه‌هید بێریڤان، چالاکیى نیشانشکێنیان دژى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌شدا سه‌ربازێکى دوژمن سزادرا.
له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک هاتووه: فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ڕۆژى ١٧ى ئه‌م مانگه، نزیک کاتژمێر ٠١:٣٠ خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ، ناوچه‌ى شه‌هید دیره‌ن له ئاڤاشین و ناوچه‌کانى کارکه‌ر و شه‌هید شاهین له زاپ-یان بۆردوومانکرد، له‌و بۆردوومانانه‌دا هیچ زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وت، به‌ڵام ئاگر له ناوچه‌که که‌وته‌وه.
