ته‌ندروستى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: مه‌ترسى کۆرۆنا که‌مبووه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که مه‌ترسى گه‌وره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌ماوه‌و هاوڵاتیان پابه‌ندبوون به رێنماییه‌کانه‌وه بۆ خۆپاراستنیان، ده‌شڵێت:" کێرڤى ڤایرۆسه‌که که‌مبووته‌وه".
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌راورد به دوو هه‌فته‌و بیست رۆژى رابردوو به‌ته‌واوى که‌مبووته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى پابه‌ندبوونى هاوڵاتیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى که دراون به تووشبوان که زیاتر له 450 که‌س پلازماى خوێنیان بۆ به‌کارهێنراو چاکبونه‌ته‌وه".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت مانگى ئابى ئه‌مساڵ کۆرۆنا نامێنێت، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له هیچ وڵاتێکى پێشکه‌وتوودا کات بۆ کۆتایى هاتنى کۆرۆنا دیارى نه‌کراوه، به‌ڵام" ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌مبووته‌وه له هه‌موو عاله‌مدا، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان و زۆرێک له وڵاتان له مه‌ترسى ده‌رچووه".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ناتوانن بڵێت"ترس له ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌ماوه"، به‌ڵام ڤایرۆسى کۆرۆنا شه‌پۆله‌که‌ى به‌ره‌و کزى ده‌ڕوات، چونکه هاوڵاتیان له ماڵه‌وه خۆیان که‌ره‌نتین کردووه‌و خۆیان پاراستنه‌وه له‌کاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌یاندا و ته‌ندروستى سلێمانیش ئه‌وه‌ى له‌توانایدا بووه بۆ تووشبوانى ئه‌نجامداوه و که‌مترین نه‌خۆشى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
