فه‌ره‌نسا ئاماده‌یى نیشاندا بۆ هاوکارى هه‌رێم له روبه‌روبونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى
مه‌سرور بارزانى بانگێشتى فه‌ره‌نسا ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به‌ناوى ئیمانیۆڵ ماکڕۆن، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بانگهێشتى فه‌ره‌نسا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ته‌موزى 2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا کرد.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماده‌ى بوو، بارودۆخى عێراق و ناوچه‌که و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و فه‌ره‌نسا تاووتوێ کران.
ژان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند:" هاتووم بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیریى وڵاته‌که‌م بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات بکه‌مه‌وه به‌تایبه‌تى له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌دا".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌مڕووه‌وه پسپۆڕانى فه‌ره‌نسى ئاماده‌ن بۆ هاوکاریکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له بوارى کشتوکاڵى و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى ئابوورى".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها به ناوى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماکڕۆن، بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد بۆ سه‌ردانى فه‌ره‌نسا له ده‌رفه‌تێکى گونجاو‌دا.
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ڕۆڵى مێژوویى فه‌ره‌نساى کرد له پشتگیریکردنى گه‌لى کوردستاندا. پاشان سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت تیشکیان خسته سه‌ر ده‌ره‌نجامى گفتوگۆکان له گه‌ل حکومه‌تى فیدراڵى و هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌کردووه کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌تایبه‌تى فه‌ره‌نسا ده‌توانێ رۆڵى ئه‌رێنى خۆى له یه‌کنزیکردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى بگێڕێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئێمه داواى هیچ شتێکمان نه‌کردووه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق بێت و هه‌ر شتێکیش ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه که که‌متر بێت له مافه ده‌ستوورییه‌کانمان".
