روانگه‌ى سوریا: هه‌واڵگرى تورکیا زیاتر له 2500 تیرۆریستى داعشى ناردووه بۆ لیبیا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که ده‌زگاى هه‌واڵگرى تورکیا زیاتر له 2500 چه‌کدارى رێکخراوى تیرۆریستى داعشى گه‌یاندووه‌ته لیبیا.
به پێى هه‌واڵیێکى روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ که ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه، ده‌زگاى هه‌واڵگرى تورکیا به فه‌رمانى حکومه‌ته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا زیاتر له 2500 تیرۆریستى بیانیى ناو داعشى له سوریاوه گواستووه‌ته‌وه بۆ لیبیا.
روونیشیکرده‌وه که تیرۆریسته‌کان ره‌گه‌زنامه‌ى تونسییان هه‌یه و چه‌ند رۆژێکیش له‌مه‌وبه‌ر گروپێکى دیکه‌یان گه‌یشتوونه‌ته لیبیا بۆ پشتیوانیکردنى هێزه‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى فایز سه‌راج.
رێکخراوه‌که ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که هه‌ریه‌ک له‌و تیرۆریستانه مانگانه بڕى هه‌شت هه‌زار لیره‌ى تورکییان له لایه‌ن حکومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌وه پێده‌درێت و سه‌رۆکى گروپه‌کانیش 11 هه‌زار لیره وه‌رده‌گرن.
