نیوه‌ى تووشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه
له‌کۆى 10 هه‌زارو 114 تووشبوو 5 هه‌زارو 482 که‌س چاکبونه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 18 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌کۆى 10 هه‌زارو 114 تووشبوو، پێنج هه‌زارو 482 که‌س به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌که، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئامارى 24 سه‌عاتى رابردوى کۆرۆناى له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا دو هه‌زارو 85 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام 238 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون به‌مشێوه‌یه: 73 هه‌ولێر، 64 سلێمانی، 45 گه‌رمیان، 34 راپه‌ڕین، 9 دهۆک، 13 هه‌ڵه‌بجه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، 78 توشبوى کۆرۆنا چاکبونه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه: 44 هه‌ولێر، 16 گه‌رمیان، 8 دهۆک، 10 هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، 18 توشبوى کۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مشێوه‌یه: 6 هه‌ولێر، 11 سلێمانی، 1 راپه‌ڕین.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هێماى بۆ ئه‌وه کردوه که به تۆمارکردنى ئه‌م حاڵه‌ته نوێیانه، کۆى ژماره‌ى توشبوان له هه‌رێم گه‌یشتۆته 10 هه‌زارو 114 توشبو: 2556 هه‌ولێر، 6928 سلێمانی، 307 دهۆک، 323 هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌روه‌ها کۆى گشتى ئه‌و توشبوانه‌ى چاکبونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته پێنج هه‌زارو 482 که‌س: 1757 هه‌ولێر، 3338 سلێمانی، 216 دهۆک، 171 هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو که له ئێستادا چوار هه‌زارو 262 توشبو له نه‌خۆشخانه‌کانن: 738 هه‌ولێر، 3287 سلێمانی، 91 دهۆک، 146 هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 370 توشبوى کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه: 61 هه‌ولێر، 303 سلێمانی، 6 هه‌ڵه‌بجه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که...
