سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى: مامه‌ڵکردن به‌تمه‌نه‌وه وه‌ک قومار وایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند''بۆ کارى بازرگانى ئاساییه مامه‌ڵه به تمه‌نه‌وه بکرێت، به‌ڵام بۆ هاوڵاتیان وه‌ک قومار وایه بیانه‌وێت هه‌ڵیبگرن تا به‌هاکه‌ى زیاد بکات".
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى رایگه‌یاند:''به ڕایى ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى تمه‌ن ده‌کڕن به مه‌به‌ستى قازانج، له ماڵه‌وه دایده‌نێن تا دواتر به نرخێکى گرانتر بیفرۆشنه‌وه کارێکى دروست نیه ده‌کرێت توشى زه‌ر و زیان بن، چونکه وه‌کو قومار وایه، به‌ڵام هاوڵاتیان ئازادن له کڕینی''.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هاوڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێکى که‌م تمه‌ن بکڕن ته‌نها به‌شى گه‌شتێک یا به پێى پێداویستى و بارودۆخى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان.
به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو دابه‌زیووه‌و له ئێستادا 100دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه.
