فراکسیۆنى یه‌کێتى: به‌شدارى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مان ناکه‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر موچه‌و دارایى نه‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:" فراکسیۆنى یه‌کێتى و سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌شدارى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مان ناکه‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆخى دارایى و موچه نه‌بێت".
دوێنێ یه‌کشه‌ممه 19ى ته‌موزى 2020 ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به سه‌رپه‌رشتى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مان سیاسه‌تى یه‌کێتى جێبه‌جێ ده‌کات و وتیشى:" بڕیارى سه‌رکردایه‌تى ئه‌وه‌یه که فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌شدارى هیچ دانیشتنێکى په‌رله‌مان ناکات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆخى دارایى و بژێوى خه‌ڵک و موچه نه‌بێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌بێت دانسیشتنى په‌رله‌مان هیچ سوودى نییه".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه تا ئه‌و کاته‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن ئه‌وه بڕیاره له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام وتیشى:" ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانین و سه‌رۆکى په‌رله‌مانیش له په‌رله‌مانه و ئیش و کاره‌کانى خۆمان ده‌که‌ین و به‌فه‌رمى وه‌ک فراکسیۆن تائێستا ئه‌وه‌مان پێنه‌گه‌شتووه که کاره‌کان هه‌ڵپه‌سێرین".
