سوپاکه‌ى خه‌لیفه حه‌فته‌ر: ئاماده‌ین تورکیا‌و مورته‌زه‌قه‌کانى له‌لیبیا له‌ناو ببه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپای نیشتمانی لیبیا به سه‌رۆکایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که هێزه چه‌کداره‌کانی ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تورکیا و مورته‌زه‌قه‌کانى تا له‌ناویاببه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ته‌موزى 2020 سوپای نیشتمانی لیبیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که "تورکه‌کان سه‌رقاڵی پلاندانانن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی له‌ناکاو و خێرا بۆسه‌ر سرت و جوفره و هێرشه‌که‌یان به‌رفراوان بێت، به‌ڵام ئاماده‌ین تورکیا‌و مورته‌زه‌قه‌کان له‌ناو ببه‌ین".
سوپای نیشتمانی لیبیا جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که هه‌موو هێزه‌کانیان له‌ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌و شه‌ره گه‌وره‌یه‌ى له‌سه‌ر سنورى سرت و جوفره به‌م نزیکانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات، ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هه‌ر هێرشێکی تورکییا له ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاوه و هه‌ر ئه‌گه‌رێکی دزه‌کردنی مورته‌زه‌قه‌کانى تورکیا له‌به‌رچاو ده‌گرن و چاودێرى ته‌واوى دۆخه‌که ده‌که‌ن.
