زرنگ فاروق، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێکارى فاروق گروپ بۆ ‌هاوڵاتى: ئـێـمە خــاوەنی هــیـچ پـرۆژەیــەک نین لەدەرەوەی وڵات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

سازدانى: هاوڵاتى

بهڕێوهبهرى جێبهجێکارى فاروق گروپ دەڵێت: خاوەنی هیچ پرۆژەیەک نین لەدەرەوەی وڵات.

زرنگ فاروق بهڕێوهبهرى جێبهجێکارى فاروق گروپ لەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ هاوڵاتى ئاماژە بەکارو پرۆژەکانیان لەپارێزگای سلێمانی دەکات، دەشڵێت: «پێخۆشحاڵ دهبین کهههر کارو پرۆژهیهک ههبێت لهشارهکانی تری کوردستان بهشدار دهبین، ههموو کات چاوهڕێین لهههولێر و دهۆک بهری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت لهلایهن حکومهتی ههرێمهوه، وهکو کۆمپانیاکانی تر بهئازادی و بهگوێرهی یاسا کاربکهین!»

هاوکات جەخت دەکاتەوە کەفاروق گروپ دابهشبووه بهسهر نۆ سێکتهرو بزنسى جیاوازدا، کهبریتین لهبوارهکانى بیناسازی، چیمهنتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و تهئمین، هۆتێل و گهشتیاری، خزمهتگوزارى دارایى و ههروهها پیشهسازى ئهلهمنیۆم و ساندویچ پهناڵ که لهلایهن بیست و دوو کۆمپانیا کهبنکهى سهرهکییان لهسلێمانیدایهو سهرجهم کارهکانى لهسهرتاسهرى عێراقدا بهڕێوهدهبهن

هاوڵاتى: بنیاتنانى کارگەى ریسایکلین لهسلێمانى چ گرنگییهکى ههیه؟

زرنگ فاروق: کارگهکهی ئێمه کارگهی ریسایکلین نییه، بهڵکو کارگهی چارهسهرکردنی خۆڵ و خاشاکی رهقه کهتازهترین و پێشکهوتووترین تهکنۆلۆژیای جیهانه بۆ چارهسهرکردنی خۆڵ و خاشاک.

 لهم کارگهیهدا دوای چارهسهرکردنی تهواوی خۆڵ و خاشاکهکه بڕی 85%ی خۆڵ و خاشاکهکه دهگۆڕێت بۆ بهرههمی (Refuse Derived Fuel -RDF).

 (RDF) جۆرێکه لهجۆرهکانی وزه، وزهیهکه دۆستی ژینگهیه، لهئهنجامی چارهسهرکردنی خۆڵ و خاشاکی رهق بهرههمدههێنرێت. بهکاردههێنرێت لهکارگهکاندا وهکو سووتهمهنی، هیچ کاریگهریهکی نهرێنی نیه لهسهر ژینگه.

لهکارگهی ئێمهدا تهنها 15% لهتهواوی خۆڵ و خاشاکهکه وهکو پاشماوهی بهرههمهێنانی (RDF) دهمێنێتهوه کهپاشماوهیهکی ناچالاکه و نابێته هۆی دروستبوونی گازو لێکهوتنهوهی ئاگر، دواتر ئهم بڕه دهبرێته ناوچهی لاند فیل (Land fill)، ناوچهی (لاند فیل) بریتیه لهڕووبهرێکی فراوانی زهوی کهتهرخانکراوه بۆ پڕکردنهوهی بهپاشماوهی خۆڵ و خاشاک دوای چارهسهرکردنی، پاشان لهداهاتوودا دهبێته ناوچهیهکی سهوزایی.

 ناوچهی لاند فیل بهجۆرێک دیزاین کراوه کههیچ جۆره گیراوهیهک ناچێته ژێرزهوی کهببێته هۆی پیسبوونی ئاوی ژێر زهوی و ئاوی سهرزهوی، ئهمهش لهڕێگهی بهکارهێنانی (Leachate Treatment System ) کهتهواوی ئاوی پیسی ناو ههموو کارگهکه چارهسهر دهکات.

لهکارگهکانی تر کهڕیسایکلینی خۆڵ و خاشاک دهکهن پاشماوهی کارگهکان دهگاته بڕی 40% بۆ 60%و پاشان دهبرێته ناوچهی لاند فیل کهڕووبهرێکی فراوانی زهوی داگیردهکات، ههروهها پاشماوهکهش دهبێتههۆی دروستبوونی گازو لێکهوتنهوهی ئاگرو پیسکردنی ئاوی ژێرزهوی و سهرزهوی چونکه پاشماوهکه چالاکه.

کارگهکه کاریگهری راستهوخۆی ههیه لهسهر ژینگهی شاری سلێمانی بههۆی چارهسهرکردنی کۆی پاشهڕۆی شارهکهمان بهشێوهیهکی رۆژانه، سهرهڕای دابینکردنی نزیکهی (200) ههلی کاری راستهوخۆو چهندان ههلی کاری تری ناڕاستهوخۆ بۆ خهڵکی شاری سلێمانی و ناوچهکه.

هاوڵاتى: لهوڵاتانى پێشکهوتوو خۆڵ و خاشاک جیاکراوهتهوه، شوشهو پلاستیک و خواردهمهنى ههریهکهى سهبهتهى خۆى ههیه؟ بیرتان لهوه نهکردووهتهوه لهگهڵ دروستکردنى کارگەکەدا ئهم کارەش بکهن؟

زرنگ فاروق: ئهوهی که لهشاری سلێمانی دامهزراوه کارگهی چارهسهرکردنی خۆڵ و خاشاکه کهپێشکهوتووترین و تازهترین کارگهیه بۆ چارهسهرکردنی خۆڵ و خاشاک، واته ئهو خۆڵ و خاشاکهی کهدێته کارگهکه جگه له(پاشهڕۆی پزیشکی، پاشماوهی بیناسازی، ئاوهڕۆ) ههموو جۆرهکانی تری خۆڵ و خاشاک بهیهکهوه وهردهگیرێت و چارهسهردهکرێت.

هاوڵاتى: ئایا ئهو ماددانهى لهخۆڵ و خاشاکهکاندان چ سوودێکى لێدهبینن؟ بۆ نموونه ئهوهى شووشهیه چى لێدهکرێت و خواردهمهنى و پلاستیک و مقهباکان چى لێدهکهن؟

زرنگ فاروق: ئهو مادانهی لهخاشاکهکهدا ههیه ههریهکهیان بڕی جیاواز وزهیان تێدایه (نرخی کالۆری)، ئهو خاشاکهی که لهشاری سلێمانیهوه دێته کارگهکه بهنزیکهیی 55% شێی تێدایه، ههموو جۆرهکانی خاشاکهکه بهچهند پرۆسهیهکی میکانیکیدا تێدهپهڕێت و پاشان دهبرێت بۆ خانهکانی وشککردنهوهی بایۆلۆجی، لێرهدا خاشاکهکه وشک دهکرێتهوه لهڕێگهی بهکتریاییهوه (وشکردنهوهی بایۆلۆجی) بۆ نزیکهی 20% رادهی شێ، پاشان بهچهند پرۆسهیهکی تری میکانیکیدا تێدهپهڕێت و ئامادهدهبێت بۆ بهکارهێنانی وهکو سووتهمهنی لهکارگهکاندا کهپێی دهوترێت بهرههمی (RDF) ماددهی شوشه یهکێکه لهو بهرههمانهی کهوهکو پاشماوه ههژمار دهکرێت و دهبرێته ناوچهی لاند فیل.

هاوڵاتى: رێنماییهکان بۆ هاوڵاتیان چییه، ئایا هاوڵاتیان لهمهودوا خۆڵ و خاشاکهکانیان چۆن جیابکهنهوه، چونکه ئهوهى ئێستا ههمووى بهتێکهڵى فڕێدهدرێت؟

زرنگ فاروق: داوا لهحکومهت و لایهنه پهیوهندیدارهکان دهکهین، که کاربکهن بۆ بهرزکردنهوهی ئاستی هۆشیاری تاکهکانی کۆمهڵگه، بهجۆرێک کههاوڵاتیان کهمترین بڕی پاشهڕۆیان ههبێت لهژیانی رۆژانهیاندا بۆ پاراستنی ژینگه.

هاوڵاتى: کۆمپانیاى  ecocem یهکێکه لهکۆمپانیاکانى فاروق گروپ و لهئێستادا خاوهندارى کارگهى چارهسهرکردنی خۆڵو خاشاک دهکات، رۆژانه چهند تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدهکهنهوه؟

زرنگ فاروق: کارگهکه لهتوانایدایه رۆژانه (1100) تهن لهخۆڵ و خاشاکی رهقی شاری سلێمانی چارهسهر بکات، که لهلایهن کۆمپانیاکانی کۆکردنهوهی خۆڵ و خاشاک و شارهوانی سلێمانییهوه کۆدهکرێتهوهو پاشان دههێنرێته کارگهکه، کهئهمهش یهکسانه بهتێکڕای خۆڵ و خاشاکی رۆژانهی شاری سلێمانی، لهتواناماندا ههیه ئهو بڕه زیادبکرێت بهگوێرهی پێداویستی شاری سلێمانی.

هاوڵاتى: ئایا لهتوانادا ههیه ههموو بڕی پاشهرۆ چارهسهربکرێت بهبێ دروستبوونی هیچ جۆره پاشماوهیهک؟

زرنگ فاروق: بهپێی زانیارییهکان تاوهکو ئێستا لهجیهاندا هیچ جۆره تهکنیکێک نهدۆزراوهتهوه کهبتوانێت چارهسهری خۆڵ و خاشاک بکات و هیچ جۆره پاشماوهیهکی نهبێت.

هاوڵاتى: کارگهى چارهسهرکردنی خۆڵو خاشاک ههموو بهشهکانى تهواو بووه یان ئهمه تهنها قۆناغى یهکهمیهتى و بهشى دیکهى ماوه؟

زرنگ فاروق: لهئێستادا تهواوی بهشهکانی کارگهکه تهواو بووه، کارگهکه لهقۆناغی کارپێکردنی ئهزموونیدایه.

هاوڵاتى: ئهم کارگهیه دهتوانرێت تا 25 ساڵى دیکه سوودى لێ ببینرێت؟ بهتایبهت کهژمارهى دانیشتوان زیاد دهکات و خۆڵ و خاشاکهکانیش زیاتر دهبن؟

زرنگ فاروق:بهپێی گرێبهستهکهمان، ئهم کارگهیه لهتوانایدایه تاوهکو (20) ساڵی داهاتوو چارهسهری خۆڵ و خاشاکی ناو شاری سلێمانی بکات بهزیادبوونی ژمارهی دانیشتوانیشهوه. دوای ئهوهش ئهگهر پێویست بوو چارهسهری فراوانکردن و پهرهپێدانی بۆ دابیندهکرێت.

هاوڵاتى: ئایا چیتر خۆڵ و خاشاک ئاوى ژێر زهوى و سهرزهوى پیس ناکات؟ بهتایبهت کهپێشتر بهشێک لهپاشهڕۆکان دهخرانه ئاوى تانجهرۆى شارى سلێمانییهوه؟

زرنگ فاروق: بهتهواوبوونی ئهم پرۆژهیه تهواوی ژینگهی ناوچهکهو شاری سلێمانی رزگاری دهبێت لهپیسبوون، بهئاوی ژێرزهوی و سهرزهوی و خاک و ههوای ناوچهکهش. کهجاران بههۆی دروستبوونی ئاگر لهخاشاکهکهدا چهندین رۆژ ئاگرو دوکهڵی پیس بهردهوام لهو ناوچهیهدا دهکهوتهوه، بهمهش ههواو ژینگهی ناوچهکه پیس دهبوو.

هاوڵاتى: لهههموو وڵاتان پرسى پاراستنى ژینگه یهکێکه لهئهولهویاتى کارهکانى حکومهت، ئێوه لهڕێگهى ئهم کارگهیهوه چ رۆڵێکتان ههیه لهپاراستنى ژینگهى شارى سلێمانى؟

زرنگ فاروق: ئهم کارگهیه رۆڵی سهرهکی دهبینێت لهپاراستنی ژینگهی شاری سلێمانی بهگشتی و ناوچهی تانجهرۆ بهتایبهتی، ئهمهش بهچارهسهرکردنی تهواوی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی، ههروهها رێگری کردن لهتێکهڵبوونی ئهو (گوشراوو لیتاوه) که لهخاشاکهکهدا ههیه، بۆ ناو ئاوی تانجهرۆو ئاوی ژێرزهوی ناوچهکه، ههروهها ئهم پرۆژهیه بهکارهێنانی بڕی 85% رووبهری ئهو زهویانه کهمدهکاتهوه کهپێشتر تهرخانکرابوون بۆ شاردنهوهی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی.

هاوڵاتى: ئهم پرۆژهیه 60 ملیۆن دۆلارى تێچووهو دهڵێن پڕۆژهى قازانج نییه، ئهمه تهنها لهپێناو سوودى گشتى جێبهجێتان کردووه؟ بۆچى؟

زرنگ فاروق: وهکو روون و ئاشکرایه لای ههمووان سهرهتا ئێمه لهگهڵ دوو لایهنی جیهانیدا بهشداربووین لهم پرۆژهیهدا، بهڵام بههۆی قهیرانی دارایی و جهنگی داعش و باری سیاسی که بهسهر وڵاتهکهماندا هاتووه، ئهو دوو لایهنهی تر کشانهوه لهپرۆژهکه، بۆیه تاکلایهنه لهڕووی ههستکردن بهبهرپرسیاریهتی نیشتیمانی کاک فاروقی مهلا مستهفا بڕیاریدا بهدابینکردنی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بۆ تهواوکردنی پرۆژهکه لهم کاته ههستیارهدا، پرۆژهکه پرۆژهیهکی بازرگانی رووت و خێرا نیه، بهڵکو پرۆژیهکی خزمهتگوزاری گشتیی ستراتیژیه کهئهمهش دهچێته پاڵ ئهو پرۆژانهی ترمان که جێبهجێکراون لهشاری سلێمانی.

هاوڵاتى: ئامادهن بێجگه سلێمانى بهههمان شێوه لهقهزاکان ههمان کارگه دروستبکهن یا بۆ ئهوهیان پێویسته سهرمایهدارانى دیکه بێنه پێشهوهو ئهو خزمهته بکهن؟

زرنگ فاروق: ئێمه ههمیشه بهردهوام دهبین بهپێی توانای خۆمان لهخزمهتکردنی کوردستان و شارهکهی خۆمان و خۆشحاڵ دهبین کهئهم پرۆژانهی ئێمه ببێته هاندهرێک بۆ ئهوهی که سهرمایهدارانی تر چاولێکهری بکهن لهخزمهتکردنی وڵاتهکهیاندا.

هاوڵاتى: سهوزکردنى شاخى گۆیژه دهستى پێکردووهو کۆمپانیاى ئاسیاسێل یهکێکه لهو کۆمپانیایانهى بهشدارى تێدا دهکات؟ سهوزکردنى شار هاوشانى کارگهى چارهسهرکردنی خۆڵو خاشاک تاچهند رۆڵى دهبێت لهپاککردنهوهى ژینگه؟

زرنگ فاروق: سهبارهت بهبهشی یهکهمى پرسیارهکهت دهربارهى سهوزکردنى شاخى گۆیژه، ئاسیا سێڵ بهردهوامه لهسهوزکردنی رووبهری (200) دۆنم لهشاخى گۆیژه بهبڕی یهک ملیۆن دۆلارى ئهمریکى کهسهرجهم بهشه سهرهکییهکانى پرۆژهکه وهک سیستمى ئاودێرى و کارى ئهندازیارى و چهندین عهمباری گهورهى دفنکراو بۆ گلدانهوهى ئاو لهخۆدهگرێت، بێجگه لهم مهبهسته ئهمهش دهبێته هۆکارێک بۆ رهخساندنى ههلى کار لهسلێمانیدا.

ئهم پرۆژهیه هاوتهریب لهگهڵ پرۆژهی چارهسهرکردنی خۆڵ و خاشاکی شاری سلێمانی ئامانجى سهرهکییان بهشداریکردنه لهپاکڕاگرتنى ژینگهو جوانکردنى شار کهخهونى ههموو دانیشتوانى سلێمانییه، خۆشمان بهبهختهوهر دهزانین لایهنێکى سهرهکى و بهشدارى ئهم جۆره پرۆژانهین که لهبنهڕهتدا پرۆژهى قازانج نهویستن و سوودى گشتى ههیه.

هاوڵاتى: فاروق گروپ خاوهنى چهند پڕۆژهیه لهپارێزگاى سلێمانى و چهند ههلى کارى دابینکردووه لهسهر ئاستى عێراق؟

زرنگ فاروق: بۆ ئهوهى وهڵامهکهمان روونتر بێت باشتروایه بڵێین فاروق گروپ دابهشبووه بهسهر نۆ سێکتهرو بزنسى جیاوازدا، کهبریتین لهبوارهکانى بیناسازی، چیمهنتۆ، تێلیکۆم، بوارى پزیشکى و تهئمین، هۆتێل و گهشتیاری، خزمهتگوزارى دارایى و ههروهها پیشهسازى ئهلهمنیۆم و ساندویچ پهناڵ که لهلایهن بیست و دوو کۆمپانیا کهبنکهى سهرهکییان لهسلێمانیدایهو سهرجهم کارهکانى لهسهرتاسهرى عێراقدا بهڕێوهدهبهن.

 ههربۆیه  فاروق گروپ و هاوکات ئاسیاسێڵ دهبنه گهورهترین دابینکهرى ههلى کار لهسهر ئاستى کوردستان و عێراقدا.

 ههروهها شانازیش بهوهوه دهکهین کهبهردهوامین لهڕهخساندنى ههلى کارى نوێ و دروستکردن و بهههمان شێوهش سودلێوهرگرتن لهتواناى گهلێک ستافى لێهاتوو لهعێراقدا.

هاوڵاتى: بۆچى تهنها لهپارێزگاى سلێمانى کاردهکهن؟ دهوترێت سهرمایهدار پرۆژهکانى پهرت و بڵاو دهکات و دهترسێت؟ بهڵام فاروق گروپ  تهنها لهسلێمانى پرۆژهو کارهکانى دهکات؟ ئایا ئهمه ریسک و موجازهفه نییه؟

زرنگ فاروق: وهکو ههمیشه باسکراوه ئێمه خاوهنی هیچ پرۆژهیهک نین لهدهرهوهی وڵات، کاک فاروق وهکو سهرمایهدارێکی نیشتیمانی بهبهرپرسیاریهتی خۆی زانیوه کهتهواوی کارو سهرمایهی خۆی لهخزمهتی شارو کوردستاندا بخاتهگهڕ، دوای ئهوه لهعێراقدا.

هاوڵاتى: بیرتان لهوه نهکردووهتهوه لهپارێزگاى ههولێرو دهۆک پڕۆژهتان ههبێت؟

زرنگ فاروق: پێخۆشحاڵ دهبین کهههر کارو پرۆژهیهک ههبێت لهشارهکانی تری کوردستان بهشدار دهبین، ههموو کات چاوهڕێین لهههولێر و دهۆک بهری کارکردنمان بۆ ئاسان بکرێت لهلایهن حکومهتی ههرێمهوه، وهکو کۆمپانیاکانی تر بهئازادی و بهگوێرهی یاسا کاربکهین!

هاوڵاتى: وهزیرى شارهوانى لهبارهى پڕۆژهى گهشتیارى دوکان بۆ رۆژنامهى هاوڵاتى باسى لهوهکرد کارى لهسهردهکرێت؟ ئایا گهیشتووه بهچى کهپڕۆژهیهکى گهورهى گهشتیارییهو گرنگى بۆ بووژانهوهى کهرتێکى ئابوورى ههیه؟

زرنگ فاروق: لهڕاستیدا ئێمه وهکو فاروق گروپ ئامادهیى تهواومان ههیه بۆ دهسپێکردنى پرۆژهکهو ماستهرپلانهکهى تهواوبووهو لهکارى خۆمان نهوهستاوین، ئهوهى کهماوهتهوه ئهوهیه ئێمه چاوهڕوانى حکومهتى ههرێمى کوردستانین بۆ دروستکردنى لیژنهیهک و دانانى کۆمپانیایهکى هاوبهش بۆ دروستکردنى پرۆژهکه، لهههمان کاتدا ئێمه چاوهڕێى تهواوکردنى کاروبارى زهوى و زارى پرۆژهکهین. کهواته کهى حکومهت ئهم ههنگاوه رهسمیانهی تهواوکرد، ئێمه دهستدهکهین بهجێبهجێکردنى پرۆژهکه.

ئێمه رۆژانه بهدواداچوون بۆ ئهم کاره مێژووییه (پرۆژەی دوکانی گەشتیاری) گرنگه دهکهین... چاوهڕێی ههنگاوو پهلهکردنی لوتفی حکومهتین بهڕۆڵی خۆی ههستێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار