مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى: به‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆن نوێژى جه‌ژن و هه‌ینییه‌کان ئه‌نجام نادرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌رێوه‌به‌رێکى گشتى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆن نوێژى جه‌ژنى قوربان و هه‌ینییه‌کان له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجام نادرێت".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دڵنیایى جۆرى له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌رێمى کوردستان که له‌وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ‌و ته‌ندروستى و ئه‌وقاف و چه‌ند وه‌زاره‌تێکى دیکه پێکهاتوون بڕیاردراوه نوێژى جه‌ژنى قوربان و هه‌ینییه‌کان له مزگه‌وتدا ئه‌نجام نادرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، نوێژه فه‌رزه‌کانى دیکه له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌پێى رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى، وتیشى:" وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته پارێزگاکان که به‌پێى رێنماییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان و نوێژکردن تێدا بده‌ن".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌وان حه‌زده‌که‌ن نوێژه‌کان له مزگه‌وته‌کاندا بکرێت، وتیشى:" له‌به‌ر بارودۆخى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان له په‌تاى کۆرۆنا ئه‌و بریاره دراوه".
رۆژى 31ى ته‌موزى 2020 یه‌که‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانه‌و ده‌که‌وێته رۆژى هه‌ینییه‌وه.
