ڤیدیۆ: خه‌ڵکى یۆنان ئاڵاى تورکیا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌سوتێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مرۆ له دژى بڕیارى گۆڕینى مۆزه‌خانه‌ى ئایاسۆفیا بۆ مزگه‌وت، کریستیانه‌کانى یۆنان به دروشمی"بایکۆت تورکیا" رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئاڵاى تورکیایان سوتاند.
رێکه‌وتى 10 ى ئه‌م مانگه سه‌ره‌راى هۆشداریه‌کانى یونسکۆ،به واژۆى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا دواى 86 ساڵ له بڕیارێکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تورکیا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى شوراى تورکیا بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کردنه مۆزه‌خانه‌ى ئایاسۆفیا، به‌مه‌ش جارێکى دیکه وه‌کو مزگه‌وت ئه‌و شوێنه مێژوییه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
یۆنسکۆ له به‌یاننامه‌یه‌کیدا هۆشداریداوه به تورکیا له‌و هه‌نگاوه، ده‌شڵێت" ئایاسۆفیا به‌شێکه له شوێنه‌وارى مێژوویى یۆنان به‌رله داگیرکردنى قوسته‌نته‌نیه له‌لایه‌ن سوڵتان فاتیح و به شوێنه‌وارێکى مه‌سیحیه‌ت ئه‌ژمارده‌کرێت".
