هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بنکه‌یه‌کیان راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش شوێنى جێگیربونى خۆیان له بنکه‌ى سه‌ربازیى (به‌سمایه) له باشورى به‌غدا راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق کرده‌وه، ئه‌مه‌ش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو چوار مووشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌که کرا.
جیراڵد ستریکلاند، جێگرى فه‌رمانده‌ى ئه‌رکه هاوبه‌شه‌کان له هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژبه داعش رایگه‌یاند که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌مموزى 2020 هێزه‌کانیان شوێنى مانه‌وه و جێگیربونى خۆیان له ناو بنکه‌ى سه‌ربازیى به‌سمایه، راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ماوه‌یه‌کى زۆره که هاوپه‌یمانى پلانى بۆ دووباره بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌کانى خۆى له ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراق داناوه، ئه‌و کاره‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا ده‌کات.
ئه‌مه حه‌وته‌مین بنکه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژ به داعش که له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا راده‌ستى هێزه‌کانى عێراق ده‌کرێته‌وه.
شه‌وى رابردوو شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، چوار موشه‌کی کاتیۆشا له‌ناو سه‌ربازگه‌ی به‌سمایه که‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی لێنه‌که‌وتووه.
