داهاتى نه‌وتى عێراق نزیکه‌ى سێ ملیار دۆلاربووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشکرایکرد مانگى رابردوو زیاتر له 84 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌کراوه و داهاته‌که‌شى نزیکه‌ى سێ ملیار دۆلار بووه.
کۆمپانیاى به بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) که سه‌ر به وه‌زاره‌تى نه‌وته، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئامارى هه‌نارده و داهاتى نه‌وتى بۆ مانگى حوزه‌یران بڵاوکرده‌وه، به‌پێى ئاماره‌که، له‌و مانگه‌دا بڕى 84 ملیۆن و 489 هه‌زار و 16 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده کردوه و داهاته‌که‌ى دوو ملیار و 871 ملیۆن دۆلار بووه.
هاوکات له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه: له‌و مانگه‌دا عێراق له‌رێگه‌ى که‌رکوکه‌وه سێ ملیۆن و 482 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى تورکیا کردوه که داهاته‌که‌ى 130 ملیۆن و 635 هه‌زار دۆلار بووه، جگه له‌وه‌ش عێراق هیچ بڕه نه‌وتێکى له کێڵگه‌ى گه‌یاره‌وه ره‌وانه‌ى ئوردن نه‌کردوه.
کۆمپانیاى سۆمۆ باسى له‌وه‌شکردووه: که نرخى نه‌وت له مانگى حوزه‌یران به رێژه‌یى بۆ هه‌ر به‌رمیلێک به (31.984) دۆلار دیاریکردوه و نه‌وتى عێراقیش له‌رێگه‌ى (32) کۆمپانیاى جیهانییه‌وه له به‌نده‌ره‌کانى عێراقه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
