عێراق جێگیرکردنى هێزی سه‌ربازی له 14 ده‌روازه‌ی سنووری راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق بڵاوه‌پێکردنی هێزی سه‌ربازی له 14 ده‌روازه‌ی سنووری راگه‌یاند سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش جه‌خت له رێگرییه‌کان له‌ئه‌نجامدانى گه‌نده‌ڵى دووپاتده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ته‌موزى 2020 فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان، هێزی ئه‌منی بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌کان ته‌رخانکرا که ژماره‌یان به‌پێی سروشتی ده‌روازه‌که و کاره‌کانی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند "به‌رپرسیارێتی ئه‌منی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی سوپای عێراق تا یاسا جێبه‌جێ بکه‌ن و رێگری له زیاده‌ڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتی بکه‌ن".
هاوکات، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له ئێستادا هێزی سه‌ربازی له ده‌روازه ده‌ریاییه‌کانی (ئوم قه‌سری باکوور، ئوم قه‌سری باشوور، ئوم قه‌سری ناوه‌ڕاست و خۆر ئه‌لزوبێر) و ده‌روازه زه‌مینییه‌کانی (شه‌لامچه، به‌دره، مونزریه، سه‌فوان، قائیم، تریبیل، شیب، زرباتیه، ئه‌بوفلوس و عه‌رعه‌ر) بڵاوه‌یان پێکراوه.
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق راشیگه‌یاند که به‌وشێوه‌یه‌ش 10 ده‌روازه‌ی زه‌مینی و 4 ده‌روازه‌ی ده‌ریایى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقدان و پارێزراون.
جه‌خت له‌وه‌شکراوه‌ته‌وه که ئه‌و هێزانه سه‌رپشک کراون و ده‌سه‌ڵاتی یاسایى ته‌واویان هه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێکی زیاده‌ڕه‌وی له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بێت.
