سبه‌ینێ به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له هه‌رێم تۆمار ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ٢٥ و ٢٦ى ته‌مووز به‌رزترین رۆژه‌کانى ئه‌مساڵ ده‌بێت که ده‌گاته 46 پله.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کورستان، رایگه‌یاندووه به‌رزترین پله ئه‌مڕۆ له که‌رکوک ده‌بێت، پێشبینى ده‌کرێت بگاته ٤٨ پله‌ى سیلیزى به‌ڵام سبه‌ینێ به‌رزتر ده‌بێته‌وه بۆ ٤٩ پله، نزمترین پله له‌نێوان ٣٤بۆ ٣٥ پله‌ى سیلیزى.
هه‌روه‌ها له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى ئه‌مڕۆ ٤٥ پله‌ى سیلیزى ده‌بێت و سبه‌ینێ پله‌یه‌کى دیکه به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌گاته 46پله‌ى سیلیزی.
هاوکات، له دهۆک و سلێمانى پێشبینى ده‌کرێت پله‌کانى گه‌رما هاوشێوه‌ى یه‌کبن و ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله ٤٤ پله‌ى سیلیزى ده‌بێت و سبه‌ینێ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ٤٥ پله ده‌بێت.
