عه‌لی حه‌مه ساڵح: په‌یوه‌ستنه‌بونى پارتى به‌ڕێککه‌وتنى چاکسازیی، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان
"ده‌ستگرتن به‌ڕێبازى کاک نه‌وشیروان ھه‌نگاوى ئازایانه‌ى ده‌وێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند به‌رده‌وامیدان له‌مشێوه‌ى حکومرانییه‌ى ئێستا‌و ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازى و په‌یوه‌ستنه‌بوونى پارتى به رێککه‌وتنى چاکسازى، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان.
له‌ساڵیادی دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، به‌رده‌وامبون له‌مشێوه حوکمڕانیه‌ى ئێستا‌و ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیی‌و په‌یوه‌ستنه‌بونى پارتى به‌ڕێککه‌وتنى چاکسازیی، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌نوسینێکدا ڕایگه‌یاندووه، "گۆڕان له‌ساتێکدا دروستبو، به‌ھۆى گه‌نده‌ڵیو نادادى پارتی‌و یه‌کێتیه‌وه؛ حزب‌و سه‌رکرده ناشرین بوبون. متمانه زۆر لاوازبوبو. کاک نه‌وشیروان دورێکى باڵا‌و مێژویى ھه‌بو له‌دروستکردنه‌وه‌ى متمانه‌دا."
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه، "ھیچ که‌سێک به‌ڵگه‌یه‌کى نیه گۆڕان له‌گه‌نده‌ڵیو زوڵم تێوه‌گلابێت، به‌ڵام به‌رده‌وامبون له‌مشێوه حوکمڕانیه‌ى ئێستا‌و ئه‌نجامنه‌دانى چاکسازیی‌و په‌یوه‌ستنه‌بونى پارتى به‌ڕێککه‌وتنى چاکسازیی، زیانى گه‌وره‌یه بۆ به‌رنامه‌ى گۆڕان."
عه‌لی حه‌مه ساڵح نوسیویه‌تی، "کاک نه‌وشیروان کۆچى کرد، نابێت گۆڕانیش به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و ڕابردوه‌ى کاک نه‌وشیروان بێت، ده‌ستگرتن به‌ڕێبازى کاک نه‌وشیروان ھه‌نگاوى ئازایانه‌ى ده‌وێت. کاک نه‌وشیروان ھه‌رگیز دژى ڕێککه‌وتن نه‌بوه، له‌ساڵى ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ چوار ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌کێتى ھه‌بو، به‌ڵام که‌ى زانیباى ڕێککه‌وتن جێبه‌جێ نابێت ھه‌ڵوێست‌و قسه‌ى جدى ده‌بو."
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که گه‌نده‌ڵیو قاچاخیو زوڵم‌و نادادى ئێستا له‌ھه‌موو کات زیاتره. خه‌ڵکو به‌رنامه‌ى گۆڕانیش یه‌کێک له‌م دوو بژارده‌ى ده‌وێت:
- یان گۆڕانکاریی‌و چاکسازیی
- یان دژایه‌تیو به‌ره‌نگاریى زوڵم‌و سته‌م
