وه‌زیرى ناوخۆ له‌سه‌ر هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم بڕیاریدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان وه‌زیرانى ناوخۆ و ته‌ندروستى و پارێزگاره‌کانى هه‌رێم بڕیاردرا ئاسانکارى زیاتر بۆ هاتوچۆ نێوان پارێزگاکانى هه‌رێم به گشتى و پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى به‌تایبه‌تى بکرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ماوه‌ى پێنج کاتژمێر وه‌زیرانى ناوخۆ و ته‌ندروستى و پارێزگاره‌کانى هه‌رێم له‌باره‌ى رێکارى نوێى خۆپارێزى کۆبونه‌وه و بڕیادرا ده‌روازه‌کان به‌ڕوى هاتوچۆى بازرگانی، نه‌خۆش و کارى پێویستى هاوڵاتیان کراوه‌بێت و له‌ده‌روازه‌کانیش که‌رتى تایبه‌ت به هاوکارى حکومه‌ت پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کات که ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌رچه‌نده بڕیاربو 23ى ئه‌م مانگه فڕۆکه‌خانه‌کان به ڕ‌وى گه‌شتى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیدا کراوه‌بن، به‌ڵام داوایان له هه‌ردو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى کردوه به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێکارى خۆپارێزى زیاتر و ئاماده‌کارى بۆ چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى گه‌شته‌کان و که‌ره‌نتینه‌کردنى هاوڵاتیان، له هه‌رێمى کوردستان تاوه‌کو 1ى ئاب فڕۆکه‌خانه‌کان به ڕ‌وى گه‌شتى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیدا به داخراویى بمێننه‌وه.
وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌یوه‌ست به هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان بڕیادرا ئاسانکارى زیاتر بۆ هاتوچۆى و پێویستى هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له بازگاکانى هاتن بۆ شارى هه‌ولێر بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات درایه پارێزگاکاره‌کان که له کاراکردنه‌وه‌ى رێگه‌پێدانى ئه‌لیکترۆنى و سه‌رپه‌رشتیکردنى له‌لایه‌ن خودى پارێزگاکانه‌وه هاوکارى زیاترى هاتوچۆى هاوڵاتیان بکرێت.
هاوکات رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتى:" بڕیادراوه هاتوچۆ له نێوان هه‌رێم و پارێزگاکانى عێراق وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ئاڵوگۆڕى بازرگانى زیاتر بکرێت به تایبه‌ت له روى کشتوکاڵ و په‌له‌وه‌ری، چونکه‌و سێکته‌رى گرنگى داهاتى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن.
وه‌زیرى ناوخۆ باسى له‌وه‌شکرد، که‌ره‌نتینه‌کردن له ماڵه‌وه ته‌ئکیدى له‌سه‌رکرایه‌وه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى دێنه هه‌رێم پشکنینى کۆرۆنایان بۆ ده‌کرێت و ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه ده‌کرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که بون و نیشانه‌یان نه‌بو له ماڵه‌وه که‌ره‌نتین ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى هه‌بو ده‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆڕۆنا بکات.
