قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له رۆژانى جه‌ژندا جێبه‌جێده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى قه‌یرانه‌کانى عێراق بڕیاریدا، رۆژانى جه‌ژنى قوربان هاتوچۆ له ته‌واوى پارێزگاکانى عیراق قه‌ده‌غه‌بکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22ى ته‌موزى 2020 له‌سه‌ر داواى وه‌زیرى ته‌ندروستیی، لیژنه‌ى باڵاى قه‌یرانه‌کانى عێراق بڕیاریدا، رۆژانى جه‌ژنى قوربان به‌مه‌به‌ستى رێگریکردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هاتوچۆ له ته‌واوى پارێزگاکانى عیراق قه‌ده‌غه‌بکرێت.
ریاز عه‌بدول ئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى بۆ میدیاکانى عێراق روونیکرده‌وه، "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق داوای‌کرد قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى به‌درێژایى رۆژانى جه‌ژنى قوربان له سه‌رجه‌م پارێزگاکان په‌یڕه‌وبکرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ته‌ندروستیى و سه‌لامه‌تى نیشتیمانى جێبه‌جێکرا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که پێویسته هاوڵاتیان خۆیان و خێزانه‌کانیان بپارێزن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن.
