وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا: له کیشوه‌رى ئاسیا رووبه‌رووى چین ده‌بینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که ئاماده‌ن له هه‌موو کیشوه‌رى ئاسیا رووبه‌رووى چین ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2020 رۆژنامه‌ى ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکرده‌و ه‌که مارک ئه‌سپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا لێدوانێکى ڤیدیۆیى بۆ په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کان داوه که باره‌گاکه‌ى له له‌نده‌نه، ئه‌سپه‌ر وتویه‌تى که ئه‌مریکا سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى هێزه‌کانیه‌تى له هه‌موو ناوچه‌کانى ئاسیا.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که دووباره ئه‌مریکا هێزه‌کانى له کیشوه‌رى ئاسیا بڵاوه‌پێده‌کات، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئه‌گه‌رى روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چین، ئاشکراشیکردوه که ئه‌مریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له ره‌وانه‌کردنى که‌شتیى فڕۆکه‌هه‌ڵگر بۆ ناوچه‌کانى نزیک چین و له ده‌ریاى چینى باشووریش ده‌مێنێته‌وه.
هاوکات، ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه بڵاویکرده‌وه که دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له چین کرد کونسوڵخانه‌که‌ی له شاری هیوستن دابخات، به‌رپرسانی په‌کینیش بیر له داخستنی کونسوڵخانه‌ی واشنتۆن له شاری ووهانی ناوه‌ڕاستی چین ده‌که‌نه‌وه.
