فراکسیۆنى گۆڕان: ململانێى حزبى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى په‌کخستووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى ململانێى حیزبییه‌وه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هۆکارى په‌کخستن و کارانه‌بوونى په‌رله‌مانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه دواى ئاڕاسته‌کردنى چه‌ندین داواى دانیشتن و به‌دواداچونى ورد بۆ پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌کان که به‌رۆکى خه‌ڵکى کوردستانى گرتووه به‌تایبه‌ت، "پرسى دۆخى دارایى و مووچه‌ى مووچه خۆرانى هه‌رێم که گوزه‌رانى خه‌ڵک به‌دۆخێکى خراپ‌دا تێده‌په‌رێت، پرسى خاڵه سنوریه‌کان، ئه‌و قاچاخچێتى و گه‌نده‌ڵکارییانه‌ى تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، ..... پرسى ناوچه سنوریه‌کان له‌شکرکێشى و داگیرکاریه‌کانى تورکیا و تۆپبارانه‌کانى ئێران".
هه‌روه‌ها فراکسیۆنى گۆڕان ده‌شڵێت:"ئێستا کوردستان که به دۆخێکى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویستمان به کارکردنه، له‌سه‌ر ئاستى نیشتیمانى و چاکسازى بنه‌ره‌تى که ده‌بێت په‌رله‌مانێکى کارا ئه‌م رۆڵ و ئه‌رکه‌ى که ببینێ و شوێنى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بێت".
فراکسیۆنى گۆڕان وتویه‌تى "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاراسته‌ى کارکردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى به‌ئاراسته‌ى په‌کخستنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان و تێکه‌ڵکردنى په‌رله‌مانى کوردستانه به ململانێى ناشرینى حیزبه‌کان که پێمانوایه به‌رپرسى یه‌که‌م له په‌کخستن و کارانه‌بونى په‌رله‌مان ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه، پێویسته ته‌واوى فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگ بن و فشار بکه‌ن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان، تایبه‌ت به کێشه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان".
