چین له ووهان کونوسڵخانه‌ى ئه‌مریکا داده‌خات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسانی وڵاتی چین بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له شاری ووهان شوێنی ده‌رکه‌وتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دابخه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 202 ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه بڵاویکرده‌وه که دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا داوای له چین کرد کونسوڵخانه‌که‌ی له شاری هیوستن دابخات، به‌رپرسانی پکین بیر له داخستنی کونسوڵخانه‌ی واشنتۆن له شاری ووهانی ناوه‌ڕاستی چین ده‌که‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هیچ لێدوانێکی له‌وباره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام کاتێکی پێشتر هۆشداری دا له تۆڵه‌کردنه‌وه له بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند که دوێنێ سێشه‌ممه واشنتۆن داوای داخستنی کونسوڵخانه‌ی چینی له شاری هیوستن کردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین هانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای داوه که له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌زبێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کردووه.
