ئومێد خۆشناو: ناچینه ژێر بارى بڕیارى یه‌کێتى بۆ ڕاگرتنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند ناچێته ژێر بارى بڕیارى سه‌کردایه‌تى یه‌کێتى بۆ ڕاگرتنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى ته‌موزى 2020 ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند ''هیچ ڕێگایه‌کى یاسایى و په‌یڕه‌وى نییه ڕێگا به هیچ لایه‌نێک بدات کاره‌کانى په‌رله‌مان په‌کبخات".
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیکرده‌وه که ئه‌وان ناچنه ژێر بارى بڕیارى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆ په‌کخستنى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان.
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ى سبه‌ینێ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه و هه‌فته‌ى داهاتووش دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌شدارى هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان نه‌که‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دۆخى دارایى نه‌بێت".
