هێمن هه‌ورامى: که‌س ناتوانێت دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ڕابگرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان که‌سى به‌رپرسى پارتى له په‌رله‌مان رایگه‌یاند" سه‌ره‌تاى ھه‌فته‌ى داھاتوو کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به به‌شداریى ژماره‌یه‌ک وه‌زیرى حکوومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت" و ده‌شڵێت:" که‌س ناتوانێت دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ڕابگرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى ته‌موزى 2020 ھێمن ھه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند: "بڕیار وایه ڕۆژانى 26، 27 و 28ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى کوردستان کۆ ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتى:" په‌رله‌مان نه موڵکى پارتى نه ھى یه‌کێتى و نه ھى گۆڕانه، په‌رله‌مان ھى ھیچ لایه‌نێکى دیکه نییه، بۆیه که‌س ناتوانێت دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ڕابگرێت".
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بڕیارى بایکۆتکردنى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌که‌یانى داوه تا ئه‌و کاته‌ى په‌رله‌مان له‌سه‌ر دۆخى دارایى و موچه کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
